رۆژنامەکان:داوا دەکرێت چاوبخشێندرێتەوە بە کۆی سیاسەتی دەرەوەی عێراق

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 8ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەكان

سەباح

  • عێراق داوا دەکات کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی ئەنجامبدرێت لەبارەى فەڵەستین
  • داوا دەکرێت چاوبخشێندرێتەوە بە کۆی سیاسەتی دەرەوەی عێراق
  • شاندێکی سعودیە لە کۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغداد دەکات

شەرقولئەوسەت

  • ئێران دەیەوێت هەژموونی خۆی بچەسپێنێت لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
  • بەرێوەبەری نوسینگەی سیستانی: رێبەری باڵا چەندین جار داوای داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە
  • هەواڵگری ئیسرائیل، دوای پەنجا ساڵ هەمان شکستی خۆی دووبارەکردەوە

عەرەب

  • هاوبەشی سەربازی لەگەڵ واشنتن، هێرشی تورکیای بۆ سەر کورد نەوەستاند
  • حەماس ئەفسانەی ئاسایشی ئیسرائیل لەناودەبات
  • دامەزراوەی سەربازی هێنراوەتە نێو مشتومڕی هەڵبژاردنەکانی میسر

زەمان

  • عێراق پشتیوانی “زریانی ئەقسا” دەکات
  • شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق دەکات
  • عێراق لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ تورکمانستان واژۆدەکات بۆ هاوردەکردنی غاز

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێرڤەر

  • دوای شۆککردنی ئیسرائیل لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە سەدان کەس کوژراون و بەدیلگیراون
  • کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت، با متمانەتان بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا “گێژتان” نەکات
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پرۆژە درێژخایەنەکانی وڵاتەکەی دەسوتێنێت و لەناویان دەبات

واشتنتن پۆست

  • دوای هێرشەکەی حەماس، ئیسرائیل چووە نێو قۆناغی جەنگەوە و ئەمریکا پشتیوانی تەواوی بۆ ئیسرائیل دەربڕیی
  • ئەم هێرشەی حەماس 11ی سێپتێمبەری ئیسرائیلە و دەهاویشتەکانی زۆر مەترسیدار دەبن
  • ژمارەی پێوانەیی کۆچبەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا دەبن بە بار بەسەر جۆ بایدنەوە

هائارێتز

  • زیاتر لە 250 ئیسرائیلی لە هێرشەکەی دوێنێدا کوژراون و ژمارەیەکیش بەدیلگیراون و براون بۆ غەزە
  • کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشە مەترسیدارەکانی غەزە دەکەن بۆسەر ئیسرائیل
  • بەهۆی هەڵەکانی ئەم حکومەتە تازەیەی ئیسرائیلەوە روباری خوێن لە وڵاتەکەدا هەستاوە

عەرەب نیوز

  • دوای 50 ساڵ، شەڕێکی دیکەی هاوشێوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و عەرەب بەناوی یۆم کیپور، بەرۆکی ئیسرائیل دەگرێت
  • سعودیە داوای راگرتنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و غەزە دەکات
  • لە پەیوەدنییدا لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا، سعودیە داوا دەکات خەڵکی مەدەنی لە غەزە نەکرێنە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • گەردەلولی “القصی” ئیسرائیلی تێکشکاند و وڵاتێکی داگیرکراوی ئازادکرد
  • سوپای رووسیا و سووریا تۆڵەی ئەو هێرشەیان کردەوە کە کرابووە سەر بنکە سەربازییەکەی سووریا
  • کۆماری ئیسلامی ئێران یەک میلیار و 700 ملیۆن دۆلاری وەرگرتەوە کە پێشتر بلۆککرابوو

شەهروەند

  • بزووتنەوەی بەرگری فەڵەستین لە رێگاکانی زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەوە سپای ئیسرائیلی غافڵگیرکرد
  • سەرۆکی ستادی هێزە چەکدارەکانی ئێران” مامەڵەی عێراق لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەواونییە”
  • ئازەربایجان پارچەیەک لە وڵاتەکەی وەرگرتوەتەوە و ئێرانیش پشتیوانی دەکات

ئەبرار

  • ئەندامێکی پێشووی سوپای ئەمریکا زانیاریی نهێنیی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی داوە بە چین
  • ئەمریکا لە رێگای درۆنەوە هەموو جموجۆڵێکی سەربازیی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو خستۆتە ژێر چاودێریی وردەوە

رەسالەت

  • دوای هەوڵدانی هەندێک وڵاتی ناوچەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەم وڵاتە لە ئاگردا سووتا
  • رژیمی “داگیرکەری ئیسرائیل” وەک ئەسپی دۆڕاو لەهەناسەدان کەوت
  • “گەردەلولی القصی” دژ بە ئیسرائیل جیاواز لە هەموو هێرشەکانی پێشوو ئەم وڵاتەی خستۆتە لەرزین

رۆژنامە فارسییەکان

حوڕییه‌ت

  • رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو به‌ دۆزه‌خ، حه‌ماس له‌رێگه‌ی هێرشێكی بێهاوتاوه‌ په‌لاماری ئیسرائیلی دا
  • له‌ كۆنگره‌ی ئاکپارتیدا ئه‌ردۆغان به‌ سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و له‌ كۆی 18 ئه‌ندام ته‌نها چوار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ندی پارته‌كه‌ گۆڕان
  • ئه‌ردۆغان: دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت: مژده‌مان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان ده‌بێت

جمهورییه‌ت

  • دیسان جه‌نگ؛ له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسدا، ئیسرائیل غه‌زه‌ ئاگرباران ده‌كات
  • ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌ له‌ ئیستەنبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ زۆرترین ئه‌ندام ده‌نێرێته‌ كۆنگره‌ی گشتیی مانگی داهاتوو
  • بینالی یڵدرم له‌ سه‌ركردایه‌تی ئاکپارتیدا جێگه‌ی نه‌بوویه‌وه‌، كوڕی به‌رپرسان كرانه‌ ئه‌ندام

یه‌نی شه‌فه‌ق

  • مۆساد و گومه‌زی ئاسنین له‌به‌رامبه‌ر توڕه‌یی فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا به‌ چۆكدا هاتن
  • ئه‌ردۆغان له‌ كۆنگره‌: له‌و سنووره‌ فیزیكی و زیهنییانه‌دا قه‌تیس نابین كه‌ ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه‌ به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه‌
  • له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ عێراق و سووریا 103 پێگه‌ خاپووركران

قه‌رار

  • دوای هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خواسته‌كه‌ی ناتانیاهو هاته‌ دی، جه‌نگی راگه‌یاند و ده‌ستی به‌ كۆمه‌ڵكوژی كرد له‌ غه‌زە
  • هه‌ریه‌ک له‌ جه‌هه‌په‌ و پارتی ئاینده‌ و سه‌عاده‌ت پشتیوانییان بۆ فه‌ڵه‌ستین راگه‌یاند
  • دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک پزیشک سه‌ندیكایه‌كی پزیشكان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ بایكۆتی راگه‌یاند

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button