دەروازەیەکى تازە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەى بەغداد کرایەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • دەروازەیەکى تازە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەى بەغداد کرایەوە
  • سەربارى داهاتێکى زۆر، هەژاریی میوانى هەمیشەیی عێراقییەکانە
  • بەرگریی شارستانى: لە نۆ مانگى رابردوودا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتى ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە

شەرقولئەوسەت

  • بایدن ئەستۆپاکى بۆ ئیسرائیل دەکات و گڵۆپى سەوز بۆ هێرشى سەر غەزە دادەگیرسێنێت
  • ئوردن: دەرکردنى فەڵەستینییەکان لە کەرتى رۆژئاوا “راگەیاندنى جەنگە”
  • هێرشێکى درۆنى بۆسەر هێزەکانى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان پوچەڵکرایەوە

 

قودسى عەرەبى

  • پاش کۆمەڵکوژییەکەى مەعمەدانى: فەڵەستینییەکان بەدواى ئەندامانى جەستەى قوربانییەکانیاندا دەگەڕێن
  • فەڵەستینییەکان: ئەمریکا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هاوبەشى تاوانەکانى ئیسرائیلن لە غەزە
  • رۆژنامەنووسێکى تونسى دەستلەکارکێشانەوە لە بی بى سى رادەگەیەنێت بەهۆى لایەنگرى دامەزراوەکە بۆ ئیسرائیل

ئەلعەرەب

  • وەزارەتى ناوخۆى عێراق رووبەڕووى بڵاوبوونەوەى دیاردەى مادەى هۆشبەر دەبێتەوە لەنێو کارمەندەکانیدا
  • سیسى: بیانبەن بۆ نەقەب
  • دەسەڵاتدارانى جەزائیر دەترسن خۆپیشاندانەکانى پشتیوانى لە غەزە بگۆڕێت بۆ جوڵانەوە لە دژیان

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

 

  • لەسەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا داوای لەو وڵاتەکرد رێگە نەدات توڕەیی بەسەریدا زاڵبێت
  • هاوڵاتییانی غەزە لە مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل تێدەگەن، بەڵام شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا سەردانی تەل ئەبیب دەکات و چاوی بە بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەوێت

واشنتن پۆست

  • لە تەل ئەبیبەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیوا بۆ هاوکاریی مرۆیی بۆ غەزە بەدی دەهێنێت
  • شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ڤێرژنێکی تازە رێگای ئاوریشمی چینی خستەڕوو
  • جووەکانی ئەمریکا لە واشتنت خۆپیشاندانێکیان رێکخست و داوای راگەیاندنی ئاگربەست لە ئیسرائیل و حەماس دەکەن

ئۆرشەلیم پۆست

  • بایدن: ئیسرائیل تەنها نییە، ئازادکردنی دیلەکان کاری لەپێشینەیە
  • ئیسرائیل دەڵێت گروپی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەپشت هێرشی نەخۆشخانەکەیە
  • لە هێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیلدا 1400 کەس کوژراون و 4500 کەسی دیکەش برینداربوون

 

عەرەب نیوز

  • وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، دەبێت هاوکاری بۆ فەلەستین رەوانە بکرێت بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی روونەدات
  • ئیسرائیل گروپی جیهادی ئیسلامیی و حەماسیش ئیسرائیل لەبارەی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە تۆمەتباردەکات
  • نوێنەری فەلەستین بۆ ئەنجومەنی ئاسایش: کوشتنی فەلەستینییەکان هەرگیز ئاسایشی زیاتر بۆ ئیسرائیل دەستەبەر ناکات

