رۆژنامە عەرەبییەكان

شەرقولئەوسەت
- دۆلار لە عێراق قەدەغە دەکرێت، چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەردەم هەڵبژاردەی قورسە
- سەدر هۆشداریدەدات لە دووبارەبوونەوەی ئەو بۆنە و ئاهەنگانەی دژ بە داب و نەریتن
- نێرگز محەمەدی پێنجەم کەسایەتیە کە لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەربگرێت و لە زینداندا بێت

قودسی عەرەبی
- سەدر رەخنە لە میهرەجانی نێودەوڵەتی عێراق دەگرێت، راوێژکاری سودانیش دەڵێت، رۆڵی ئێمە ئامۆژگاریکردن نییە لەسەر جلوبەرگ
- دادگای فیدراڵی عێراق: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی “خورعەبدوڵڵا” کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ کوەیت نابێت
- وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت، 30 پێگەی هەسەدەمان بۆردوومانکردووە

عەرەب
- هەرێم هەر رێگایەک دەگرێتە بەر بۆ وەستانی نەزیفی سیاسی و ئابوری
- سەدر دوای شکستهێنانی خەونی سەرکردایەتیکردنی عێراق، دەیەوێت خۆی لەنێو مەرجەعە باڵاکانی شیعە بچەسپێنێت
- واشنتن رەتیدەکاتەوە ملیارێک دۆلاری دیکە بنێرێت بۆ عێراق، بەهۆی ترسی لە دزەپێکردنی بۆ ئێران

زەمان
- توندی رێکارەکان و رێگری لە بانکەکان بۆ وەرگرتنی دۆلار، ئاگری توڕەیی دادەگیرسێنن
- ئەنقەرە ئامادەیی هێڵەکانی نەوتی راگەیاند بۆ گواستنەوەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی عێراق
- عێراق هەزار منداڵی خێزانەکانی داعش دەنێرێتەوە بۆ وڵاتەکانیان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف
- پۆلیسی بەریتانیا سەرەڕای رێنماییەکانی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دەستدرێژیکارە رەگەزگۆڕاوەکانی بە “ژن” ناساندووە بۆ ئەوەی بخرێنە زیندانی ژنانەوە
- هەندێ نیشانەی پەتا هەیە لەم وەرزەدا درێژەدەکێشێت و وەک کۆرۆنا خۆی دەردەخات
- قسەیەکی ترەمپ کە گوتویەتی کۆچبەران خوێنی ژەهراوی ئەمریکان، توڕەیی خەڵکی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

ژاپۆن تایمز
- چالاکوانی دەستبەسەری ئێرانی نێرگس محەمەدیی بەهۆی روبەڕوبوونەوەی ستەمەکانی دژی ژنان لە وڵاتەکەیدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەری هەیە مانگی داهاتوو لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆببمەوە
- ئەو محاویلانەی کە ژاپۆن بۆ ئۆکراینی کڕیبوون گەیشتنە دەست ئەو وڵاتە لەکاتێکدا زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی کارەباکەی کەوتووە

واشنتن پۆست
- لە ساڵی 2017ەوە 300 فەرمانبەری دامودەزگاکانی حکومەتی واشنتن سکاڵای گێچەڵی سێکسییان تۆمارکردوو
- بازاڕی هەلی کاری ئەمریکا بەرەوپێشەوەچووە و تەنها لە مانگی رابردوودا 336 هەزار هەلی کار رەخسێنراوە
- بەهۆی گەرما و وشکەساڵییەوە بەرهەمی زەیتون و زەیتی ئیسپانیا کەمیکردووە و نرخیان لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە

عەرەب نیوز
- درۆنێکی تورکی لەکاتی هێرشکردنە سەر کوردی رۆژاڤا تەنها 500 مەتر لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا خرایەخوارەوە
- رۆژی هەینی خوێندکارێکی فەلەستینی زانکۆ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی جولەکە هاوردەکان لە کەرتی رۆژئاوا کوژرا
- بەهۆی زۆربوونی کۆچی ئاوەرەکانی سوریا بۆ لوبنان دەنگی نارەزایەتی لەنێو وڵاتەکەدا دروستبووە
رۆژنامە فارسییەکان

رەسالەت
- سەردانى سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ ئیمارات، خولیکی تازەی دیپلۆماسیی نێوان دوو وڵاتی لێدەکەوێتەوە
- پێدانى خەڵاتی نوبڵ بە نێرگز محەممەدی، شەڕێکی فرەچەشنی دیکەی رۆژاوایە دژ بە ئێران
- ئێران و ئازەربایجان لەسەر پەرەپێدان بە هاوکارییەکانیان هاوڕان

کەیهان
- فیتنەگێڕانی رۆژئاوایی و شەڕخوازان و دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بۆنەی پێدانى خەڵاتی نۆبڵ بە نێرگز محەممەدی، پەیامی پیرۆزباییان نارد
- فەرەنسا مافی ژنانی باڵاپۆش پێشێل دەکات و لەشەقامەکانی وڵاتەکە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان
- ئینقلابی ئیسلامی ئێران پێگەی ئۆمەتی ئیسلامی لە نەزمی تازە جیهانیدا بەرز دەکاتەوە

ئەبرار
- سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند 95%ی پێداویستییەکانی دەرمان، لە نێوخۆی وڵات بەرهەمدەهێنن
- پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە سەبارەت بە خێرایی بەخشین بە هاوکارییە هاوبەشەکانیان
- لە هێرشێکی تێرۆریستیدا بۆ سوپای سوریا 110 کەس کوژران و ئێران هێرشەکە مەحکوم دەکات

جمهوری ئیسلامی
- ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە هێرشە تێرۆریستییەکەی حومسی سوریا بێدەنگن
- سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەر شێوە گۆڕانکارییەکی جێئۆپلۆتیکی لە قەفقاز قابیلی قبوڵ نیە
- روسیا گوندێکی نزیک لە خارکێڤى وێران کرد و زیاتر لە 50 کەس کوژراون