
زووم:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت: هێرشەكانی ئیسرائیل لە غەزە گەیشتووەتە ئاستی “كۆمەڵكوژی”، بۆیە دەبێت رابگیرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەمیانی لێدوانێكی داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی ڕابگرێت، چونكە ئەوەی كراوە “كۆمەڵكوژی”یە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد كار بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە غەزە بکات.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ناوچەکە لەو پشێوییە ڕزگاربکرێت و وڵاتانی ڕۆژئاوا و میدیاکان پاڵپشتی ئەو هەوڵە بكەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل لەبری ئەوەی هەڵەکانی چەكدارانی حەماس دووبارەنەكاتەوە، كەچی بە كارەكانی وڵاتەكانی ناوچەكە “ئیستفزاز” دەکات.