شەڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مەکارسی دەستیپێکرد

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ى تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزریرانی بەریتانیا بە سێ بڕیاری گرنگ لەبارەی قەدەغەی جگەرە، خوێندنی ئامادەیی و رێگای شەمەندەفەر، گۆڕانکاریی گەورە لە وڵاتەکەیدا دەکات
  • ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەبەرەی کۆمارییەکان داوادەکەن دۆناڵد ترەم ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە
  • ئەو مێرووە زیانبەخشەی لە فەرەنسا بڵاوبووەتەوە و خەڵکی بێزارکردووە ئەگەری هەیە بە بەریتانیاشدا بڵاوببێتەوە

چاینە دەیلی

  • چین بەتوندیی لە دژی بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەوەستێتەوە کە تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چین لەکاتی هاوردەکردنیدا
  • سەردانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ چین نیازپاکی چین نیشاندەدات بۆ کردنەوەی دەرگایەکی نوێی دایەلۆگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا
  • لە دیدارێکدا بۆ پاراستنی شورای چین داوادەکرێت چین هەنگاوی داهێنەرانە بگرێتەبەر

واشنتن پۆست

  • شەڕ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کیڤن مەکارسی دەستیپێکرد
  • شارەزایان و مێژوونوسان دەڵێن، دەرکردنی کیڤن مەکارسی نیشانەی دیموکراسییەکی پڕکێشەیە بۆ ئەمریکا و دەرخەری ناتەندروستی سیاسەتی وڵاتەکەیە
  • ماوەی سێ رۆژە زیاتر لە 75 هەزار کارمەندی کۆمپانیای تەندروستی کایسەر مانیان گرتووە و دەڵێن کاری زۆیان پێدەکرێت و رێز لە ماندووبوونیان ناگیرێت

عەرەب نیوز

  • ئیتاڵیا زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیەدا بەهێزتر بکات
  • دوێنی ئێران چەند نمایشێکی درۆنی کامیکازی ئەنجامدا و رایگەیاند هەر ئامانجێکی بیانەوێت دەتوانن بیپێکن
  • تورکیا هەڕەشە دەکات هێرش بکاتە سەر ئەو کوردانەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە ئەمریکا پشتیوانییان دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پسپۆڕان داواى گرتنەبەرى رێکاریی توند دەکەن لەبارەى “بەقاچاخبردنى دۆلار”
  • هەوڵى هەموارکردنەوەى یاساى وەزارەتى نەوت دەدرێت
  • ئەنجومەنى وەزیران پرۆژەیاساى مافى بەدەستهێنانى زانیاریی پەسەند دەکات و رەوانەى پەرلەمانى دەکات

شەرقولئەوسەت

  • هەولێر و بەغداد بۆشایی ئەمنى نێوانیان بە هێزێکى هاوبەش پڕدەکەنەوە
  • ئۆپیک پڵەس تاوەکو کۆتایی 2024 بەردەوام دەبێت لە سیاسەتى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت
  • سعودییە دەیەوێت میواندارى مۆندیالى 2034 بکات

زەمان

  • عێراق و فەرەنسا ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەى ماکرۆن بۆ بەغداد دەکەن
  • لەتیف رەشید سوپاسى دامەزراوەى “بەحرلعلوم” دەکات بۆ رێکخستنى رێوڕەسمى ساڵیادى کۆچى دوایی مام جەلال لە نەجەف
  • پیسبوونى ئاوى دیالە زیانى گەورەى بە 40 هەزار دۆنم کێڵگەى کشتوکاڵى گەیاندووە

قودسى عەرەبى

  • بەغداد داواکارییەکى پەرلەمانتاران بۆ راستەوخۆ خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان رەتدەکاتەوە
  • مافپەروەران: دۆخى میسر جەرگبڕە و هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیش گاڵتەجاڕییە
  • لە گەورەترین رێپێوانى ئیستیفزازیدا نزیکەى 1500 کەسى ئیسرائیلى دەچنە نێو مزگەوتى ئەقساوە

