مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەربییەکانی ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەمی 2022

شەرقولئەوسەت

  • کازمی و وەزیرەکانی کابینەکەی خانەنشین دەکرێن، لە کۆنگرەی پارتیشدا بارزانی دوو جێگری بۆ دانرا
  • لە لوتکەی شەرمشێخ داوای کۆتاییهێنان بە “فەوزای کەشوهەوا” دەکرێت
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالی سودان بەڵێندەدات: رێگەنادەم ئیسلامییەکان بگەڕێنەوە سەر حوکم

سەباح

  • سندوقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە زانیارییان پێدەدەن لەبارەی چارەنووسی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات
  • چاودێران لەوبارەیەوە هۆشداریی دەدەن و دەڵێن رەنگە ئەو “هەواڵدەرە نهێنییانە” بۆ مەبەستی شەخسی بەکاربهێنرێن
  • داوا دەکرێت کۆمپانیای تایبەتمەندیی جیهانی رابسپێردرێت بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی عێراق

عەرەب

  • کیێڤ، مۆسکۆ، ریاز و تاران چاویان لەسەر شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە
  • لوتکەی کەشوهەوا لە شەرمشێخ: پابەند نابن بە بەڵێنەکانەوە
  • شیعەی عێراق ئاستەنگ بۆ یاسای سەربازیی زۆرەملێ دروستدەکەن و دەیانەوێت پارێزگاریی لە گروپە چەکدارەکانیان بکەن

قودسی عەرەبی

  • پرۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ عێراقییەکان دابەشدەکات و روبەڕوی رەخنەی زۆر دەبێتەوە
  • لوتکەی شەرمشێخ.. سەرۆکایەتیی میسر رێنمایی خەڵک و میدیاکان دەکات “گاڵتە بە سەرۆکەکان مەکەن”
  • لوتکەی شەرمشێخ.. هیومان رایتس ۆچ دەڵێت ئاسایش چاودێریی بەشداربووان دەکات و کامێرای چاودێریی لەنێو تاکسییەکان دانراون

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button