زستانێکی سارد و تاریکی دیکە لەپێش ئۆکراینە

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 11ی تشرینی یەکەمی 2023

زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

فاینانشیەڵ تایمز

  • ئیسرائیل خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەزە ئامادەدەکات، دوای ئەوەی 1300 ئامانجی بە موشەک پێکا
  • رفاندنی خەڵکی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە هێزەکانی ئەو وڵاتەی خستووەتە ئازاری کێشەیەکی گەورەوە
  • کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکاران بەڵێندەدات، ئەگەر ببێت بە سەرۆکوەزیران یاساکانی بنیادنانی خانووبەرە لادەبات و خۆی هەنگاو دەنێت بۆ دروستکردنی یەکەى نیشتەحێبوون بۆ هاوڵاتییان وڵاتەکەی

واشنتن پۆست

  • ‌هێزەکانی ئیسرائیل ئامادەن بۆ دەسپێکردنی هێرش بۆسەر غەزە و دەیانەوێت واقیعی ناوچەکە بگۆڕن
  • جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەنێو رفێندراوەکانی ئیسرائیلدا هاوڵاتی ئەمریکی هەن
  • بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆسەر تۆڕەکانی کارەبا لە ئۆکراین، زستانێکی سارد و تاریکی دیکە لەپێش ئەو وڵاتەوەیە

ئۆرشەلیم پۆست

  • بۆردومانی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە بەردەوامە و موشەکەکانی حەماسیش بۆسەر ئیسرائیل دادەبارن
  • بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دەڵێت، یان دەبێت غەزە بەتەواوی داگیر بکەین یان دەبێت بەردەوام چاوەڕێی هێرشی موشەکە بێکۆتاکان بین
  • خێزانی رفێندراوەکانی ئیسرائیل دەڵێن نازانن کەسوکارەکانیان ماون یان کوژراون

عەرەب نیوز

  • ‌هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرایل بەردەوام لە غەزە دەدەن و ژمارەی کوژراوان لە هەردوولا سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
  • دادوەرانی دادگای لاهای سكاڵایەکیان لەسەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاوە پێگەیشت کە ئەشکەنجەی دەیان هەزار هاوڵاتی وڵاتەکەی داوە
  • بەهۆی ئاڵوگۆڕی هێرشی موشەکییەوە ئیسرائیل لەسەر سنوری لوبنان روبەڕووی تەنگژەیەکی دیکە بووەتەوە

زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات کەمپى ئاوارەکان دابخات
  • سەرەتاى ساڵى داهاتوو زیادکردنى مووچەى خانەنشینان دەکەوێتەبوارى جێبەجێکردنەوە
  • بەغداد میوانداریی کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى دادى عەرەب دەکات

شەرقەلئەوسەت

  • بەغداد سوورە لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتننامەکەى لەگەڵ هەولێر لەبارەى شنگالەوە
  • سعودییە داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى “هاریکاریی ئیسلامى” دەکات لەبارەى غەززەوە
  • سیسى: میسر قبوڵ ناکات کێشەى فەڵەستین لەسەر حیسابى لایەنى دیکە یەکلابکرێتەوە

قودسى عەرەبى

  • ئیسرائیل فۆسفۆرى سپى لە بۆردومانکردنى غەززەدا بەکاردەهێنێت
  • ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆسەر غەززە
  • لە سەرەتاى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 8 رۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون

ئەلعەرەب

  • سەردانى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی عێراق بۆ واشنتن هەڵوەشایەوە بەهۆى لایەنگریی بۆ ئێران
  • میسر دەرگاى بەڕووى سیناریۆیەکى ئیسرئیلدا داخستووە بۆ نیشتەجێکردنى دانیشتووانى غەززە لە ناوچەى سینا
  • حکومەتى میسر پێش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى نرخ دادەبەزێنێت

زوومى رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • جه‌وده‌ت یڵماز، جێگری سه‌ركۆماری توركیا: جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیل كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان نابێت
  • ئه‌مریكا دووه‌م كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات
  • یۆرۆی 2032 دوو ملیۆن گه‌شتیار و یه‌ک ملیار دۆلار ده‌هێنێته‌ توركیا

جمهورییه‌ت

  • نادادییه‌كی تازەى ئاکپارتی، جیاكاریی نێوان خانه‌نشینانە
  • له‌ پێنجه‌م رۆژی جه‌نگدا، غه‌زه‌ ته‌ختی زه‌وی بووه‌
  • كلچدارئۆغڵو و باخچه‌لی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆکكۆمار بۆ رێگه‌دان به‌ ئه‌ركی سه‌ربازان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ گژ یه‌كدا ده‌چنه‌وه‌

سۆزجو

  • مه‌همه‌ت شیمشه‌ک، وه‌زیری دارایی: بۆ سه‌ری ساڵیش به‌ هیوای زیادكردنی موچه‌ مه‌بن
  • خانه‌نشینان بۆ ده‌سه‌ڵات: له‌ جیاتی زیادكردنی موچه‌، خێرێكیان پێكردین
  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیلدا به‌دوای تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێت
  • كلچدارئۆغڵو: ده‌سه‌ڵات سزای ئه‌و خانه‌نشینانه‌دا ده‌دات كه‌ كارده‌كه‌ن

یه‌نی شه‌فه‌ق

  • ئیسرائیل ده‌یه‌وێت غه‌زە‌ بكاته‌ بیابان
  • حه‌وت رۆژنامه‌نووس له‌ جه‌نگى غەزە و ئیسرائیل كوژراون
  • جه‌هه‌په‌ ده‌نگی نه‌خێر ده‌دات به‌ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆکكۆمار بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی سوپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

زوومى رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • ئیسماعیل هەنییە دەڵێت، گەردەلولی ئەقسا تەنیا تایبەت بە حەماس نیە و هی هەموو فەلەستینییەکانە
  • سەرۆکی ژووری هاوبەشی  ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات خۆی لە قەیرانی ئیسرائیل نەدات
  • لە ئەگەری بومەلەرزەیەکی 7 پلەی رێختەر لە تاران، تەنیا 20%ـی شارەکە توانای خۆڕاگرتنی هەیە

جەوان

  • سەرۆکی پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا 3000 کەس گیانیان لەدەستداوە؛ هەر 30 رۆژ 500 کەس
  • نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، گەمارۆدانی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە نایاسایی و قەدەغەیە
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەکەین

جمهوری ئیسلامی

  • عەلی خامنەیی دەڵێت، تۆمەتبارکردنى ئێران لە رووداوەکانی ئەمدواییانەی ئیسرائیل کارێکی هەڵەیە
  • زام و شکستی ئیسرائیل لە بەرەنگاریی فەلەستینییەکان ساڕێژ نابێتەوە
  • تاوەکو ئێستا لە غەزە 900 کەس کوژراون و 4,700 کەس بریندارن و ناوچەکەش گەمارۆ دراوە

کەیهان

  • عەلی خامنەیی دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە کوشتنی خەڵكی غەزە بەردەوام بێت، زلەیەکی قورستری لێدەدرێت
  • ئەگەر ئیسرائیل هێرشی زەمینی بکاتەسەر غەزە، روبەڕووی چوار کارەساتی گەورە دەبێتەوە
  • بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لەسەر پرسی فەلەستین، ئێران ئامادەی میواندارییە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button