رۆژنامە عەرەبییەكان

سەباح
- کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بە هەڵپەسێردراوی ماون، مۆڵەتی شەش مانگە بۆ یەکلاکردنەوەیان بەرەو تەواوبوون دەچێت
- عێراق کەوتووەتە جوڵە بۆ دروستکردنی یەکهەڵوێستی عەرەب بۆ پشتگیری فەلەستین
- مانگی رابردوو 36 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراوە

شەرقولئەوسەت
- ئێران داوای هەنگاوی زیاتر لە بەغداد دەکات بۆ چەککردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان
- بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ لەلایەن نێرگز محەمەدی، تیشک دەخاتە سەر جوڵانەوەی ژنان لە ئێران
- کۆمکاری عەرەبی ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەى غەزە

عەرەب
- دوورخستنەوەی ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان لە سنوور، ئێرانی رازینەکردووە و داوای هەنگاوی دیکە لە عێراق دەکات
- ئەمریکا ترسی هەیە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری هەبێت لەسەر رەوشی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل
- نەتەنیاهۆ و عەباس دۆڕاون، بەسەلامەتی لە جەنگی غەزە ناچنە دەرەوە

زەمان
- عێراق جێگرەوەی غازی ئێرانی دۆزیەوە بە رێککەوتن لەگەڵ تورکمانستان
- عێراق لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهاندا پلەی 37هەمینی بەدەستهێنا
- عێراق داوای لە ئوردن و میسر کرد یەک هەڵوێست بن و پشتگیری فەلەستین بکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان
- دۆخی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین تا دێت دژوارتر دەبێت و تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون و 123 هەزار فەلەستینی ئاوارەبوون
- بەهۆی سەرکوتکردنی موسڵمانە ئۆیغەرەکان لەلایەن چینەوە بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کەمکردنەوەی پشتیوانی چین دەکەن
- بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا 43 ملیۆن منداڵ ئاوارە بوون

واشنتن پۆست
- ئیدارەی بایدن بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل کەشتییەکی فرۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رەوانەدەکات
- دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا فشار لە بایدن دەکەن لەبارەی باشترکردنی دۆخی مرۆیی پەنابەرانی مەکسیک کە تازە دەگەنە سنوری وڵاتەکە
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئەو شەش ملیار دۆلارەی بۆ ئێران ئازادیکرد یارمەتی حەماسی دابێت

ئۆرشەلیم پۆست
- ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل 700 کەسی تێپەڕاند و زیاتر لە 2000 کەسیش برینداربوون
- هێزکانی بەرگریی ئیسرائیل و حزبوڵا لە باکور لەگەڵ لوبنان روبەڕووی یەکتریی بوونەوە
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەماهەنگیکارێکی راسپارد بۆ دۆزینەوەی ئەو خێزانانەی ئەندامانیان بەدیل براون بۆ غەزە

عەرەب نیوز
- لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان، سعودیە داوای کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی غەزە دەکات
- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا یەکەم کڵێسا‌ی دروستکراوی حکومەتی مۆدێرنی تورکیای کردەوە
- سعودیە هۆشداریی لە تەرزە و هەورەبروسکی بەهێز دەدات کە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت
رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل:
- له‌پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا، بانگه‌وازی كۆتاییهێنان به گه‌مارۆ و داگیركاریی له غه‌زه ده‌كرێت
- كۆنگره‌ی جه‌هه‌په له ئه‌سته‌نبوڵ گرژی تێكه‌وت
- پارتی چه‌پی سه‌وز: تاوه‌كو كێشه‌ی فه‌له‌ستین و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كێشه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر نابن

جمهورییه‌ت
- خوێن و كاولكاری؛ تا دێت ئاماری قوربانییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل زیاتر ده‌بن
- له‌باره‌ی قه‌یرانی مانگرتنی پزیشكان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تورکیا ته‌نها تویت ده‌كات
- له هاتای ئاو بۆ خواردنه‌وه نابێت، ده‌نگۆی تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڕۆ هه‌یه

حوڕییه‌ت
- حه‌ماس سه‌دان ئیسرائیلی به بارمته گرتووه و پلانی هه‌یه وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی له غه‌زه به‌كاریان بهێنێیت
- له كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا له ئه‌سته‌نبوڵ، گۆڕانگاری سه‌ركه‌وت
- بۆچی مۆساد و هه‌واڵگری ناوخۆ زانیاری‌یان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسه‌وه نه‌بووه، بووه رۆژه‌ڤی كنێست

سۆزجو
- له كاتێكدا هه‌زاران كه‌س بێكارن له توركیا، حكومه‌ت كانگه‌ری بیانی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت
- حه‌ماس له‌لایه‌ن و ئیسرائیل له‌لایه‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی قه‌وماوه سڤیله‌كانن
- دوای كۆنگره، سه‌رده‌می كوڕانی به‌رپرسان له‌نێو ئاک پارتیدا ده‌ستپێده‌كات
رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی پشتیوانی لە فەلەستین بکەن
- هەوڵی جۆ بایدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە بوو بە خۆڵەمێش
- سناتۆرێکی ئەمریکى دەڵێت، هێرشی حەماس، پلانی ئێران بوو بۆ تێکدانی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە

شەرق
- کارمەندێکى پۆلیس لە میسر هێرش دەکاتە سەر گەشتیارانی ئیسرائیلی و شەش کەسیان لێدەکوژێت
- لەخۆباییبوونەکانی ئیسرائیل ئەم وڵاتەی تووشی شکستی زانیاری و سەربازی کرد
- بۆ پێشگیری لە کۆچی خەڵکی بەتوانا بۆ دەرەوەی وڵات، حکومەت هیچ پلان و بەرنامەیەکی نیە

شەهروەند
- ئیسرائیل و فەلەستین لەشەڕێکی تەواو عەیاردان، وڵاتانی ئیسلامی دەبێ پشتیوانی لە فەلەستین بکەن
- نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران رێز لە هەوڵە نێونەتەوەییەکانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان دەگرن
- لە بریتانیا ساڵانە 340 هەزار کەس لە چاوەڕوانیی دەرماندا گیانیان لەدەستدەدەن

کەیهان
- ئیسرائیل 1000 کوژراو و 2000 برینداری داوە و کۆماری ئیسلامی دەتوانێت ئەم وڵاتە تەفروتونا بکات
- گەردەلولی ئەقسا “سەرمایەکانی ئیسرائیلی لە ئێران” تەعزییەبار کرد
- “کۆڵبەری” یاسایی دەکرێ، کۆڵبەران نابێ شت و مەکی قاچاخ بگوازنەوە