ڕۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح
- عێراق داوا لە جیهان دەکات کۆمەڵکوژی غەزە کۆتایی پێبهێنن
- تەنها لە مانگی ئەیلوولدا، 34 فەرمانی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە بۆ گەورە بەرپرسانی عێراق دەرچووە
- عێراق متمانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەدەستهێنایەوە

شەرقولئەوسەت
- سەرکردەى گروپە چەکدارە عێراقییەکانی سەربە ئێران بەرەو سوریا و لوبنان بەرێکەوتن بۆ چاودێری جوڵەکانی ئیسرائیل
- مۆتەکەی هێرشی زەمینی باڵی بەسەر غەزەدا کێشاوە
- سعودیە بە ئەمریکای راگەیاند، پێویستە بەپەلە جەنگی سەر غەزە و ئابڵوقەدانی رابگیرێت

قودسی عەرەبی
- گروپە چەکدارە شیعیەکانی عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداری لە شکاندنی ئابڵوقەی سەر غەزە
- حیزبوڵڵا بەرەی جەنگی لە باشووری لوبنان کردووەتەوە بۆ رێگری لە تێکشکانی حەماس
- ئەمریکا ترسی جدی هەیە لە گۆڕانی گرژییەکانی غەزە بۆ جەنگێکی هەرێمی

عەرەب
- یاسای نەوت و گاز قەیرانێکی کراوەیە لە نێوان هەولێر و بەغداد
- بایدن دەستی نەتانیاهۆ ئازاد دەکات بۆ تۆڵەکردنەوە لە حەماس
- کێشە ئابوورییەکانی سوریا ململانێی تازەى دروستکردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینانشیەڵ تایمز
- دانیشتووانی غەزە پاش ئاگادارییەکەی ئیسرائیل شارەکە چۆڵدەکەن و نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداریی لە روودانی کارەسات دەدات
- تائێستا هیچ کۆتاییەک بۆ گرژییەکانی ئیسرائیل و فەڵەسەتین بەدیناکرێت و ئیسرائیل هێشتا بەدوای ستراتیژێکدایە بۆ غەزە
- بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و غەزەوە نرخی نەوت 90 دۆلارى تێپەڕاند

واشنتن پۆست
- هێزەکانی ئیسرائیل خۆیان بۆ داگیرکردنی غەزە ئامادەدەکەن و سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی خەریکی چۆڵکردنی شارەکەن
- خۆهەڵکێشانەکانی ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رەنگە لە دادگاکاندا وەکو دۆسیە لەدژی بەکاربهێندرێنەوە و “بەخۆیەوە بدەن”
- درۆنە جەنگییەکانی ئۆکراین کە خۆی دروستی دەکات دیمەنیکی زۆر روونی بەرەکانی جەنگ بۆ سەربازانی ئۆکراین دەگوازێتەوە

ئۆرشەلیم پۆست
- هێزی بەرگریی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی هێرشی داگیرکردنی غەزە لە کەرتەکە نزیکتر دەبێتەوە
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، دەبێت ئەو وڵاتانەی چەکدارانی حەماس پەنادەدەن، سزایان بخرێتەسەر
- لە سەرەتای ئەمساڵەوە خواست لەسەر کڕینى چەک و بەدەستهێنانی مۆڵەتی چەکهەڵگرتن لە ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانەوە، هاوڵاتیانی غەزە بە سەختی دەتوانن بەدەم داواکەى ئیسرائیلەوە بچن بۆ چۆڵکردنی شارەکەیان
- ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە نزیکەوە لەگەڵ سعودیە کاردەکات بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی غەزە
- هێرشی بێوچانی سوپای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین ماوەی پێنج رۆژە بەردەوامە
رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو:
- جیهانی عه‌ره‌بی قسه‌یان زۆره و كرداریان كه‌مه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك نه فه‌ڵه‌ستین خاك له‌ده‌ستده‌دات و نه ئیسرائیل ده‌توانێت دڕندانه بیانكوژێت
- بوله‌نت ئارنچ: ئه‌وانه‌ی باسی جیهاد ده‌كه‌ن با شڕوشیتاڵیان كۆبكه‌نه‌وه و بچن بۆ فه‌ڵه‌ستین
- له‌نێو داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای توركیا له سووریا و عێراق، بوونی بڕگه‌ی “هه‌بوونی سه‌ربازی بیانی له توركیا” مشت‌ومڕ و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه

