توركیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدەدات

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 6ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەكان

ئەلعەرەب
ئیسرائیل لە كۆنتڕۆڵكردنی ناگۆرنۆ قەرەباغ هاوكاری ئازەربایجانی كردووە
كومەڵكوژی لە ئەكادیمیایەكی سەربازی لەسوریا
لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن حكومەتی میسر خەریكی خۆرێكخستنەوەیە

شەرقلئەوسەت
هێرشەكەی حومس هەڕەشەی هەڵگیرسانەوەی شەڕی سوریا دەكات
وڵاتانی عەرەبی پشگیری سعودییە بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2026 دەكەن
ڤلادیمێر پوتین: ئێمە دەمانەوێت شەڕی ئۆكرانیا راگیرێت

عەرەبی جەدید
توركیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدەدات
شەڕی توركیا دژی پارتی كرێكاران دەستیپێكرد
چاوەڕوان نەكراو.. خەڵاتی نۆبلی ئەدەب بۆ نووسەرێكی نەرویجی بوو

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

رۆژنامەی تایمز
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و ئیتالیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەن رێكارەكانی ئەوان بۆ رێگری لە چوونی پەنابەران بۆ ئەوروپا پەیڕەو بكەن
دەزگای داواكاری گشتی شاهانەی بەریتانیا داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو كەیسانە دەكات كە پەیوەندییان بە كوشتنی مهرەبانی هەیە (كوشتنی میهرەبانی، ئەو جۆرە كوشتنەیە، كە كەسێك بە دەرزی یان دەرمان دەكوژرێت بەهۆی ئەوەی دۆخی نەخۆشییان قورسەو چارەسەریان نییە)
پارتی كرێكارانی بەریتانیا لە پلانیداوە ئەگەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ببنەوە شوشتنی ددانی منداڵان لە قوتابخانەكان دەكاتە زۆرەملێ‌

چاینا دەیلی
ژاپۆن بۆ جاری دووەم ئاوی پیسبووی وێستگە ئەتۆمییەكانی دەڕژێنێتە زەریای هێمنەوە
بەهۆی پشووەكانی پایزەو رۆژی نیشتمانی چین ئاماری بەكاربردن لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە
چین داوا لە وڵاتەكانی هاوسێی لە ناوچەكانی ئیمالایا دەكات یەكگرتوو بن بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوورییەكی سەوز و پاراستی ژینگە لەناوچەكەدا

 

واشنتۆن پۆست
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی كۆچبەرانەوە ئەمریكا رێوشوێنەكانی سەر سنوور لەگەڵ مەكسیك توونتر دەكات
لە ئۆكراین لە باكووری رۆژهەڵاتی خاركیف بەهۆی هێرشێكی روسیاوە 51 كەس كوژران
پاكستان پلانی داناوە بۆ دیپۆرتكردنەوەی ملیۆنێك و 700 هەزار پەنابەری ئەفغانی ئەوەش بەهۆی نیگەراییەكانی لە دەسەڵاتی تاڵیبان

عەرەب نیوز
بەهۆی هێرشی درۆنێكەوە بۆ سەر ئاهەنگی دەرچوون لە ئەكادیمیایەكی شاری حومسی سوریا لانی كەم سەد كەس كوژران
دوو چەكداری حەمال لە كەرتی رۆژئاوای فەڵەستین بەهۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە كوژران
لە سعودییە لەدوای نەشتەرگەرییەكی 16 كاتژمێری دوانەیەكی بەیەكەوە لكاوی تانزانی لەیەك جیاكرانەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

قه‌رار:
– له‌ هێرشێكی سوپای رووسیادا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ٤٩ كه‌س كه‌ یه‌كێكیان مناڵێكی شه‌ش ساڵانه‌ كوژران
– له‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا سێ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا ئه‌نقه‌ره‌ رایگه‌یاند كێ هۆشدارییه‌كان ده‌باته‌ سه‌ر خۆی با ئاگای له‌ خۆی بێت
– عه‌لی باباجان، سه‌رۆكی گشتیی پارتی ده‌ڤا: بۆ ده‌ستووری نوێ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات له‌ تێستی سه‌رڕاستی ده‌ربچێت و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ پابه‌ندی ده‌ستووری ئێستا بن

 

سۆزجو:
– فڕۆكه‌ی بێ فرۆکەوان بۆمبیان به‌سه‌ر سووریادا باراند و چه‌كدارانیش به‌ ئامانج گیران

– هه‌ڵاوسان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌ورووژێنێت؛ له‌ كاتێكدا ملیۆنه‌ها كه‌سی كه‌مداهات ده‌ناڵێنێت، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بێسنوور خه‌رجده‌كه‌ن و به‌كارده‌به‌ن
-چاره‌نووسی نه‌گۆڕی ٢١ ساڵه‌ی توركیا، هه‌موو شت هاورده‌كراوه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵات خۆماڵی و نیشتمانییه‌

 

یه‌نی شه‌فه‌ق:
– رۆژی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ چه‌كداره‌كان؛ دوێنێ ٤٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ سنووره‌كانی باشووری توركیا له‌ ئاسماندا بوون و ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا
– ئاك پارتی یه‌ك یه‌ك ئه‌و شه‌ش پارته‌ی له‌ په‌رله‌مان فراكسیۆنیان هه‌یه‌ له‌پێناو نووسینه‌وه‌ و هه‌مواری ده‌ستوور به‌ درووشمی “ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆلكه‌ هاوبه‌شه‌كان رێكبكه‌وین” به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌. كۆبوونه‌وه‌كان كۆتایی ئه‌م مانگه‌ یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌بن
– به‌هۆی نه‌بوونی كه‌شتیی بارهه‌ڵگره‌وه‌، له‌سه‌دا ١٠ی هه‌نارده‌مان به‌ فیڕۆ ده‌چێت

– جمهوورییه‌ت
– ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمنیی بۆ سه‌ر سووریا؛ شاره‌زایانی سه‌ربازی پێیان وایه‌ پێویسته‌ كاری له‌ پێشینه‌ سووریا بێت
– دادگا ئافادی بۆ دۆسیه‌ی سكاڵای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتداران تۆماركراوه‌، زیادكرد.
– دوای ئه‌وه‌ی ئاكپارتی ئومێدی به‌كلچدارئۆغڵو نه‌ما بۆ ده‌ستووری نوێ، له‌ ئێستادا چاوی له‌ كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌یه‌ بۆ گۆڕانكاری

هەواڵی زیاتر

Back to top button