وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: ملیۆنان کۆچبەر روو بە وڵاتەکەمان دەکەن

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: ملیۆنان کۆچبەر روو بە وڵاتەکەمان دەکەن

 

 

تایمز

  • وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، گەردەلوولی ملیۆنان کۆچبەر بەڕێوەیە کە بەرەو وڵاتەکەی کۆچ دەکەن
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دووبارە هەڵمبژێرنەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی لە وڵاتەکەمدا بکەم
  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاسێک لە پردێکەوە لە ئیتاڵیا 21 کەس گیانیان لەدەستدا

 

واشنتن پۆست

  • کیڤن مەکارسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
  • وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی نەبوونی رێوشوێنی سەلامەتیی باڵەخانەکەی، زانکۆی ئازادیی لە ئەمریکا، سەرپێچی یاسای وڵاتەکەی کردووە
  • بەهۆی لێکۆڵینەوەى ئەلیکترۆنیی، سێ زانای بواری فیزیا خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت

چاینە دەیلی

  • رۆڵی رێگەی ئاوریشمی چین لە گەشەپێدانی مالیزیادا بەرزدەنرخێنرێت، بەوپێەی کاریگەریی لەسەر ژێرخان و هەلیکاری وڵاتەکە هەبووە
  • سەرۆکی چین پیرۆزبایی لە محەمەد مویزو دەکات، کە بە سەرۆکى ماڵدیڤس هەڵبژێردرا
  • لەماوەی سێ رۆژی دەستپێکردنی فێستیڤاڵی ناوەڕاستی پایز و رۆژی نیشتیمانی چین زیاتر لە 395 ملیۆن گەشتیاری ناوخۆی وڵاتەکە تۆمارکراون

 

عەرەب نیوز

  • دوای هێرشەکەی ئەنقەرە زیاتر لە هەزار کەس لەلایەن تورکیاوە بەتۆمەتیی لایەنگیریی پەکەکە دەستگیرکراون
  • بەگوێرەی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی دیمەشق ئەشکەجەدان و دۆسیەى سکانداڵ لە دژی زیندانییان بەدیکراوە
  • گەڕیدەیەکی سعودیا بە موچەیەکی 900 دۆلاریی مانگانە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەی 400 رۆژ بە جیهاندا گەشتیکردووە

 

 

کەیهان

  • عەلی خامنەیی دەڵێت، ئیسرائیل لە حاڵی مردندایە و هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لەگەڵى “گرەوە لەسەر ئەسپی تۆپیو”
  • سیناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە کۆشکی سپی لەبیری خەڵکی خۆماندا بێت و چیدیکە پشتیوانی لە ئۆکراینی گەندەڵ نەکات
  • هەر وڵاتێکی ئیسلامی هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل بدات خیانەت بە گەلی فەڵەستین دەکات

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

رەسالەت

  • عەلی خامنەیی بە وڵاتانی ئیسلامی دەڵێت، بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ دوژمن زۆرترین یەکگرتوویی پێویستە
  • ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل و رێککەتن لەگەڵی، قومارێکی گەورەیە هەر لە ئێستاوە دیارە کێ دۆڕاندوویەتی
  • بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو قۆناغێک لە نەزمی نوێی ناوچەکە، ئێران لە هەوڵی پێکهێنانی یەکگرتوویی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدایە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

جەوان

  • بەبێ حاجی قاسمی سولەیمانی ناچینە هیچ یارییەکەوە!!
  • کاتی ئەوەیە ئێران لە رێککەوتنامەی ناوکی بێتەدەر و ئەمریکا بۆ متمانەپێکردن نابێت
  • -لەکاتێکدا ئیسرائیل بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات، سعودیە هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئاسایی بکاتەوە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەبرار

  • پێنتاگۆن هۆشداریی دەداتە کۆنگرێس و داوا دەکات لە گەیاندنی یارمەتیی سەربازی بە ئۆکراین بەردەوام بێت
  • روسیا هاوکارینەکردنی ئەمریکا بە ئۆکراین بە کردەوەیەکی رواڵەتی و شانۆ دەزانێت
  • ئەرمینیا بوونی دەستەى نێردراوی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ قەرەباغ رەتکردەوە

 

 

 

 

 

 

 

ته‌قویم

  • باهۆزی ده‌مه‌وبه‌یان؛ به‌ به‌شداریی 15 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی له‌ 466 ئۆپراسیۆندا 1000 كه‌س ده‌ستگیركران
  • پیلانی جیهانیی؛ په‌كه‌كه‌ به‌ هاوكاریی وڵاتانی رۆژئاوا (سازیا ئه‌وله‌كارییا له‌شكریی) دامه‌زراندبوو كه‌ به‌ ناو ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی سه‌ربازییه‌ و ده‌ستی هه‌بوو له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا، یه‌كێک له‌ ئامانجه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كان بوو

 

 

 

ئاكشام

  • هاوپه‌یمانیی جه‌هه‌په‌-هه‌ده‌په‌ دژی سه‌رپۆش؛ پلاتفۆرمی ژنان كه‌ جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مان پێشوازییان لێكردن دژی سه‌رپۆش و باڵاپۆشی وه‌ستانه‌وه‌
  • مه‌هه‌په‌ پێشنیازی بۆ ده‌ستووری تازە ئاماده‌یه‌، باخچه‌لی به‌ كورتوڵموشی راگه‌یاندووه‌ به‌ پاكێجێكی پێشنیازه‌وه‌ كه‌ له‌ 10 مادده‌ پێكهاتووه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌مواری ده‌ستوور
  • هافیزه‌ گایه‌ ئه‌ركان، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا: هه‌ڵاوسان له‌ مانگی ئایاردا داده‌به‌زێت

 

 

سه‌باح

  • ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه‌: كاتی رزگاربوون له‌ كۆت و به‌نده‌كان هاتووه‌
  • له‌ ئۆپراسیۆنه‌كاندا بۆ سه‌ر شانه‌ نووستووه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ 18 پارێزگا 67 گومانلێكراو ده‌ستگیركران

 

 

سۆزجو

  • دوو رۆژنامه‌نووس كه‌ به‌هۆی رووماڵی ره‌خنه‌ئامێز له‌باره‌ی په‌نابه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراون، پێش ئه‌وه‌ی سزا بدرێن سه‌ریان تاشرا
  • په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی: بچیته‌ نێو بازاڕ راوتده‌نێن
  • ده‌سه‌ڵات له‌باره‌ی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشته‌ 61.54% ته‌نها ده‌ڵێت “ئیشه‌ڵا”

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button