رۆژنامەکان:ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە قەوارەی عێراق دەکات

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 16ی تشرینی یەکەمی 2023

ڕۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لە هەولێرەوە پشتیوانی غەزە دەکرێت
  • بەهۆی نەبوونی مووچە و وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن پەروەردە، مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتن
  • لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵدەدرێت قەرزی نیشتەجێبوون بۆ 75 ملیۆن دینار زیادبکرێت

شەرقولئەوسەت

  • وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەت دەکات
  • گرژی سەربازی فراوان لە باشوری لوبنان هەیە، لوبنان لە دڵی جەنگدایە
  • ئیسرائیل 10 جار فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بەئامانج گرتووە

قودسی عەرەبی

  • لە غەزە هەموو 5 خولەکێک قوربانیەک دەکەوێتەوە
  • حەشدی شەعبی دەڵێت، رێگا نادەین ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل بکات
  • “بی بی سی”لێکۆڵینەوە لەگەڵ شەش رۆژنامەنووسی عەرەب دەکات بەهۆی پشتگیریان لە فەلەستین

عەرەب

  • مەسرور بارزانی میلیشیاکان تۆمەتباردەکات بە نوقمکردنی هەرێم لە ماددەی هۆشبەردا
  • لێکترازانی توند ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و هێزە شیعیەکان قوڵ دەکاتەوە
  • سەرۆکی فەلەستین بەدوای ئەوانەوەیە کە رەخنە لە بێدەنگیەکەی دەگرن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ئیسرائیل بەڵێندەدات ئەگەر حزبوڵڵا دەستێوەردان بکات لە شەڕی غەزەدا، لوبنان وێران دەکات
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک زۆرینەی ژنان ئاگادارنین لە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک
  • تاوانبارە بیانییەکانی بەریتانیا بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانی ئەو وڵاتەوە دەیپۆرتی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە

واشنتن پۆست

  • بەرپرسانی ئەمریکدا فشار لە ئیسرائیل دەکەن بۆ ئەوەی قەیرانەکە چارەسەر بکات
  • ژمارەی ئەو چەکانەی کە لە قوتابخانەکانی ئەمریکادا دەدۆزرێنەوە رووی لە زیادبووندایە
  • یاری کۆتایی ئیسرائیل دوای ئۆپراسیۆنەکەی بۆسەر کەرتی غەزە قورسە پێشبینی بکرێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • گرژییەکانی باکوری ئیسرائیل روویان لە زیادبوونە لەگەڵ ئەوەی ئامادەکارییەکانی هێزی بەرگریی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەزە بەردەوامن
  • تاران لە ئەگەری بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هۆشداریی سەرهەڵدانی شەڕێ ناوچەیی دەدات
  • ئەمریکا فشاردەخاتە سەر ئیسرائیل، میسر و حەماس بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی غەزە بپارێزن

عەرەب نیوز

  • پاپای ڤاتیکان داوای کردنەوەی رێرەوی مرۆیی دەکات بۆ دانیشتووانی غەزە
  • بەهۆی ترسیان لە روودانی بومەلەرزە، هاوڵاتییانی ئەفغانستان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
  • باڵیۆزی فەلەستین لە ژاپۆن دەڵێت یاسای نێودەوڵەتی رێگا بە ئیسرائیل نادات رێگریی لە هاوکاریی مرۆیی بۆ غەزە بکات

رۆژنامە تورکییەکان

توركیا

  • كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، توركیا بڕیاریدا له‌ هه‌مان ناوچه‌ مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات؛ مانۆڕێك به‌ چه‌ندین په‌یامه‌وه‌
  • كۆمه‌ڵكوژی؛ ئیسرائیل ده‌ڵێت، له‌ حه‌ماس ده‌ده‌م به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ 99%ـى ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتوونی سڤیلن، خانه‌واده‌یه‌ک هه‌ر 82 كه‌سه‌كه‌ی تیاچووه‌
  • رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئاشكرایكرد‌ ئیسرائیل چه‌كی فۆسفۆری به‌كارهێناوه‌

