رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت
- ئەیاد عەلاوی: سەدام گەنجێکی سوارچاک بوو، دەسەڵات کردی بە ستەمکارێکی بێ چاودێر
- سودانی ئاماژە بە مانەوەی حکومەتەکەی دەدات تاوەکو کۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمان
- کوەیت کەوتە جوڵە بۆ بەرپەرچدانەوەی بڕیارێکی دادگایەکی عێراقی لەبارەی “خورعەبدوڵڵا”

قودسی عەرەبی
- سودانی بەڵێن دەدات پێش کۆتایی ساڵ، بکوژی خۆپیشاندەران بدۆزێتەوە
- سودانی ئەنجامی سەردانەکەی واشنتنی بۆ سەرکردە شیعییەکان خستەڕوو
- پەرلەمانتارێکی حزبەکەی بارزانی بەنیازە لێپرسینەوە لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بکات

عەرەب
- رێرەوێکی جێگرەوە، نەوتی هەرێم بەرەو باشوور دەڕوات لە بری جەیهان
- دژایەتیکردنی کورد، زەمینە خۆشدەکات بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەسەد و ئەردۆغان
- تورکمانەکانی عێراق هۆشداری لە فیتنە دەدەن لە کەرکوک، بەهۆی تەعریبکردنی پۆستەکانی شارەکە

زەمان
- هیومان رایتس وۆچ دۆسیەی ئەبوغرێب دەکاتەوە، پسپۆڕێکیش دەڵێت، دەکرێت قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە، ئەگەر فشار لە واشنتن بکرێت
- وەزارەتی نەوتی عێراق 9 ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە لە مانگی ئاب
- لە پێکدادانەکانی دێرزوور 25 کەس کوژران
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیاریدا لەماوەی 5 ساڵدا تەنها ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە تازەى بفرۆشرێن و ئەمەش پارتەکەی بۆ دووبەرە دابەشکردووە
- سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، دیاردەی کۆچکردن مەترسییە بۆسەر وڵاتانی رۆژئاوا
- قەیرانی تێچووی پێداویستییەکانی ژیان لە بەریتانیا رەفتاری خۆشۆردنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی گۆڕیوە و ئێستا کەمتر ئاو و وزەی کارەبا سەرفدەکەن

ژاپۆن تایمز
- ئەمریکا دەیەوێت بەهۆی زیادبوونی هەژموونی چین لە ناوچەکەدا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتە دورگەکانی زەریای هێمن توندتر بکاتەوە
- بەهۆی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانەوە، ژاپۆن و چین لە کۆبوونەوەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی روبەڕووی ناکۆکیی بوونەوە
- چین، ژاپۆن و کۆریای باشور لە گفتوگۆدان بۆئەوەی لوتکەیەکی سێلایەنە ببەستن

واشنتن پۆست
- پێش کۆتاییهاتنی وادەی پەسەندکردنی بودجەی ئەمریکا، دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ پێدانی گوژمەیەک پارە بە حکومەت بۆماوەی شەش هەفتە
- روداوەکانی کوشتن لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا تا ئەم مانگە 200 کەسی تێپەڕاندووە و لەماوەی 25 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە
- چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوای پرسە و هاوخومی دەکەن بۆ ئەو خێزانانەی کەسوکاریان لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێنبوون

عەرەب نیوز
- کوشتنی دوو سەربازی بەحرەینی لە هێرشێکی درۆنیدا لەسەر سنوری یەمەن و سعودیە توڕەیی وڵاتانی عەرەب بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- نوێنەری سعودیە لە فەلەستین رایگەیاند دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەب کە لەلایەن سعودیەوە دامەزراوە بەردی بناغەی لێکنزیکبوونەوەیە لەگەڵ ئیسرائیل
- بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا 25 کەس لە دێرەزوور کوژران
رۆژنامە فارسییەکان

ئافتاب
- گەشتى وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ میسر بەستەڵەکى 10 ساڵەی پەیوەندییە ئابورییەکانی هەردوو وڵات دەتوێنێتەوە
- دەربڕینە سیاسییەکانی عێراق و تورکیا قورسایی جیۆپلۆتێکی ئێران لە ناوچەکە دەردەخات
- لاوانی وڵات (ئێران) بەهۆی بانگەشەی دوژمنەوە نییە کە هاوسەرگیری ناکەن، گرفتی ئابوری هۆکاری سەرەکییە

ئەبرار
- ئەمریکا بۆ دانی یارمەتی بە ئۆکراین داوای رێفۆرم و بەخۆداچوونەوە لە بەرپرسانی وڵاتەکە دەکات
- گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییانەی قەرەباغ زیانی بە ناوبانگى روسیا گەیاندووە
- چین بەرامبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر پلانە سەربازییەکانی ئێران دژکردەوەی دەبێت

قودس
- هەوڵدان بۆ تەقینەوەی زیاتر لە تاران؛ دەزگای دادوەریی ئێران رایگەیاند، ژمارەی تێرۆریستە دەستبەسەرکراوان گەیشتووەتە 30 کەس
- ئێران پێداگری لەسەر پاراستنی مافی ئەرمەنییەکانی قەرەباغ دەکات و لەنزیکەوە ئاگای لە دۆخی ناوچەکەیە
- سەرۆککۆماری روسیا و ئێران جەختیان لەسەر کۆتاییهینان بە دەستێوەردانی دەوڵەتانی بیانی لە ناوچەکە کردەوە

رەسالەت
- شێوازی هاوسەرگیری لە ئێران گۆڕانی بەسەدا دێت و تەمەن لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا لەسەر بنەمای گونجان نییە
- ئەمریکا لە بەرهەمهێنانەوەی تێرۆریستی تەکفیری و هەناردەکردنی بۆ ئێران شکستیهێناوە
- ئەوروپا بێ ئەوەی رایبگەیەنێت لە پرسی پشتیوانیکردن لە ئۆکراین، خەریکە پشتی ئەمریکا چۆڵ دەکات