رۆژنامەکان.. لەدوای شکستی سەربەخۆیی، هەرێم دەیەوێت فیدراڵیەت جێبەجێ بکرێت

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ شەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2023

ڕۆژنامە عەرەبییەکان

زەمان

  • مەسرور بارزانی باس لە پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی جەیهانەوە دەکات
  • کۆمکاری عەرەبی چۆڵکردنی زۆرەملێی غەزە بە تاوانی جەنگ وەسف دەکات
  • سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رەتیدەکاتەوە 450 ملیۆن دینار لە شەقامێکی ناوچەی سەوز خەرج بکرێت

شەرقولئەوسەت

  • غەزە ئاوارە دەبێت و کەرتی رۆژئاواش دەکوڵێت
  • نەتەوەیەکگرتووەکان فرمانی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی غەزە رەتدەکاتەوە
  • ئیسرائیل: هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی دیمەشق و حەلەب پەیامێکە بۆ ئێران

قودسی عەرەبی

  • موقتەدا سەدر: قودس هی ئێمەیە و ئیسرائیل قەوارەیەکی خۆسەپێنە
  • ئیسرائیل ملیۆنێک فەڵەستینی ئاوارە دەکات
  • ئیسرائیل وێنەگرێکی رۆیتەرزی کوشت و پەیامنێرێکی جەزیرە و دوانی دیکەش بریندارن

ئەلعەرەب

  • دوای شکستی خەونی سەربەخۆیی، هەرێمی کوردستان دەیەوێت فیدراڵیەت جێبەجێ بکرێت
  • هەڵوێستەکانی سەرۆکی فەڵەستین دەربارەی جەنگی غەزە بە “شەرمنانە” وەسف دەکرێت
  • جەنگی جیهانی لە پرۆڤەدایە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ئیسرائیل هێزەکانی ناردە ناو غەزە و بەڵێنی هێرشێکی بەرفراوانی دژی حەماس دا
  • پۆلیسی بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانی غەزە و سەرۆکوەزیرانەکەش هۆشداری دەدات لە جیاکاریکردن بەرامبەر جولەکە
  • تائێستا ئەمریکا ناسنامەی ئەو منداڵانەی ئاشکرانەکردووە کە گوایە لەلایەن حەماسەوە سەربڕاون

واشنتن پۆست

  • ئیسرائیل فەرمانی کردووە یەک ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی غەزە بەرەو باشوری کەرتەکە بڕۆن و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری لە کارەساتێکی خراپ دەدات
  • کۆمارییەکان جیم جۆردانیان کردە کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
  • رۆژی یەکشەممە پۆڵەندا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات و چاودێرانیش گومانیان لە دادپەروەی هەڵبژاردنەکە هەیە

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • ئیسرائیل داوا لە یەک ملیۆن هاوڵاتی غەزە دەکات بەرەو باشوری کەرتەکە بچن بۆئەوەی هێرشی زەمینی بۆسەر باکور دەستپێبکەن
  • دوای هێرشکردنەسەر دیبلۆماتکارێکی ئیسرائیل لە پەکینی پایتەختی چین، تائێستا پۆلیس ناسنامەی هێرشکارەکەی ئاشکرانەکردووە
  • بوژانەوەی کەرتی ئابوریی چین لە بەرزی و نزمیدایە

عەرەب نیوز

  • لەدوای ئاگادارینامەکەی ئیسرائیل، خەڵکی غەزە خەریکی ئامادەکارین بۆ کۆچکردن بەرەو باشوری کەرتەکە، ئەوەش دووەم نسکۆی فەلەستینییەکانە
  • لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە مزگەوتێکی شیعەکاندا 19 کەس گیانیان لەدەستدا
  • سعودیە روبەڕووی گۆڕانکاریی خێرای کەشوهەوا دەبێتەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • قه‌ده‌غه‌كردنی فێستیڤاڵه‌كان به‌ هه‌موو شێوەیەک به‌رده‌وامه‌؛ فێستیڤاڵی ئۆكتۆبه‌رفیست له‌ ئه‌سكیشه‌هیر یاساغ كرا
  • پارتی چه‌پی سه‌وز له‌ كۆنگره‌دا ناوی ده‌گۆڕێت و هاوسه‌رۆكانی هه‌ڵده‌بژێرێت
  • یاسا له‌ دادگا لۆكاڵییه‌كانه‌وه‌ تا دادگای ده‌ستووری و دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌وروپا پێشێل كراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای دۆسیه‌ی ده‌میرتاش له‌ كه‌یسی كاڤالاشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌

