چین خەریکى فراوانکردنى توانا ئەتۆمییەکانیەتى خێراتر لەوەى کە پێشبینیکراوە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینى، 20ی تشرینی یەکەمی 2023

زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • هۆشداریی دەدرێت لە کەمى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتى غەزە و درەنگ گەیشتنیان بە ناوچەکە
  • خێزانى هاوڵاتییەکى ئیسرائیلى کە دایک و باوکى لەلایەن حەماسەوە کوژراون دەڵێت “ئێمە ئاشتیمان دەوێت”
  • راپۆرتێکى ئەمریکى دەڵێت، چین خەریکى فراوانکردنى توانا ئەتۆمییەکانیەتى خێراتر لەوەى کە پێشبینیکراوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • هێزى بەرگریی ئیسرائیل پلاندادەنێت بۆ رزگارکردنى زیاتر لە 200 کەس کە بە دیلگیراوان لەلایەن حەماسەوە لە غەزە
  • شەوى رابردوو زیاتر لە 30 مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەى ئیسرائیل کراون
  • ریشى سوناکى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا دەڵێت، شانازى بەوە دەکەم کە سەختترین کاتەکاندا پشتیوانى بۆ ئیسرائیل دەدەبڕم

عەرەب نیوز

  • هاوڵاتیانى غەزە لە چاوەڕوانى گەیشتنى هاوکارییەکاندان و سوپاى ئیسرائیلیش سەربازەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە خۆیان بۆ هێرشى زەمینى بۆسەر غەزە ئامادەبکەن
  • بەهۆى نەبوونى ئامێرى هەناسەدانەوە ژمارەیەک بریندار لە غەزە گیانیان لەدەستداوە
  • نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن داوا لە حکومەتى ئەو وڵاتە و چەکدارە حوسییەکان دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزى گفتوگۆ

وۆڵ ستریت جۆرناڵ

  • بایدن وەکو ئاماژەیەک بۆ پاڵپشتیکردنى هەردوو لایەن، لە گوتارەکانیدا ناوى ئیسرائیل و ئۆکراین پێکەوە دەهێنێت
  • بەهۆى کەمى فرۆشى ئیفۆنەوە لە چین، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئەپڵ بەنیازە سەردانى چین بکات
  • لە هەفتەى رابردووەوە هێزەکانى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رووبەڕووى چەندین هێرش بوونەتەوە

زوومى رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئیسرائیل وه‌ك به‌شێك له‌ پلانی داگیركردن، ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ غه‌ززه‌ دروستده‌كات
  • توركیا ئاماده‌ و چاوه‌ڕێیه‌ بۆ ده‌ربازكردنی 695 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له‌ غه‌زه‌‌
  • دانیشتوانی دوورگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ دژی پلانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، رێگه‌ی دادگا ده‌گرنه‌به‌ر

سۆزجو

  • ئه‌مریكا به‌نزین به‌ ئاگرەکەدا دەکات.. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌نگی دژی ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كاندا و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خوێنڕشتنه‌ لە فەڵەستین
  • بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و رووسیا له‌ ده‌وروبه‌ری توركیا له‌ ئاستێكی تۆقێنه‌ردایه‌، با هیچیان به‌ دۆست نه‌زانین و متمانه‌یان پێنه‌كه‌ین
  • درۆكه‌ی ئیسرائیل به‌وه‌ی ئه‌وان نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بۆردومان نه‌كردووه‌، پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

حوڕییه‌ت

  • ئه‌مریكا به‌ڵێی بۆ درێژه‌دان به‌ كۆمه‌ڵكوژی كرد، وێنه‌ی منداڵه‌ كوژراوه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان نییه‌
  • وه‌زیری مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئیسپانیا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و سزای ئابووری بۆ به‌رپرسیاره‌ سیاسییه‌كانی هێرشه‌كان ده‌كات
  • ئیسرائیل ده‌ست له‌ خوێندنگه‌كانیش ناپارێزێت، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانكردنی دوو خوێندنگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، 11 كه‌س كوژران و لانیكه‌م 100 كه‌س برینداربوون

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • 609  هه‌زار منداڵ لە تورکیا له‌ خوێندنگه‌كان تۆمارنه‌كراون، یان له‌ ماڵه‌وه‌ن یان كارده‌كه‌ن یان بێسه‌روشوێنن
  • به‌پێی راپرسییه‌ك 75%ى ده‌نگده‌ری توركیا سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان “توڕه‌ و بێزار و بێهیوان”
  • بانگه‌وازه‌كان، دڕنده‌یی رانه‌گرتووه‌، ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئۆپراسیۆنی زه‌مینی ته‌واوكردووه‌

زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان

  • شەرقولئەوسەت
  • ئیسرائیل بە “جەنگێکى درێژ” هەڕەشە لە غەزە دەکات
  • خەڵاتى ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینى و جوڵانەوەى ژنانى ئێران بەخشرا
  • ئەمریکا داوا لو سوپاى سودان و پشتیوانى خێرا دەکات دەستبەجێ جەنگ رابگرن

هەواڵی زیاتر

Back to top button