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • مرۆڤایه‌تی دیسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوو؛ لایه‌نه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری راده‌كێشن له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ و حزبوڵڵا ده‌ڵێت، ئیسرائیل پێشوه‌خت پلانی هێرشه‌كه‌ی داناوه‌
  • گرژیی كه‌وته‌ نێوان جه‌هه‌په‌ و ئیی پارتییه‌وه‌؛ له‌ په‌رله‌مان ئیی پارتی بۆ یه‌كه‌مجار هێرشی كرده‌ سه‌ر جه‌هه‌په
  • مه‌ولود بۆ توركیا ده‌خوێنرێت؛ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ ئه‌نجامدانی مه‌ولود له‌ سه‌رجه‌می ئاماده‌ییه‌كانی پێشنوێژی و گوتارخوێنی له‌ 100هه‌مین ساڵیادی كۆماری توركیا به‌رز راده‌گرێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • خۆپیشانده‌رانی توركیا داوا ده‌كه‌ن سزای ئیسرائیل بدرێت و پێیان وایه‌ ئاساییبوونی په‌یوه‌ندییه‌ یاسایی و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هاوبه‌شبوونه‌ له‌ تاوانه‌كانیدا
  • هه‌ر له‌ ژاپۆنه‌وه‌ تا لوبنان جیهان بۆ فه‌له‌ستین له‌ خۆپیشانداندایه‌، له‌ یۆنان هه‌زاران كه‌س ناڕه‌زایاتییان ده‌ربڕی و له‌ به‌رده‌م كۆشكی سپیش داوای راگرتنی پشتیوانییه‌كان له‌ پاكتاوی ره‌گه‌زی كرا
  • ئیی پارتی و پارته‌كانی سه‌عاده‌ت و ئاینده‌ داوا له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن واز له‌ سه‌ركۆنه‌كردن بهێنێت و هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ بهاوێژێت دژی ئیسرائیل

سۆزجو

  • مرۆڤایه‌تی مردووه‌؛ به‌هۆی نه‌تانیاهوی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه‌ مرۆڤایه‌تی مردووه‌، مرۆڤایه‌تی فرمێسك ده‌ڕێژێت
  • ئازارمان گه‌وره‌یه‌ و تاكه‌ به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه‌ ئیسرائیل و پشتیوانه‌كانیه‌تی كه‌ ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپان
  • داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ جه‌نگ بووه‌ستێت و نه‌تانیاهۆ وه‌ک تاوانباری جه‌نگ دادگایی بكرێت

حوڕییه‌ت

  • له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاوڵاتییان گردبوونەوە و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، ئه‌وروپا زنجیره‌یه‌ک رووداو و خۆپیشاندانی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و ده‌كوڵێ
  • كۆمه‌ڵگه‌ی توركه‌ جووه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل نیشاندا و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌ ئامانج گرتنی سڤیله‌كانیان كرد
  • بایدن كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس، خۆی له‌ نه‌تانیاهۆ به‌ دوور ده‌گرت، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی له‌ ئیسرائیل باوه‌شی به‌ نه‌تانیاهۆدا كرد

رۆژنامە فارسییەکان

هەمشەهری

  • سەرۆکى ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل راشکاوانە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل راگەیاند
  • بەرەی مقاومەت وڵامێکی توندی ئیسرائیل لە غەزە دەداتەوە
  • گەشتەکەى بایدن بۆ ئیسرائیل، نیشاندانی گڵۆپی سەوزە بۆ ناتانیاهۆ

رەسالەت

  • گەردەلوولێکی دیکە بەڕێوەیە؛ ئیسرائیل دەریخست بۆ جینایەتکردن هیچ هێڵیکی سوور ناناسێ
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئێران وەک هەمیشە پشتیوانی خەڵکی غەزە دەکات
  • ئیسرائیل لەژێر سێبەری ‌بێدەنگی و بێهەڵوێستی رۆژئاوادا درێژە بە هێرشەکانى دەدات

قودس

  • گەشتەکەى بایدن بۆ ئیسرائیل، بە مانای گەڕانەوەی بکوژ بۆ شوێنی تاوانەکەیەتی
  • وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە یەکگرتنێکی جیهانی دژبە هەڵوێستەکانى  ئیسرائیل لە غەزە دەگەڕێین
  • ئەگەر هەڵوێستەکانی ئێران نەبا، ئێستا ئیسرائیل غەزەی داگیرکردبوو

کەیهان

  • ئیسرائیل بە هاوکاریی و بەڕێوەبەری ئەمریکا خەریکی جینۆسایدکردنی خەڵکی غەزەیە
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: خوازیاری گەمارۆی هەمەلایەنە، بەتایبەتى گەمارۆی نەوتی دژبە ئیسرائیل
  • خۆپێشاندانی جیهانی فراوان بۆ پێشتیوانی لە فەلەستین دەستیپێکردوە و خەڵک و خوێندکاران ئامادەن بچینە غەزە بجەنگێن

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button