رۆژنامەکان:کەمی ئاو هەڕەشە لە شەش ملیار مرۆڤ دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 1ى تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی: بەرەوپێشبردنى تواناى دامەزراوە ئەمنییەکان لە کارە پێشینەکانی حکومەتە
  • 13  ملیۆن قوتابى لە عێراق بەرەو ناوەندەکانی خوێندن دەرۆن
  • پاش بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیۆانی “کارەساتەکەی حەمدانییە” رێوشوێنەکانی پەرلەمان خێراتردەبن

شەرقولئەوسەت

  • کەمی ئاو هەڕەشە لە شەش ملیار مرۆڤ دەکات
  • لە پاریس دژی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی فەرەنسی لە ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
  • ئێران دەیەوێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنیت بۆ دەرکردنی فەتوا

عەرەبی جەدید

  • درۆنەکانی رووسیا ئاسمانی رۆمانیا پێشێلدەکەن
  • راگرتنى جەنگ داواکاریی سودانییەکانە
  • چوار ساڵ بەسەر خۆپیشاندانی عێراقییەکان تێدەپەڕێت

زەمان

  • شارەزایان پێشبینیدەکەن نرخی فەرمى یەک دۆلار لە عێراق بگاتە هەزار و 350 دینار
  • تەندروستی: دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی بێمۆڵەت و داخستنی دەرمانخانەی وەهمی لە سێ پارێزگا
  • 30  تۆڕی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق هەڵوەشێنراوەتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تەلەگراف

  • بەریتانیا بۆیەکەمجار سەرباز بەمەبەستی مەشق و راهێنان بۆ ئۆکراین دەنێرێت
  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەیەوێت ئەو دادوەرە ئەوروپییانە پشتگوێبخات کە هەوڵى رێگری دەدەن لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا
  • وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەنیازە گازی بێهۆشکردن لە وڵاتەکەیدا قەدەغەبکات بەهۆی ئەوەی زیانی بۆ ژینگە هەیە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی 74ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمارى میللى چین لە بەرپرسانى وڵاکە دەکات و هیوای کاری هەماهەنگی لەگەڵیدا دەخوازێت
  • بەهۆی فیستیڤاڵی ناوەڕاستی پایز و رۆژی نیشتمانی چین ملیۆنان گەشتیار لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەوە گەشتدەکەن
  • جێگری سەرۆکی چین دەڵێت، وڵاتەکەی پێشوازی لەو کۆمپانیا بازرگانییە ئەمریکییانە دەکات کە روو لە وڵاتەکەی دەکەن

واشنتن پۆست

  • ئەنجومەنی نوێنەرانى ئەمریکا لە کۆتاساتەکاندا یاسایەکی پەسەندکرد بۆ پارەدارکردنی حکومەت بۆماوەی 45 رۆژ تا پەسەندکردنی بودجە
  • لە یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هیچ هاوکارییەک بۆ ئۆکراین دابیننەکراوە وەکو هەوڵێک بۆ رێگریی لە دەستێوەردانی بایدن لە جەنگی ئەو وڵاتەدا
  • لە هەڵبژاردنەکانی سلۆڤاکیادا پێدەچێت پارتێکی پۆپۆلیستی لایەنگریی روسیا بیباتەوە

عەرەب نیوز

  • بەرپرسانی یەمەن و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوادەکەن حوسییەکان ئەو سەدان کەسە ئازادبکەن کە هەفتەی رابردوو دەستگیریان کردن
  • وەزارەتی کەلتوور و سەنتەری نەتەوەیی سعودییە بۆیەکەمجار رەزامەندیی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی دامەزراوەیەکی میوزیکی پرۆفێشناڵ بۆ وڵاتەکە
  • هیچ پشووییەک لە باشووری سودان بۆ سەختی و نارەحەتییەکانی ئەو خەڵکە بەدیناکرێت کە لە جەنگ رادەکەن

رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتماد

  • بارودۆخی ژیانی خەڵک لەلایەن حکومەتەوە بە پێچەوانە نیشاندەدرێت، دۆخەکە زۆر لەوە خراپترە کە باس دەکرێت
  • لایەنە بناژۆخوازەکانی ئێران بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە بەش دەگەڕێن و تەنیا بیر لەو قازانجی خۆیان دەکەنەوە
  • فەرەنسا لە ئەفریقیا شکستی هێناوە و بەمنزیکانە ناچار بە کشانەوەی هێزەکانی لە مەغریب دەبێت

جمهوری ئیسلامی

  • سعودییە بۆ رێککەوتن و نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل پشت لە ئامانجەکانی فەڵەستین دەکات
  • ئەندامێکى کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران باس لە مەیلی دوولایەنەی ئێران و ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکتردەکات
  • خەڵکی مەغریب دژ بە فەرەنسا درێژە بە خۆپێشاندانەکانیان دەدەن و خوازیاری چوونەدەری سوپای بیانی لە وڵاتەکەیانن

کەیهان

  • وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە دژبەرەکانی ئێران (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان)یان لە سنوورەکان دوورخستووەتەوە
  • تاران و بەغداد لەسەر دانەوەی قەرزی غازی عێراق بە شێوازێکی تازە رێکدەکەون
  • سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، بۆ روبەروبونەوە لەگەڵ تێرۆریزم ئامادەی هاوکاریکردنی پاکستانن

ئەبرار

  • سەرۆککۆماری ئێران و زۆربەی وەزیر و بەڕێوەبەرەکانی کاری بەڕێوەبەریی نازانن و دەسکەوتە ئاسایی و بچووکەکان گەورە دەکەنەوە
  • ئەمریکا و ئۆکراین بۆ هێرشێکی دیکەی بەربڵاو بۆ سەر رووسیا رێکدەکەون
  • ئۆکراین داوای هێرش بۆسەر ناوەندەکانی دروستکردنى درۆن لە ئێران بە درۆ دەخاتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button