سۆزجو

  • ئیسرائیل گرژییه‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌مریكاش وه‌ڵامی كاردانه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل به‌ سوریا ده‌داته‌وه‌
  • سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری توركیا: 130 هه‌زار سكاڵامان بۆ هاتووه‌ كه‌ دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپایه‌
  • ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل داكۆكی له‌ كۆمه‌ڵكوژی مناڵان و كۆرپه‌كان بكات، به‌ڵام جیهان ئه‌م سته‌مه‌ ده‌بینێت

حوڕییه‌ت

  • بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا له‌ كۆنفرنسێكدا له‌ توركیا: باپیرم كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆم بوو، به‌هۆی ئه‌دیسۆنه‌وه‌ مایه‌پووچ بوو
  • هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی ملی رێگه‌یان له‌ باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ به‌ره‌و باشوور گرتووه‌
  • یه‌كه‌ی تۆپخانه‌، زرێپۆش و یه‌ده‌گه‌كانی سه‌ربه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ سنووری غه‌زه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌

جمهورییه‌ت

  • غه‌ززه‌ كۆچ ده‌كات و ئیسرائیل رێگه‌ به‌ نوێژكردن له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا نادات
  • كۆمپانیای كه‌سێكی سه‌ربه‌ ئاكپارتی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا بایی 632 ملیۆن لیره‌ ته‌نده‌ری وه‌رگرتووه‌
  • جمهورییه‌ت: تا دێت گرفتی بژێوی گه‌وره‌تر ده‌بێت؛ له‌ توركیا 38 ملیۆن و 880 هه‌زار كه‌س قه‌رزدارن كه‌ تێكڕای قه‌رزی هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 61 هه‌زار و 499 لیره‌یه‌

 

رۆژنامە ئێرانییەکان

کەیهان

  • پێشنوێژی رۆژی هەینیی تاران گوتی؛ ئەوەی تا ئێستا ڕووی داوە، تەنیا زلەیەکی بەرەی مقاومەت بووە لە رژیمی زایونیزم
  • بە گوێرەی لێدوانی سەرۆکەکانی بانکی ناوەندیی ئێران و قەتەر، ئێران 16 میلیارد دۆلار سەرچاوەی دیکەی لەبەردەست دایە
  • ڕاپەڕینی گشتی و یەکگرتوانەی خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاریی فەلەستین

جەوان

  •  کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ دەتوانێ پێش بە پاکتاوی ڕەگەزی لە غەزە بگرێت
  • فەرماندەی سپای پاسداران دەڵیت، ئەفسانەی نەبەزینی رژیمی زایونیزمی لە ئیسرائیل پووچەڵ کرایەوە
  • ئەسپاردنی بەرپرسارێتی بە لاوان ڕێگەچارەی دەربازبوون لە هەڕەشەکانە

جمهوری ئیسلامی

  • دڕندانەترین تاوانی ئیسرائیل لە مێژووی داگیرکردنی فەلەستین؛ 13 هەزار خانوبەرە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەزە وێران بوون
  • بەڕێوەچووی مانۆڕێکی سەربازیی ئێران لە کەنداوی فارس لەژێر ناوی “هێزی دەریایی محمد رسول اللە”
  • هەواڵدەریی رویتێرز ڕایگەیاند، ئێران ئاگای لە وردەکارییەکانی هێرشی “گەردەلوولی ئەقسا” بۆ سەر ئیسرائیل نەبوو

ئەبرار

  • ئەمریکا ئەوە تێگەیشتووە نابێت هاوشانی ئیسرائیل‌ بجەنگێت
  • لێکتێگەیشتنی ئێران و روسیا بۆ هاوکاریی دولایەنە لە بواری نەوت و گاز
  • بیرمەندێکی ئەورووپایی دەڵێت؛ بۆچوونی هاوبەشی ئێران سعوودیە لە پێوەندی لەگەڵ فەلەستیندا گۆڕانێکی ناوازەیە

هەواڵی زیاتر

Back to top button