گاردیان: رووسیا سەربازی سڕبی بەکرێدەگرێت لە شەڕی دژی ئۆکراین

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2023

زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەهۆی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و ئیسرائیل و حەماسیسش یەکتریی تاوانبار دەکەن
  • سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی دەکات بۆ شەڕی ئیسرائیل و حەماس
  • بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەربازیی، روسیا سەربازی سڕبی بەکرێدەگرێت لە شەڕی دژی ئۆکراین

هائارێتز

  • لە سەروبەندی سەردانەکەی بایدن بۆ ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی غەزە کرایە ئامانج و 500 فەلەستینی کوژران
  • بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل حەماس تۆمەتباردەکات لەبارەی هێرشی موشەکی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە
  • ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆمەڵگاکانی سەر سنوری لوبنان چۆڵبکات و زۆرێکیش لە خەڵکی ئەوە رەتدەکەنەوە

واشنتن پۆست

  • لەدوای هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە، خۆپیشاندان لەدژی فراوانبوونی شەڕەکە لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت
  • لە یەکەم دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جیم جۆردان دەنگی نەهێنا
  • ئۆکراین بۆ یەکەمجار موشەکی دورمەودای، کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆی دابینکرابوو، لە دژی بنکەیەکی سەربازیی روسیا بەکارهێنا

عەرەب نیوز

  • بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەزە 500 کەس کوژران و سعودیەش داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات
  • باڵیۆزی فەلەستین لە بەریتانیا دەڵێت، دەبێت دادگای لاهای لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی لێکۆڵینەوە لە ئیسرائیل بکات
  • حزبوڵڵای لوبنان داوای رۆژی توڕەیی دەکات و هێرشەکەی ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژیی و کارێکی “دڕندانە” وەسفدەکات

زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت گەشبینى هەیە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجە
  • ئەمڕۆ بەغداد میواندارى کۆنگرەى یەکێتى پەرلەمانى عەرەبى دەکات
  • حەوت ملیۆن کەس چاودێریی کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە و وەزارەتى کار رێوشوێنەکانى تەواوکردووە

شەرقولئەوسەت

  • “كۆمەڵکوژى نەخۆشخانەکەى غەزە”.. عەباس لە لوتکەى چوار قۆڵى دەکشێتەوە.. هێزەکانى ئەمریکا دەخرێنە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.. ئێران ئاستى پێکادانى هەرێمى بەرزدەکاتەوە
  • ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات رۆڵى هەبێت لە هێورکردنەوەى دۆخى غەزە
  • پێکادانەکانى نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا روو لە هەڵکشانە

قودسى عەرەبى

  • کۆمەڵکوژییەکى گەورەى ئیسرائیل لە غەزە، زیاتر لە 500 کەس بەهۆى بۆردومانکردنى نەخۆشخانەکەوە کوژراون
  • دەرکردنى برینداران لە غەزە و چارەسەرکردنیان ئەرکێکى ئەستەمە.. مەرگ لە هەموو شوێنێک دەبینرێت
  • ئیمارات هێرشدەکاتە سەر حەماس: نوێنەرایەتى فەڵەستینییەکان ناکەن

ئەلعەرەب

  • ئوردن و میسر رەتیدەکەنەوە پێشوازیى لە شەپۆلێکى نوێى ئاوارە فەڵەستینییەکان بکەن
  • بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەرفەتى گەشەپێدانى ئابوورى بە عێراق دەبەخشێت
  • ئایا ئێران و حیزبوڵڵا حەماسیان تێوەگلاند؟

زوومى رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • ئه‌ورووپا قسه‌ نه‌ما به‌ رووسیای نه‌ڵێت سه‌باره‌ت به‌ ئۆكراین، به‌ڵام بۆ غه‌زه‌ كه‌ ئیسرائیل جینۆسایدی تێدا دەکات، ده‌نگی ده‌رنایه‌
  • بودجه‌ی 100هه‌مین ساڵی توركیا؛ كورتهێنانی پێشبینیكراو 2,6 تریلیۆن لیره‌یه
  • له‌ ماوه‌ی 11 رۆژدا له‌ غه‌زه‌ 949 منداڵ كوژراون
  • هه‌ڵئاوسان كاریگه‌ریی زۆری كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی خوێندكاران و نرخه‌كان سێ هێنده‌ به‌رزبوونه‌ته‌وه‌

