ترەمپ دادگاییەکەی بە فێڵ وەسفکرد

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 3ى تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینانشیەڵ تایمز

  • دوای ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دانیشتنێکی دادگای تایبەت بە کەیسێکی ساختەکاریی، ترەمپ دادگاییەکەی بە فێڵ ناوبرد
  • ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەهۆی پلانی هەڵوەشاندنەوەی هێڵێکی شەمەندەفەر لە باکوری وڵاتەکەی روبەڕووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە
  • سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە چەند چاکسازییەک دەکات کە رێگا بۆ چین خۆشدەکات لە دامەزراوەکەدا دەسەڵاتی دەنگدانی زیاتربێت

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی پشووەکانی پایزەی چینەوە زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیاریی چین روویانکردۆتە شاری هۆنگ کۆنگەوە
  • سەرەڕای ناکۆکییە جیۆپۆلەتیکییەکانی نێوانیان، دانوستانە داراییەکانی نێوانیان ئەوە دەردەخات ئەڵمانیا تا ئێستاش پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بە گرنگ دەزانێت
  • دوای گاڵتەکردنی ئێلۆن مەسکی خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە سەرۆکی ئۆکراین، بەرپرسانی وڵاتەکە وەڵامی دەدنەوە

واشنتن پۆست

  • کەمی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی نوێکراوە بۆ پاراستنی منداڵانی ئەمریکا لە کۆرۆنا، دایکوباوکانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە
  • لە دادگاییکردنەکەی ترەمپ لەبارەی ساختەکردنی چەند بەڵگەنامەیەک رای جیاواز لەنێوان داواکاری گشتی و پارێزەرانی ترەمپ دروستبوو
  • نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی نوێنەرایەتییەک دەکات لە وڵاتی هایتی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی گرووپە چەتەکانی وڵاتەکە

عەرەب نیوز

  • بەهۆی نمایشکردنی پەیکەری قاسم سولەیمانی لە یارییەکی نێوان دوو یانەی سعودیە و ئێران لە ئیسفەهان، گرژیی لە یاریگاکەدا دروسبوو
  • عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر دووبارە خۆی کاندیدکردەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرۆکایەتی کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت
  • سوریا دەڵێت بەهۆی هێرشی ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلبوکەمالی نزیک سنوری عێراق دوو سەربازی وڵاتەکەی برینداربوون

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • تاران خۆى لە گفتوگۆى راستەوخۆ لەگەڵ واشنتن بە دووردەگرێت.. دەنگۆى گفتوگۆ لە یابان هەیە
  • ترەمپ بەرگریی لە بێتاوانى خۆیکرد لە دۆسیەى “هەڵاوسانى سەرمایەکەى”
  • سەرۆکى ئەسقەفیەى موسڵ داواى لێکۆڵینەوەى نێودەوڵەتى دەکات لە ئاگرەکەى حەمدانییە

رۆژنامە فارسییەکان

جمهووری ئیسلامی

  • دەزگای دیپلۆماسیی ئێران پێویستە بەرامبەر بە دەسەڵاتى تاڵیبان لە ئەفغانستان پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا بکات
  • ژەنەڕاڵێکی ئیسرائیلی دەڵێت، تاوەکو ئێستا دۆخی ئەمنی وڵاتەکەی هێندە ئاڵۆز و جێی نیگەرانی نەبووە
  • شورای بەرزی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند دەبێت رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران بەتەواوی و بێ ‌کەموکورتى بەڕێوەبچێت

ئەبرار

  • جۆ بایدن یاسای بودجەی ئەمریکای بەبێ ‌تەرخانکردنی یارمەتی بۆ ئۆکراین واژۆ کرد
  • ئیسرائیل و سعودیە خوازیاری رێکەوتن و پێوەندیی دوولایەنەن، چیدیکە ئامانجی فەلەستینییەکان بۆ وڵاتانی عەرەبی لە ئەولویەتدا نییە
  • سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، کە رێگای روبەڕوبوونەوە لەگەڵ دوژمن، سازان و تەسلیمبوون نییە


ئێعتماد

  • شەڕی ئۆکراین کاریگەریی لەسەر یەکیتی ئەوروپا داناوە و لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا پرسیاریان بۆ ساز بووە
  • گوشار بۆسەر رێفۆرمخوازانی خوازیاری بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێران زیادی کردوە
  • رێکەوتن و لێکنزیکبوونەوەی سعودیە و ئیسراییل، گۆڕانکاریی قوڵی سیاسیی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە

قودس

  • سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند شوێنکەوتنی بێگانەکان رەوتێک لە وێرانی و لەنێوچوون بەدوای خۆیدا دێنێت
  • تەنیا ئەردۆغان لە هێرشە تێرۆریستییەکەی ئەنقەرە قازانج دەکات و دەیکاتە بیانوو بۆ هێرشکردنەسەر کوردەکانی رۆژاوا
  • زیادکردنی حەشمیمەتی بەساڵاچووان لە ئێران قەیرانێکی گەورەی بەدەم وڵاتەکەیە

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت:

  • ئاڵپارسڵان بایراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆری كه‌ركوك – جه‌یهان ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار
  • له‌ ماوه‌ی هەشت مانگدا 71 هه‌زار خاوه‌نكار دووكانه‌كانیان داخستووه‌
  • له‌ هاتای شوێنی مانه‌وه‌ی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌ بووه‌ به‌ ژێر ئاوه‌وه‌

حوڕییه‌ت

  • ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا له‌ سووریاوه‌ هێنراون
  • هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ په‌كه‌كه‌ش به‌كاری ده‌هێنێت
  • له‌كۆی 120 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له‌ قه‌ره‌باخ، 19 هه‌زار و 500 كه‌سیان ماونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 100 هه‌زاریان كۆچیان بۆ ئه‌رمینیا كردووه‌

قه‌رار

  • له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ تا سیڤاس كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی شه‌پۆلی لێزمه‌باران
  • ئه‌ردۆغان: یاسای به‌هێز ده‌توانێت سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ وڵات رابكێشێت
  • خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ داهێنانێكی په‌یوه‌ست به‌ كۆرۆنا بوو

توركگون

  • هاوپه‌یمانیی جمهوور له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت
  • ئاڵپارسڵان بایراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا: له‌ گازی سرووشتییدا ده‌بینه‌ وڵاتێكی ناوه‌ندیی
  • به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تییكردن به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی یاسایی سه‌زگین تانریكوڵو، په‌رله‌مانتاری ئامەدى جه‌هه‌په‌ نێردراوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button