مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەمی 2022

دەیلی تەلەگراف

  • بەریتانیا ناچار دەکرێت پارە بەو وڵاتە هەژارانە بدات، کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە
  • لە بەریتانیا نەخۆشانی شێرپەنجە لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی چارەسەرەی کیمیاییدان، مانگرتنی پەرستارانیش دۆخەکەیان ئاڵۆزتر کردووە
  • پۆلیسی ئیتاڵیا رێگریی لە ٣٥ کۆچبەر کرد کە دەیانویست بچنە یەکێک لە دوورگەکانی وڵاتەکە

گاردیان

  • دوو ساڵ لەمەوبەر داوا لە بەریتانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا و کەنەدا کرابوو هەر یەکەیان ١٠٠ ملیار دۆلار بدەن بۆ روبەڕوبونەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام هیچیان ئەو پارەیەیان نەداوە
  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای ئازادکردنی عەلا عەبدولفەتاح رۆژنامەنوسی میسری دەکات کە بەهۆی رەخنەکانی لە سەرۆکی میسر دەستگیرکراوە
  • بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە تەنزانیا کەوتە ناو دەریاچەیەکەوە، ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا

فاینەشیەڵ تایمز

  • ئەمریکا پلانی هەیە کۆمپانیاکان ناچار بکات یارمەتی بدەن تاوەکو بتوانێت پارە بداتە وڵاتانی هەژار بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
  • ئەنجومەنی تەندروستیی نەتەوەیی چین بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک ئاسانکاریی بۆ هەڵگرتنی رێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات
  • بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە نزیک سنوری پۆڵەندا، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە بۆ حاڵەتی لەناکاو مەشقی سەربازییان پێدەکرێت

تایمز

  • بەریتانیا بەهۆی بەردەوامی هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراین و پرسی کۆچبەران، ملیاران دۆلار بۆ فریاگوزاریی دەرەکی خەرجدەکات
  • بەهۆی مانگرتنی کارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی بەریتانیا، کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە روبەڕوی سەختتریین دۆخ دەبێتەوە لە مێژووی خۆیدا
  • بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وێستگەکانی کارەبای ئۆکراین، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە زستانێکی سەختدا روبەڕوی بێ کارەبایی دەبنەوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button