رۆژنامەکان: هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق بەردەوامە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ شەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • لایەنگرانی سەدر لەنزیک سنوری ئوردن مانگرتنیان دەستپێکرد
  • پنتاگۆن هێرشی سەر دوو بنکەی ئەمریکی لە عێراق پشتڕاستدەکاتەوە
  • لە رۆژئاڤای کوردستان هێرشکرایە سەر دوو بنکەی ئەمریکیەکان

عەرەب

  • بەهۆی کەمئاوی، عێراق لەبەردەم کارەساتدایە
  • فشارە ئەمریکیەکان رەنگە وا لە قەتەر بکەن دەستبەرداری سەرکردەکانی حەماس ببێت
  • “بی بی سی” لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات کە دەگوترێت وەشانە عەرەبیەکەی لایەنگری لە جەنگی غەزە دەکات

قودسی عەرەبی

  • بە هەوڵی قەتەر، قەسام دوو دیلی ئەمریکی ئازاد دەکات
  • عێراقییەکان لەسەر سنوور مانیانگرتووە بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل
  • هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق بەردەوامە

زەمان

  • عێراقیەکان لە سنوری ئوردن خێمەیان هەڵدا
  • لە پەراوێزی جەنگی غەزەدا، بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق و سوریا بەئامانج دەگیرێن
  • وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتی زەوی نیشتەجێبوون دەدات بە رزگاربووانی ئێزیدی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • دوای رێککەوتنێک بەناوبژیوانی قەتەر دایک و کچێکی ئەمریکی کە لەلایەن حەماسەوە بەدیلگیرابوون، ئازادکران
  • کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت، نەخشەی سیاسی پارتەکەیان دەگۆڕن
  • بەهۆی لافاو و زریانەوە لە رۆژهەڵاتی سکۆتلەندا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێشبینی شەپۆلی توندتریش دەکرێت

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • وەک هاندانێک بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی لەدایکبوون لە هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین، ئەو هاوسەرانەی منداڵیان دەبێت لە پێدانی خانوودا ئەولەویەتیان پێدەدرێت
  • لەبارەی کۆتاییهیێنان بە گرژییەکانی ئیسرائیل  و فەلەستین، چین ئامادەیە هاوشانی مۆسکۆ رۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت
  • وەزارەتی بەرگریی چین رایگەیاند تا ساڵی 2030 ‌هێزە ئەتۆمییەکانی مۆدێرنیزە، هەمەچەشن و فراوان دەکات

واشنتن پۆست

  • دوای ئازادکردنی دایک و کچە ئەمریکییەکە لەلایەن حەماسەوە، جۆ بایدن بەڵێندەدان هەوڵ بۆ ئازادکردنی هەموو دیلەکانی دیکەش بدات
  • بەهۆی دواکەوتنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە، لە چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆپیشاندان بەڕێوەچوون
  • دوای چەند جارێک لە شکستهێنان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی پێویست، کۆمارییەکانی ئەمریکا جیم جۆردانیان لە کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە

عەرەب نیوز

  • سەرکردەکانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کەنداو و وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا ئیدانەی هێرشەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن و داوای راگرتنی شەڕ دەکەن
  • دوای شەڕەکەی ئیسرائیل و غەزە بە درۆن و موشەک هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق
  • مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەسەتین یەکێک دەبێت لەو سەرکردانەی بەشداریی لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە دەکات

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • بیانووی بایدن بۆ هاوكارییكردنی ئۆكراین و ئیسرائیل “وه‌به‌رهێنانێكی ژیرانه‌یه‌ كه‌ سوودی بۆ نه‌وه‌كان ده‌بێت”، وه‌به‌رهێنانی ژیرانه‌ نییه‌ وه‌به‌رهێنانی خوێنڕێژانه‌یه‌
  • دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌هۆی بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌زه‌وه‌، گرنگی و بایه‌خی لوتكه‌ی قاهیره‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی هه‌ریه‌ک له‌ میسر، ئوردن، فه‌ڵه‌ستین و ئه‌مریكا كۆده‌كاته‌وه‌، زیاتر بووه‌. ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی قاهیره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت
  • ئیسرائیل ئه‌مجاره‌ په‌لاماری كه‌ناری داگیركراوی خۆرئاوای دا و 30 كاتژمێر تیرۆر و تۆقاندنی له‌ دژیان په‌یڕه‌و كرد

