ژاپۆن دەیەوێت کێشەى کەمى شۆفێرى بارهەڵگر لە وڵاتەکەیدا چارەسەربکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 29ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیال تایمز

  • بەڕێوەبەرى پێشووى کۆمپانیاى ئەپڵ و کۆمپانیاى سۆفت بانک بەنیازن بە هاوبەشى مۆبایلى ئایفۆنى زیرەکى دەستکرد دروستبکەن
  • پاش هەفتەیەک لە راگەیاندنى مۆبایلى ئایفۆن 15، بەکارهێنەرانى ئایفۆن پرۆ و ئایفۆن پرۆماکس دەڵێن لەکاتى بەکارهێناندا مۆبایلەکانیان گەرم دادێن
  • پرسى کۆچبەران دەبێتە بابەتێکى سەرەکى لە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی ئەمریکادا.. رۆژانە هەزاران کۆچبەر لە مەکسیکەوە دەگەنە ئەمریکا

وۆڵ ستریت جۆرناڵ

  • حکومەتى ئەمریکا سکاڵاى یاسایی دژى کۆمپانیاى “تێسلا” تۆماردەکات بە تۆمەتى جیاکاریى بەرامبەر رەشپێستەکان
  • بەهۆى بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتوو لە شەڕى ئۆکراین و رووسیا، شەڕ لە سەدەى مۆدێرنەدا دەچێتە قۆناغێکى تازەوە
  • رووسیا و سعودییە بەهۆى کەمبوونەوەى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ملیاران دۆلاریان دەستکەوتووە

ژاپۆن تایمز

  • سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن دەیەوێت کێشەى کەمى شۆفێرى بارهەڵگر لە وڵاتەکەیدا چارەسەربکات
  • بەرپرسانى ئەمنى ئەمریکا و ژاپۆن هۆشداریی بە چین دەدەن کە چیتر هێرشى ئەلیکترۆنى نەکاتە سەر دامەزراوەکانیان
  • چین بەهۆى گەشەپێدانى کەرتى زانست و تەکنەلۆژیاى وڵاتەکەیەوە دەیەوێت هەژموونى زیاترى خۆى لە جیهاندا بڵاوبکاتەوە

عەرەب نیوز

  • پاش کردنەوەى دەرگا بە روویاندا فەڵەستینییەکانى غەززە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە ئیسرائیل و کەرتى رۆژئاوا
  • کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودی دەیەوێت کۆمپانیاکەى فراوانتر بکات و وەبەرهێنان لە غازى سرووشتیشدا بکات، 500 ملیۆن دۆلارى بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە
  • شۆفێرێکى قاچاخچێتى لەنێوان سووریا و لوبنان لەلایەن سەربازانى لوبنانەوە کوژرا

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • پاش کەمبوونەوەى چالاکییەکانى ئەمریکا، گروپەکانى سەربە ئێران بە وریاییەوە دەگەڕێنەوە شوێنەکانى پێشووى خۆیان لەسەر سنورەکانى عێراق و سووریا
  • پاش کارەساتەکەى حەمدانییە، هەڵمەتى پشکنینى هۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان دەستیپێکردووە
  • لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا بێکاریی لە سعودییە بۆ 8,3% دابەزیوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button