جمهورییه‌ت:
- توندوتیژی دژبه مامۆستایان روو له هه‌ڵكشانه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مامۆستایان له ئه‌سته‌نبوڵ، ئادانا و روحا لێیان دراوه
- غه‌زه ده‌گری.. پاش بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی باكووری كه‌رته‌كه، ملیۆنێك مرۆڤ به‌ره‌و باشوور به‌ڕێكه‌وتن
- ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆچی رێگه‌یان دا ئه‌و هێرشه رووبدات؟

ئه‌ڤره‌نسه‌ل:
- له‌به‌ر هه‌ڵكشانی له راده‌به‌ده‌ریان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا چیتر داتاكانی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی و سه‌ردانی نۆرینگه‌كانی پزیشكی ده‌روونی بڵاوناكاته‌وه
- خواردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان سكی خوێندكاره‌كان تێرناكات، بڕه‌كه‌ی كه‌م و كوالیتییه‌كه‌ی نزمه، خوێندكاران له ده‌ره‌وه داوای خواردن ده‌كه‌ن
- توڕه‌یی به‌رامبه‌ر ئۆپ‌راسیۆنی كۆمه‌ڵكوژی تا دێت گه‌وره ده‌بێت؛ ژماره‌ی بانگه‌واز و چالاكییه‌كان بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه روو له زیادبوونه.

حوڕییه‌ت:
- له غه‌زه له خوێندنگه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا جێگه نه‌ماوه و له ئێستادا ده‌یان هه‌زار كه‌س تیایاندا ده‌مێننه‌وه
- ئیتر پێویسته خوێندكار 70 نمره بهێنێت بۆئه‌وه‌ی له زمانی توركی ده‌ربچن
- ئۆزگور ئۆزه‌ل، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی جه‌هه‌په: سه‌ركرده به نه‌یزه‌ك دانابه‌زێت، پێویسته یه‌كێك له رۆڵه‌كانی حزبه‌كه بێت
رۆژنامە ئێرانییەکان

کەیهان
- خامنەیی: جووڵەیەک لە فەڵەستین دەستیپێکردووە و سەرکەوتنی تەواوی فەڵەستینییەکانی لێدەکەوێتەوە
- ئایا ئەمریکا دەتوانێت لەیەککاتدا پشتیوانی لە رژێمى ئیسرائیل و ئۆکراین بکات؟!
- زایۆنیزمەکان جەنگیان هەم لە گوڕەپانی شەڕ و هەم لە رایگشتیدا دۆڕاند

شەهروەند
- پێگەی ئێران لە نێو ئابوورییە گەورەکانی جیهاندا رووى لە باشبوون کردووە
- وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیرووت: راگەیاندنی “کاتژمێر سفر” لە دەستی بەرەی بەرەنگاری (مقاومەت)دایە
- نوینەری حەماس لە تاران رایگەیاند، میدیاکانی رۆژائاوا دێنە غەزە و هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە

شەرق
- رووداوەکانی نێوان فەڵەستین – ئیسرائیل و وتوێژەکانی ئێران لە گەڵ ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە
- بۆ بەهێزکردنی بەرنامەی ئەتۆمى خۆی، کۆریای باکوور هاوکاریی سەربازیی رووسیا دەکات

ئەبرار
- یەک ملیۆن فەڵەستنی بە زۆر کۆچیان پێدەکرێت و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بێدەنگە
- میدیای ریفۆرمخوازان: ئەوە چ عەقڵییەتێکە کە لە سەردەمی رووحانی‌دا دژایەتی پەیوەستبوون بە FATF تان دەکرد، بەڵام ئێستا بێ ئەوەی پەیوەست بن، بەڕێوەی دەبەن؟!
- پێویستە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە پێش بە درێژەکێشانی تاوانەکانى رژیمی زایونیزیمی ئیسرائیل بگیردرێت