سوریا چووە ناو جەنگی غەززە

بۆردوومانی ئیسرائیلی کردووە

ئەمشەو هەواڵی بۆردوومانی ئیسرائیل لەلایەن سوریاوە بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەو هەواڵانەش زەنگی ئاگاداری لە ناوچەکانی باشوری جۆلان لێدرا

سوپای ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند لە خاکی سوریاوە چەند گولەهاوەنێک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، زۆرینەیان لە ناوچە کراوەکانی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل نەیهێشت کاتژمێرێک بەسەر رووداوەکە تێپبەرێت هەواڵی بۆردوومانکردنەوەی پێگەکانی سوریای بڵاوکردەوە و گوتی، ئەو پێگانەی ناو سوریامان بە بۆمب و هاوەن بۆردوومان کرد کە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی سوریای هەڵنەگرتووە، سوریاش هیچ لێدوانێکی فەرمی نەبووە لەسەر رووداوەکە

گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە، وەک وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاندووە، 900 کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و500  کەسیش برینداربوون، لە نێو کوژراوەکان 260 منداڵ و 230 ژن هەیە

لەلایەنی ئیسرائیلیشەوە، میدیاى ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەى کوژراوانى ئیسرائیلى بۆ 1000 کەس و برینداران بۆ 2,600 کەس بەرزبووەتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button