راوێژکارێکى سودانى باس لە هاوسەنگبوونى نرخى دۆلار دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • محەمەد نەجار، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان، پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو مانگدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هاوسەنگ بێتەوە
  • ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزەی عێراق: بڕیارەکەی دادگای پاریس پابەندییە و هیچ سازشێک بۆ تورکیا ناکرێت
  • حکومەتی لەرێگەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکات

شەرقولئەوسەت

  • ئیسرائیل دەیەوێت گەڕەکەکانی غەزە بە تەواوی خاپوور بکات
  • قەیرانی غەزە و رێکارە توندەکانی ئیسرائیل ناکۆکی خستووەتە نێو یەکێتی ئەوروپا
  • واشنتن و پاریس هۆشدارییان بە حزبوڵای لوبنانی داوە خۆیان لە شەڕی غەزە نەگلێنن

قودسی عەرەبی

  • پەرلەمانی سکۆتلەندا رەتیکردەوە ئاڵای ئیسرائیل لەسەر بیناکەی هەڵبکات
  • ئەفسەرێکی پێشووی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، چوونە نێو غەزە باجێکی زۆری دەوێت
  • زێلینسکی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەندامى ناتۆ دەکات، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری زیاتر

عەرەبی جەدید

  • قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە رۆژئاڤا کۆتاییهات و هەڕەشەى ئۆپراسۆنی دیکە دەکات
  • خەڵکی میسر توڕەن و داوای کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ غەزە دەکەن
  • شەش ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی ئابوریی ئیسرائیلە لە چوار رۆژی شەڕدا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • شەوی رابردوو ئیسرائیل حکومەتێکی هاوپەیمانیی تایبەت بە شەڕی فەلەستینی پێکهێنا و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو سوپای ئیسرایتل بچێتە نێو غەزەوە
  • بەهۆی پڕبوونی زیندانەکانی ئینگلتەرا و وێلز لە بەریتانیا هەفتەی داهاتوو دز و دەستدرێژیکارانی سێکسی لە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە
  • بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، هاوڵاتییانی مەدەنی غەزە هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن

واشتنتن پۆست

  • داخستنی سنورەکان و کەوتنەخوارەوەی بۆمبەکانی ئیسرائیل هاوڵاتییانی غەزە دەخنکێنێت
  • بەرپرسانی باڵای ئەمریکا داوادەکەن وڵاتەکە پێشەوایەتی وڵاتانی رۆژئاوا بکات لە بەکارهێنانی پارە بلۆککراوەکانی روسیا بۆئەوە هاوکاریی ئۆکراینی پێبکەن
  • لەگەڵ خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەزە، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

ئۆرشەلیم پۆست

  • حکومەتی فریاگوزاریی ئیسرائیل پێکهێنرا و شەڕ لەگەڵ فەلەستیندا لە رۆژی شەشەمدا توندتربووە
  • لە هێرشەکانیدا حەماس پلانی هەبووە رێرەوی غەزە کۆنترۆڵ بکات
  • ئەمڕۆ بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل و بەڵێنی هاوکاریی دەدات، ئەگەر پێویست بکات

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل و نەمانی سوتەمەنییەوە غەزە روبەڕووی بێ کارەبایی دەبێتەوە
  • ناوچەی گەشتیاریی سەر دەریای سور لە سعودیە کرایەوە و بۆیەکەمجار پێشوازیی لە گەشتیاران کرد
  • هەڵۆیەکی رەنگ خۆڵەمێشی سعودی لە مەزادێکی ریازی پایتەختدا بە 66 هەزار و 600 دۆلار فرۆشرا

 

رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا، “دووڕوویی” ئاکپارتی ده‌رده‌خات
  • ئۆزگور ئۆزه‌ل، به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی جه‌هه‌په‌: له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگده‌ری كورد دڵیان لێمان شكا له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆمان ده‌دایه‌ پارتی زه‌فه‌ر
  • كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داوای كه‌شی پارێزراوی كار ده‌كه‌ن

یه‌نی ئاكیت

  • په‌رله‌مانی توركیا لەبارەى دۆخى فه‌له‌ستین كۆده‌بێته‌وه‌
  • رۆژئاوا هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌ له‌ فه‌له‌ستین
  • ئیسرائیل هاوپه‌یمانیی “زیلله‌ت”یشی كرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌، سه‌ركرده‌ی پارته‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ و هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر حه‌ماس نیشاندا

سۆزجو

  • ئه‌ردۆغان بانگه‌وازی هاوپه‌یمانیی له‌ ئیی پارتی ده‌كات
  • ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كارده‌كه‌ن ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی بڕه‌ پاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌وان ناگرێته‌وه‌
  • په‌رله‌مانتارێكی ئیی پارتێكی به‌ڵێنێكی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن بیری ئه‌ردۆغان ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌مترین مووچه‌ ده‌كه‌نه‌ 22 هه‌زار لیره‌

جمهورییه‌ت

  • ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش له‌ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانییدان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان
  • تا دێت ئاماری جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل زیاتر ده‌بێت، سڤیله‌كان ده‌كوژرێن
  • سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ئاماده‌ ده‌كات

 

رۆژنامە فارسییەکان

هەمشەهری

  • ئیسرائیل خۆی مەزڵووم نیشاندەدات، لەکاتێک‌دا پێشینەی لێوانلێوە لە منداڵ کوشتن
  • رێبەری شیعەکانی مەغریب گەیشتە تاران؛ شێخ زاکزاکی هێمای پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە کیشوەری ئەفریقا
  • سەرۆککۆماری ئێران رەخنە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت و پێیوایە وەک پێویست پشتیوانییان لە گەلی فەلەستین نەکردووە

رەسالەت

  • کۆچی ئەفغانییەکان بۆ ئێران هیچ هەڕەشەیەک ناکاتە سەر وڵاتەکە و دەبێت وەک دەرفەت سەیر بکرێت
  • خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بۆ غەززە وەردەگرێت
  • دوای ناکۆکییەکانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکا تایبەت بە هاوکاریکردنی ئۆکراین، ئەمریکا 200 میلیۆن دۆلار یارمەتی بۆ ئەم وڵاتە تەرخان دەکات

کەیهان

  • ئیسرائیل لە گۆڕەپانی جەنگدا شکستیهێناوە و پەنای بردووەتەبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە و کوشتنی منداڵان
  • نەتانیاهۆ لە ئەگەری بەشداریی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕەکە تۆقیوە
  • شێخ زاکزاکی گوتی، ئەگەر خودا بیهەوێت، کۆماری ئیسلامی ئێران رێ بۆ هاتنی ئیمامی زەمان خۆش دەکات!!

ئەبرار

  • پۆلە بێ مامۆستاکان، بەرهەمی نالێهاتوویی وەزارەتی پەروەردەیە؛ لە ئێران 40 بۆ 50 هەزار پۆل لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتە مامۆستایان نییە
  • فەرەنسای ئازادیخواز، خۆپێشاندانی داکۆکیکارانی خەڵکی فەلەستینی قەدەغە راگەیاند
  • سەفەری شاندێک لە ئێرانەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستین

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button