بەکارهێنانە کاریگەرەکانی درۆن لەلایەن حەماسەوە ئیسرائیلی توشی شۆک کردووە

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 10ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ئیسرائیل دەڵێت جگە لە داگیرکردنی غەززە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەر دەستدا نییە
  • کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەرچم خۆم ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە 10 ساڵی داهاتوودا بەریتانیایەکی باشتر بنیات بنێم
  • حکوومەتی بەریتانیا دەڵێت لە سەرەتادا تەنیا ژمارەیەکی کەمی کۆچبەران دەنێرن بۆ ڕوواندا ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت

واشنتن پۆست

  • ئیسرائیل فەرمانی گەمارۆدانی غەززە دەکات بەشێوەیەک نە کارەبا، نە خۆراک، نە سوتەمەنی نەگاتە ناوچەکە
  • بەرپرسانی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی دەڵێن ئێران مەشقی بە چەکدارانی حەماس کردووە و چەکی پێداون
  •  کۆمارییەکانی ئەمریکا لەبارەی سنوردارکردنی لەباربردنی منداڵ لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بوون بە دوو بەرەوە

هائارێتز

  • هێزی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت باشوریان لە داگیرکەرەکانی حەماس ئازادکردووە و نزیکەی 1000 ئیسرائیلی تا ئێستا کوژراون
  • سەرەڕای ئەو شەڕەی کە روبەڕووی ئیسرائیل بووەتەوە مەترسییەکانی باکوری وڵاتەکەش بەهۆی حزبوڵڵای لوبنانەوە رو لە زیادبوونن
  • بەکارهێنانە کاریگەرەکانی درۆن لەلایەن حەماسەوە ئیسرائیلی توشی شۆک کردووە

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل 300 هەزار سەربازی بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە خستووەتا حاڵەتی ئامادەباشییەوە
  • بەهۆی داواکردنی موچەکانیان لەو ناوچەیەی لەژێر دەستی حوسییەکانی یەمەن دایە، گروپەکە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان دەڕفێنێت
  • بۆ پاککردنەوەی هەوا و دابەزاندنی پلەکانی گەرما، سعودیە کامپەینێکی راگەیاندوە یەک ملیار دار بچێنێت

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • ئەمڕۆ سودانى بەرەو رووسیا بەڕێدەکەوێت و دوو رۆژ دەمێنێتەوە
  • سەروەت و سامانى بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى سەڵاحەدین نۆ ملیار دۆلار هەڵاوساوە
  • عێراق داوا لە ئەوروپا دەکات رۆڵى یەکلاکەرەوە لە دۆزى فەڵەستیندا بگێڕێت

شەرقولئەوسەت

  • ئیسرائیل گەمارۆى تەواوەتى خستووەتەسەر غەززە، ئاو و کارەبا و خۆراکى بڕیوە
  • سودان و ئێران بەرەو ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان پاش حەوت ساڵ دابڕان
  • سعودییە بە فەرمى داواکاریى میوانداریکردنى مۆندیالى 2034ـى پێشکەشکرد

قودسى عەرەبى

  • غەززە رووبەڕووى کۆمەڵکوژیی دەبێتەوە
  • مووشەکى فەڵەستینییەکان دەگاتە قودس و تەلئەبیب
  • عامرى هەڕەشەى بەئامانجکردنى ئەمریکا دەکات لە عێراق ئەگەر دەستوەردان لە فەڵەستین بکات

ئەلعەرەب

  • موقتەدا سەدر رووداوەکانى فەڵەستین بۆ وروژاندنى شەقامى عێراقى بەکاردەهێنێت
  • فەڵەستینییەکان نیگەرانن لە لایەنگرى میدیاى رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل
  • تینوێتى هەڕەشە لە تونسییەکان دەکات و ئاستى ئاو بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • له‌ كاتێكدا خانه‌نشینان چاوه‌ڕێی زیادكردنی مووچه‌كانیان بوون، حكومه‌ت ته‌نها بۆ یه‌ک جار پێنج هه‌زار لیره‌یان ده‌داتێ و ته‌نها به‌وانه‌ی كه‌ ئیش ناكه‌ن
  • بوله‌نت ئارنج، ره‌خنه‌ی له‌ حه‌ماس گرت له‌ كاتێكدا ئیسرائیل هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر غەزه‌
  • ئه‌گه‌ر ئه‌و كڵێسایه‌ی ئه‌ردۆغان دوێنێ كردییه‌وه‌، كلچدارئۆغڵو بیكردایه‌ته‌وه‌ چییان پێده‌گوت؟

