“عێراق دەیەوێت دۆرنی تورکی بکرێت”

زووم:

عێراق دەیەوێت ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تورکیا بکڕێت و كاریش بۆ ئەوە دەكات کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات، بە تایبەتیش پرسی ئاو و دۆسیەی ئەمنی

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردوەتەوە لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری بەرگریی تورکیاو وەزیری بەرگریی عێراق، تاوتوێی بوارەکانی پیشەسازی سەربازیی و بەرگریی کراوە.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، تورکیا و عێراق ھەوڵدەدەن پەیوەندییەکانی نێوانیان بەھێزتر بکەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لەبەرپرسانی باڵای عێراق و تورکیا سەردانی وڵاتی یەکتریان کردووە.

سابت محەمەدعباس وەزیری بەرگری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەسەردانێکی فەرمی چووە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و لەگەڵ یاشار گویلەر وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button