سۆزجو

  • له‌ ته‌كیرداغ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماده‌ییه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا گرتووه‌ كه‌ له‌ میانی پرۆگرامی ئێراسموسدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناردوویه‌تی
  • ئیسرائیل بێ گوێدانه‌ پیرۆزییه‌كان هه‌رچی هه‌بێت بۆردومانی ده‌كات هه‌ر له‌ مزگه‌وت، كڵێسا، خوێندنگه‌ و نه‌خۆشخانه‌. تائێستا 11 مزگه‌وت و كڵێسایه‌ک به‌ ئامانج گیراون
  • بەگوێرەى راپرسییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی تا كۆتایی ساڵ هه‌ڵاوسان ده‌بێته‌ 68%. دۆلارێک به‌رامبه‌ر ده‌بێت به‌ 30 لیره‌ و سوودی بانكی ده‌بێته‌ 34,73%.
  • نرخی به‌نزین 1,48 لیره‌ی دیكه‌ی چووه‌ سه‌ر

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا گردبوونه‌وه‌: “یان توندوتیژییه‌كان رابگرن یان ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه‌”
  • به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئالووده‌بوون له‌ رۆژه‌ڤدا نییه‌، سه‌دان هه‌زار گه‌نج چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئالووده‌بوون به‌ كحول و مادده‌ی هۆشبه‌رن به‌ڵام له‌ بوودجه‌دا ته‌نها 1,4% خه‌رجییه‌كانی زیادكراوه‌
  • ئاگری هه‌ڵاوسان به‌رده‌وامه‌ له‌ سووتاندن؛ خه‌رجی كشتوكاڵی له‌ماوه‌ی مانگێكدا 7% زیادیكردووه‌

جمهورییه‌ت

  • عه‌شقی تاڵانی؛ له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌سه‌ڵات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كانزاگه‌ری داوه‌
  • جه‌نگ دژی ژیان؛ ئیسرائیل كڵێسایه‌كی 1500 ساڵه‌ی له‌ غه‌ززه‌ به‌ ئامانج گرت
  • دوای له‌نده‌ن و پاریس، وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا له‌پێناو ده‌ستخستنی وه‌به‌رهێنان جارێكی دیكه‌ روو ده‌كاته‌وه‌ كه‌نداو

رۆژنامە فارسییەکان

شەرق

  • دوو شەڕی بێ‌ کۆتایی؛ ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی ماڵی و سەربازی بە ئۆکراین و ئیسرائیل راگەیاند
  • سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، حەسەن رووحانی بۆ هەڵبژاردنەکانی “شارەزایانی رێبەری” خۆی کاندید دەکات
  • کۆتایی گەمارۆکانی شوورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژبە ئێران راگەیاندرا

رەسالەت

  • بانگەشەى هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ غەزە چەندە دەتوانێ راست بێ؟! ئیسرائیل لە وڵامدانەوەی مقاومەت دەترسێت
  • زۆربەی قوربانیانی شەڕەکە ژن و منداڵن، ئیسرائیل رۆژانە شەرمەزار دەکرێت
  • هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل لە ژێر چاودێری ئێراندایە، زایونیستەکان نیگەرانی دووهەم شۆکن

ئەبرار

  • غەزە، دەمامکی لەسەر روخساری ئەمریکا لادا، ئەمریکا بڕیارنامەی کۆتاییهێینانی شەڕی ڤێتۆ کرد
  • پشیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل بەمانای بەشداربوون لە جینایەتکردن لە غەزە لێکدەدرێتەوە
  • کۆشکی سپی رایگەیاند، دژ بە بەرنامەی مووشەکی و درۆنیی ئێران گەمارۆی تازە بەکاردێنین

جەوان

  • یەکەم دەستڕێژی سەرکەوتوانەی حزبوڵلا بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل
  • ئیسرائیل لە سەراولێژیی فەوتان‌ دایە و بەرەی مقاومەت زەربە لە ئابووری ئەم وڵاتە دەدا
  • شوورەییتر لە جیناتەکانی ئیسرائیل، هەڵوێست و کردەوەکانی ئەمریکایە

هەواڵی زیاتر

Back to top button