بەهۆی پەیوەندی ناوەکەی بە شەڕی غەزەوە، خواردنگەیەکی فەڕەنسا هەڕەشەی داخستنی لەسەرە

رۆژنامەی “لۆفیگارۆ”ی فەڕەنسی بڵاویکردەوە خواردنگەیەکی فەڕەنسا بەهۆی تێکچوونی سیستەمی رووناکیەکەی، ناوەکەی گۆڕاوە بۆ “حەماس” و بەو هۆیەوە هەڕەشەی داخستنی لەسەرە.

خواردنگەکە دەکەوێتە شاری “ڤالانس”ی باشووری فەڕەنسا و ناوی “چاماس”ە، بەهۆی تێکچوونی سیستەمی رووناکیەکەی، پیتی یەکەمی لۆگۆکەی تاریکە و ناوەکەی بە “حەماس” دەخوێندرێتەوە لە شەودا.

ئەم رووداوە وای لە هاوڵاتیانی شارەکە کردووە پەیوەندی بەپۆلیس بکەن و گوتراوا بە پۆلیس کە خواردنگەکە بە درووشمێک پشتگیری لە بزووتنەوەی “حەماس” دەکات

پۆلیس و دەسەڵاتدارانی شارەکە دوێنێ ئێوارە هەرزوو گەیشتنە خواردنگەکە و بە خاوەنەکەیان راگەیاندووە، ئەگەر بە خێرایی سیستەمی رووناکیەکە چاکنەکات و پیتی C  بە تەواوی دەرنەکەوێت ئەوا خواردنگەکە دادەخرێت.

شایەتحاڵەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، پۆلیس بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەلای خواردنگەکە وەستاوە و تا چاککردنی سیستەمی رووناکیەکە شوێنەکەیان چۆڵنەکردووە.

چاماس خواردنگەیەکە تایبەت بە خواردنی تاکۆس، تاکۆس خواردنێکی کلتوری مەکسیکیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button