سۆزجو

  • ده‌سه‌ڵات ره‌خنه‌ له‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكای پشتیوانی ده‌گرێت له‌باره‌ی غه‌زه‌وه‌، با كاردانه‌وه‌مان به‌مشێوه‌یه‌ بێت؛ با بنكه‌ ئاسمانییه‌كانی ئنجیرلیک و كوره‌جیک دابخه‌ین، كێ ده‌ستی گرتوون؟
  • بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار؛ ئێران له‌ سوریا به‌ره‌یه‌ک دژی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌، هه‌مووان چاوه‌ڕێن بزانن ئه‌سه‌د چی ده‌كات
  • له‌ روحا حه‌وت كیلۆ ئاڵتوون كرا به‌ بووكێكه‌وه‌ و پێنج ملیۆن لیره‌شیان وه‌ک دیاری بۆ هات

جمهورییه‌ت

  • دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیک له پرۆژه‌ی كاناڵ ئیستەنبوڵ دژی تاڵانكردنی زه‌وییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن؛ نامانه‌وێت رابگوێزرێین
  • رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌بنه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان: ته‌نها دوێنێ له‌ توركیا 18 كه‌س به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  • پێویسته‌ هه‌واڵه‌كان سانسۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت؛ پرسری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ هه‌واڵه‌كانی گه‌نده‌ڵی گه‌یه‌ندرایه‌ په‌رله‌مان، جه‌هه‌په‌ ده‌ڵێت، تائێستا 6,528 هه‌واڵ سانسۆر كراون

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئۆپۆزسیۆن دژی داواكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی سوپای توركیا له‌ عێراق و سووریا ده‌وه‌ستێته‌وه‌
  • پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2024 ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت؛ پێویسته‌ تێیدا چاو به‌ بڕی باجدا بخشێنرێته‌وه‌
  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستی مرۆیی به‌په‌له‌ ده‌كات بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به‌ غه‌زه‌

رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • تاران: دوای هاتنی ئیسرائیل بۆ نێو غەزە، راناوەستین لە دوورەوە چاولێکەر بین
  • زانکۆی تاران دکتۆرای فەخری پێشکەش بە زاکزاکی، رێبەری شیعەکانی مەغریب کرد
  • گەردەلولی ئەقسا ئاکامی پەنگخواردنەوەی تووڕەبوونێکی 70 ساڵەی گەلی فەلەستین بوو، کە لە چوار کاتژمێردا بەڕووی ئیسرائیلدا تەقییەوە

کەیهان

  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر رژیمی ئیسرائیل دەستڕانەگرێت، شەڕەکە زیاتر دەبێت
  • جەنگ لە بەرەی باکوریش دەستیپێکرد، حزبوڵڵا بەشداریی شەڕەکە دەکات
  • بۆ دابینکردنی ئاسایشی وزە، جیهان چاوی لە تاران بڕیوە

شەهروەند

  • کردەوەکانی رژیمی ئیسرائیل وەبیرهێنەرەوەی ئاکار و رەفتاری نازییەکانە
  • ئیسرائیل توانای سڕینەوەی لایەنەکانی بەرەی بەڕەنگاری(مقاومەت)ی نیە و لە پاشەکشەیە
  • بەرامبەر بە پیلانی رژیمی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی غەزە، دژایەتییەکی بەربڵاوی جیهانی ساز بووە

ئەبرار

  • دانیشتوانى ئێران 30 میلیۆنی سینگڵە و 20 میلیۆنی بۆ پێکێنانی هاوسەرگیرى ئامادەیە، کە زۆربەیان توانایی پێکەوەنانی ژیانی هاوبەشیان نیە
  • لە غەزە هۆلۆکاستێکی دیکە بەڕێوەیە؛ لەکاتی چۆڵکردنی غەزەدا رەشەکوژی لە خەڵکی بێ ‌دیفاع کراوە
  • کۆماریخوازان رەخنە لە سیاسەتەکانی بایدن بەرامبەر بە ئێران دەگرن و بەڵێنیان داوە دوای سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان ناهێڵن نەوتی ئێران بگاتە بازاڕەکانی جیهان

هەواڵی زیاتر

Back to top button