له‌ ماردین كچێكی هه‌شت ساڵانیان له‌ كوڕێكی نۆ ساڵان ماره‌ كرد

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • قەیرانە مرۆییەکانی غەزە لەگەڵ لاوازبوونی خواستی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەمارۆی سەر شارەکە، روو لە زیادبووندان
  • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پۆڵەندا، پارتی پۆپۆلیستی فەرمانڕەوای وڵاتەکە بەرەو شکست دەڕوات
  • جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەیانی چوارشەممە لە “دۆخێکی هەستیار”ی ناوچەکەدا سەردانی ئیسرائیل دەکات

واشنتن پۆست

  • لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆی سەر غەزە، قەیرانە مرۆییەکان تا دێت قوڵتر دەبنەوە
  • بەهۆی زۆری فشارەکانییەوە، جیم جۆردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پارتی کۆمارییەکان، لە بوون بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە نزیکتربووەتەوە
  • بەگوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، پێدەچێت کۆریای باکور هاوکاریی سەربازیی روسیای کردبێت لە شەڕی دژی ئۆکرایندا

ئۆرشەلیم پۆست

  • موشەکەکانی حەماس بۆ ناوەڕاستی ئیسرائیل و هێرشەکانی حزبوڵڵا بەردەوامن، تا ئێستا هێرشی زەمینی ئیسرائیل دەستیپێنەکردووە
  • خولی زستانەی پەرلەمانی ئیسرائیل بە ماوەیەک وەستان بە بێدەنگیی بۆ گیانی ئەوانەی لە ‌هێرشەکەی حەماسدا کوژران دەستیپێکرد
  • بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە ئێران و حزبوڵڵا کە ئیسرائیل تاقینەکەنەوە

عەرەب نیوز

  • لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانەکان ئیسرائیل هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر غەزە چڕترکردووەتەوە
  • بەهۆی شەشە مانگ بەردەوامی شەڕ لە سودان تائێستا زیاتر لە نۆ هەزار کەس کوژراون
  • ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی ئیدانەکردنی توندوتیژییەکان و ناو نەهێنانی حەماس، پێشنیازی چارەسەریی روسیای بۆ دۆخی غەزە رەتکردەوە

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • كلچدارئۆغڵو هۆشداریی له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ ده‌داته‌ كورتوڵموش؛ كام هێزی بیانی له‌ توركیا جێگیر ده‌كرێت؟
  • بێهیوایی له‌ غه‌زە‌؛ خه‌ڵک له‌تاو بێئاوی ده‌ستیان به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس كردووه‌
  • له‌ ماردین كچێكی هه‌شت ساڵانیان له‌ كوڕێكی نۆ ساڵان ماره‌ كرد و وێنه‌كانیشیان بڵاوكردنه‌وه‌

سۆزجو

  • ئیتر پلانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببینن، مامه‌ سام سنووره‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ خوێن ده‌نووسێته‌وه‌
  • تۆماری ره‌شی ئه‌مریكا: له‌ 2001دا چووه‌ ئه‌مریكا و 200 هه‌زار كه‌س كوژران، له‌ 2003دا چووه‌ عێراق و وڵاته‌كه‌ی كرد به‌ سێ به‌شه‌وه‌ و ملیۆنێک كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ 2011دا جه‌نگی ناوخۆی له‌ سوریا هه‌ڵگیرساند، 600 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ده‌وڵه‌تی كوردی داده‌مه‌زرێنێت
  • جه‌مال دوڕه‌ی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژرابوو، له‌م هێرشانه‌ی دوایی ئیسرائیلدا دوو برا و براژن و برازایه‌كی كوژران

حوڕییه‌ت

  • توركیا له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگی غه‌ززه‌، پێشنیازی فۆرموله‌ی گره‌نتیكاری كردووه‌.
  • كڕینی خانوو به‌ قه‌رز له‌ نزمترین ئاستدایه‌، له‌ مانگی ئه‌یلوولدا له‌ توركیا فرۆشی خانوو له‌سه‌دا 9,5 دابه‌زی و بووه‌ 102 هه‌زار و 656
  • ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی جه‌نگی حه‌ماس-ئیسرائیله‌وه‌ به‌ ره‌ئیسی گوتووه‌ كه‌ پێویسته‌ خۆ له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرژییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، به‌ دوور بگیرێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌ وڵاتێكدا كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ نزیكه‌ی 60%ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر سنووری هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ژین، ئه‌ردۆغان بانگه‌وازی “ئیتر خۆراک به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن” ده‌كات
  • دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ دامه‌زراندنی جاری دووه‌می پزیشكانی پسپۆڕدا نه‌یتوانی سه‌رجه‌م پۆسته‌كان پڕبكاته‌وه‌ و سێیه‌كیان به‌ به‌تاڵی مانه‌وه‌، پزیشكانی سه‌روو 65 ساڵی بانگ كرده‌وه‌
  • ئیسرائیل ته‌نها به‌ بۆردوومانكردنی غه‌زه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، ناهێڵێت هاوكاریی مرۆییشی پێبگات

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • لەوانەیە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەچوارچێوەی چەند بەرەیەکی دیکە‌دا بەرینتر بێتەوە
  • ئەمریکا 2000 سەربازی بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ لە غەزە ئامادەکردووە
  • فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، دەبێ سوپا گۆڕەپانێکی بەرین لە هێزی خۆی بەڕووی دوژمندا بکاتەوە

کەیهان

  • پیاوێکی تەمەن 70 ساڵەی ئەمریکای سەری منداڵێکی شەش ساڵانەی فەلەستینیی لە پێش چاوی دایکی بڕی
  • لە ترسی هێرشی حزبوڵڵای لوبنان، نزیک بە 30 گوندی ئیسرائیلی چۆڵ کراون
  • ئیسرائیلییەکان تۆڵەی شکست و دۆڕانەکانیان لە ژن و منداڵانی فەلەستینی دەکەنەوە

ئەبرار

  • دەبێ ئەمریکا وڵامدەری جینایەتەکانی رژێمی ئیسرائیل لە غەزە دژ بە فەلەستینییەکان بێت
  • بناژۆخوازەکانی ئێران دەپرسن، تێچووی سەفەر و سەردانەکانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی وڵات لە کوێوە دابین دەکرێ؟!
  • یەکێتیی ئەوروپا کار لەسەر چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستین دەکاتەوە

جمهوری ئیسلامی

  • سنورەکانی رۆژهەڵاتی ئێران هیچ چاودێرییەکیان بەسەرەوە نیە و ئەفغانییەکان بە کەیفی خۆیان دێنە نێو خاکی ئەم وڵاتەوە
  • نەتەوەیەکگرتووەکان؛ غەزە خەریکە دەخنکێت، کۆمەڵگەی جیهانی مرۆڤایەتی لەدەستداوە
  • دەزگای دیپلۆماسی ئێران کار لەسەر راگرتنی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و پێشگرتن لە وێرانبوونی غەزە دەکات

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button