یه‌نی شه‌فه‌ق

  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی به‌ میواندارییكردنی 340 هه‌زار خوێندكار له‌نێو 10 یه‌كه‌م وڵاتانی جیهاندایه‌ له‌ڕووی خوێندكارانی بیانییه‌وه‌
  • ئیسرائیل كه‌ شۆكی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس به‌رینه‌داوه‌، به‌ هاوكاریی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژی له‌ غەزه‌ ده‌ستپێكرد
  • ئیسرائیل له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 7 مزگه‌وتی له‌ غەزه‌ ته‌ختی زه‌وی كردووه‌

جمهورییه‌ت

  • بەگوێرەى میدیای ئه‌مریكا پلانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی حه‌ماس له‌ لوبنان له‌لایه‌ن پاسداران، حه‌ماس و حزبوڵڵاوه‌ دانراوه‌
  • لوبنانییه‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی جه‌نگی حه‌ماس-ئیسرائیل ده‌كه‌ن تاوه‌كو بزانن جه‌نگه‌كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وانیش یا نا
  • بەگوێرەى زانیارییه‌كانی سه‌ندیكای ئیشكور، ژماره‌ی بێكاران له‌ توركیا له‌ هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كه‌ داوای هاوكارییان كردووه‌ ملیۆنێک و 101 هه‌زار و 815 كه‌سن

حوڕییه‌ت

  • به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئیسرائیله‌وه‌ 123 هه‌زار كه‌س له‌ كه‌رتی غەزه‌ ده‌ربه‌ده‌ر بوون
  • ئیسرائیل ده‌یان تانكی بۆ سنووری غەزه‌ گواستووته‌وه‌ و 300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گی بانگ كردووه‌ته‌وه‌، خۆی بۆ ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر غەزه‌ ئاماده‌ ده‌كات
  • محه‌مه‌د ده‌یف، سه‌ركرده‌ له‌ كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سام، وه‌ک به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیل داده‌نرێت، نازناوی میوانی هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ر شه‌وه‌ی له‌ جێیه‌ک ده‌مێنێته‌وه‌

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • 300 هەزار شەڕکەری فەلەستینی ئامادەی بەشداری شەڕ دژ بە ئیسرائیلن
  • رێبەری شیعەکانی مەغریب رۆژی چوارشەممە سەردانى تاران دەکات
  • مامەڵەکارانى بورسە لە تاران هەوڵى بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەدەن

جەوان

  • ئیسرائیل بە عەیب و شوورەیی منداڵکوشتنەوە گۆڕبەگۆڕ دەبێت
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت جێی زاڵم و مەزڵووم بگۆڕێت، هەر جوڵەیەک دژ بە ئێران وڵامێکی سەختی بەدوادا دێت
  • فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لەدایکبوونی فەلەستینێکی تازە دەبینین، چیدیکە ئیسرائیل ناتوانێت هات و هاوار بکات

ئەبرار

  • درێژەکێشانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل گۆڕپانی شەڕەکە فراوانتر دەکاتەوە و زۆر لایەنی دیکە تێوەدەگلێن
  • هەوڵەکانی ئەمریکا بێئاکامە شورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان حەماسی مەحکوم نەکرد
  • سعودیە داوای ئەمریکای بەمەبەستی ئیدانەکردنى حەماس رەتکردەوە

قودس

  • سەرۆکی شورای بەڕێوەبەریی حزبوڵڵای لوبنان گوتی، رۆحی قاسم سولەیمان لەگەڵ خەباتکارانی غەزەیە!
  • ئاکامی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، سەرکەوتنێکی گەورەیە بە قازانجی ئیسلام و رەنگدانەوەیەکی دیکەیە لە نەزمی نوێی جیهانی
  • گوتەبێژی کۆشی سپی ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ئێران دەستی لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان‌ هەیە

هەواڵی زیاتر

Back to top button