داوای ناوچەی دژە فڕین بۆ رۆژئاڤا و هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەرچی زووە باشوور و رۆژئاڤای کوردستان وەک هەرێمی دژە فڕین بناسێنن و بڕیاری لەبارەوە بدەن

دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

تەڤگەری ئازادی داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی زلهێزدەکات هەرچی زووە باشوور و رۆژئاڤای کوردستان وەک هەرێمی دژە فڕین بناسێنن و بڕیاری لەبارەوە بدەن.

لەبەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی-دا داوا لەلایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کراوە کە وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی نیشتمانیی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا خاوەن هەڵوێستبن.

تەڤگەری ئازادی دەڵێت، پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان هەستن و چیتر رێگە نەدەن بە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لەسەر خاکی کوردان.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هێرشەکانی سەر رۆژئاڤا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشکردنە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی رۆژئاڤای کوردستان بە بەرچاوی جیهانەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای نێودەوڵەتییە و دەکەوێتە خانەی تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی.

هەواڵی زیاتر

Back to top button