رۆژنامە تورکییەکان

میللییه‌ت

  • ئاکپارتی له‌ كۆنگره‌دا؛ له‌ كۆی 250 كه‌س 75 ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵده‌بژێرێت
  • بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان له‌ ئیسپانیا له‌گه‌ڵ نیكۆڵ پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌چوونی ئه‌ردۆغان بۆ ئیسپانیا عه‌لیێڤیش سەردانەکەى هەڵوەشاندەوە
  • سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا رایگەیاند، هه‌وڵیان نەداوە بەهاى دراوی بیانی كۆنترۆڵ بكه‌ن

حوڕییه‌ت

  • وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، ناوخۆ و به‌رگریی و سه‌رۆكی میت و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا هۆشدارییان دایه‌ وڵاتانی سێیه‌م كه‌ پشتیوانیی په‌كه‌كه‌ نه‌كه‌ن
  • چیای ئاگری له‌ یه‌ریڤان نییه‌، كاسرین كۆڵۆنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ پۆستێكدا له‌ سۆشیاڵ میدیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌ریڤان پایته‌ختی ئه‌رمینیا، وێنه‌یه‌كی چیای ئاگری به‌كارهێنا

سۆزجو

  • رۆژنامه‌نووس مه‌ردان یانارداغ دوای ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر سزای دوو ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا بڕیاری ئازادكردنی درا
  • ئێران و پاكستان ئه‌فغانییه‌كان دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ ئێران 8 ملیۆن و له‌ پاكستان 1,7 ئه‌فغانی ده‌ژین

جمهوورییه‌ت

  • توركیا بەگوێرەى راپۆرتێكی فریده‌م هاوس، توركیا له‌ ئازادی ئینته‌رنێتدا له‌دوای هه‌ریه‌ک له‌ لیبیا، تونس و ئۆگه‌نداوه‌ دێت و وڵاتێكی ئازاد نییه‌
  • به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رە‌نسا كه‌ پشتیوانیی یه‌ریڤان ده‌كات نه‌یویست توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتیدا بێت له‌ ئیسپانیا، باكۆ ره‌تیكرده‌وه‌ به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات
  • به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانییه‌وه‌ سێ برا له‌ تانكی ئاوی پرۆژه‌یه‌كه‌دا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ خنکان

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • رەنگدانەوەی شەڕی ئۆکراین لە ئەمریکا؛ سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا لەکارلادرا
  • خوێندکارانی زانکۆی تەورێز راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دادوەریی کەوتنە وتوێژەوە
  • لە یەکساڵی رابردوودا زیاتر لە 50 کارمەندى پۆلیس لە #ئێران لە لایەن دژبەرانی حکومەتەوە کوژراون

شەهروەند

  • فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، درۆنەکانی سوپا تەیار بە هۆشی زیرەکن و دەتوانن لە چەند هەزار مایلەوە ئامانجەکانیان بپێکن
  • سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا زۆر حەیابەرانە لە کارەکەی دەرکرا
  • سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردەوە بەتەواوی هێزەوە بەرامبەر بە سیاسەتی گۆڕینی جێئۆپلۆتیکی ناوچەکە رادەوەستن

ئەبرار

  • بۆ رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و سعودیە، ئەمریکا دەست بۆ هەموو کارێک دەبا
  • میسر و تورکیا ئاڵگۆڕی ئابوری نێوانیان بەبێ دۆلار پەرە پێدەدەن
  • سەرۆککۆماری عێراق پێوەندی بەهێزی نێوان بەغداد و تاران بە قازانجی وڵاتەکەی دەزانێت

شەرق

  • وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لەهەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازەى پێوەندیی لەگەڵ وڵاتان دەکەن و کار لەسەر ناوچەیەکی بەهێز دەکەن
  • رژیمی داگیرکەری سەهیونیستی لە لێواری لێکهەڵوەشانەوە و فەوتان دایە
  • ئێران و ئازەربایجان لەسەر مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازی لە زەریای خەزەر رێک دەکەون

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button