جمهورییه‌ت

  • له‌ پلانی پێنج ساڵه‌ی گه‌شه‌پێداندا كه‌ بۆ په‌رله‌مانی ناردووه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌روه‌رده‌ی ئایینی بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رجه‌م چینه‌كان
  • ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌و بارمته‌گیراوانه‌ی لای حه‌ماسن، له‌سه‌ر خه‌ته‌
  • له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 80 هه‌زار سكاڵا سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانیان، له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ دادگای ده‌ستووریی

حوڕییه‌ت

  • دوێنێ یه‌كێک له‌ خوێناویترین رۆژه‌كانی جه‌نگی نێوان حه‌ماس-ئیسرائیل بوو، ته‌لئه‌بیب كۆنترین نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رته‌كه‌ی كرده‌ ئامانج كه‌ له‌لایه‌ن كڵێساكانی ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێت
  • بایدن ده‌ڵێت، داگیركردنی غه‌زه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت حه‌ماس له‌ناوببرێت، ئایا ئاگره‌كه‌ خۆش یان خامۆش ده‌كات؟
  • مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی ده‌ستی به‌ كۆبوونه‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كان كه‌ پێشتر له‌نێو ئاكپارتی و جه‌هه‌په‌دا كاریان كردووه‌، تائێستا رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • وه‌زاره‌تی داد سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ دادگاكان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات و ژووره‌كانی پارێزه‌رانیش له‌ سه‌رانسه‌ری توركیا به‌دواداچوون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
  • پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2024 كه‌ له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرا؛ بودجه‌ی سوود، چه‌ک و خاوه‌نكاره‌كانه‌
  • بەگوێرەى ئه‌و پلانه‌ی گه‌شه‌پێدانی پێنج ساڵه‌ كه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه‌، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی زیاد ده‌كرێت و مانگانه‌شیان كه‌مده‌كرێته‌وه‌

زوومى رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • خامنەیی دەڵێت، ئەمریکا بەرپرسی جینایەتەکانی رژێمی ئیسرائیلە و ئەگەر شەڕ درێژە بکێشێ، بەرەی مقاومەت بێ‌ دەنگ نابێت
  • فەرماندەی گشتیی ئەڕتەشی ئێران رایگەیاند، بەرەی بەرەنگاری دژ بە ئیسرائیل تەسلیم نابێت
  • ترسی سەرەکیی ئەمریکا سەقامگیربوونی ئیسلام لە فەلەستین و ناوچەکەیە

شەرق

  • ئامانجی سەرەکی بایدن بۆ ئیسرائیل، پاشگەزکردنەوەی ناتانیاهۆ لە هێرشکردنەسەر غەزە و راوەستانی جەنگە
  • لە کۆنفراسی “خەزەر”دا ئێران تەسلیمی داخوازییەکانی روسیا دەبێت
  • لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەوڵی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان یان کەمکردنەوەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل درێژەی هەیە

کەیهان

  • ئەگەر جینایەتی زایونیزمەکان درێژە بکێشێ، کەس ناتوانێت پێش بە موسڵمانان و بەرەی مقاومەت بگرێت
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران پرسە نێوخۆییەکانی خۆی لە نێوخۆی وڵاتدا چارەسەر دەکات
  • کەشوهەوا بیانوویە، ئیسرائیل لە ترسی حزبوڵڵا ناچێتە نێو ‌غەزەوە

ئەبرار

  • یەکێتی ئەوروپا گەمارۆی موشەکی و سەربازیی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەپارێزێت
  • کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێران لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا بەدوای بەرینکردنەوەی گۆڕەپانی جەنگەوە نییە
  • موسڵمانان بەرانبەر بە رەشەکوژیی فەلەستینییەکان ‌بێدەنگن و وڵاتانیش پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button