سودانى پێش سەردانەکەى بۆ کۆشکى سپى، سەردانى مۆسکۆ و پەکین دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

سەباح

  • کۆتایی 2024 کۆتایی بە فیڕۆچوون و سوتانى غازى هاوەڵ دەبێت لە عێراق
  • 10%ـى ئۆتۆمبێلەکانى عێراق وازیان لە بەنزین هێناوە و کردوویانە بە غاز
  • وەزارەتى کارەباى عێراق: ئامادەین بۆ وەرزى زستان

 

شەرقولئەوسەت

  • سودانى پێش سەردانەکەى بۆ کۆشکى سپى، سەردانى مۆسکۆ و پەکین دەکات
  • عەلاوى: قاسم سولەیمانى پێشنیازی کرد سەرکردایەتیى شیعەى عێراق بکەم، بەڵام من رەتمکردەوە
  • ئەردۆغان پیرۆزبایی لە ئازەربایجان دەکات بەبۆنەى “سەرکەوتن” لە قەرەباخ

 

 

قودسى عەرەبى

  • سلێمانى: داوا لە کارمەندانى تەندروستی دەکرێت کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن
  • پاش 20 ساڵ لە ئابڕوچوونى ئەبوغرێب: نە دادپەروەریی هەیە بۆ قوربانییەکان و نە لێپرسینەوەش لە ئەنجامدەران
  • بەرپرسانى حکومى دۆخەکە بە کارەساتى کچ و ژنە ئێزدییەکان دەشوبهێنن.. لە سودان بازاڕ هەیە بۆ “فرۆشتن”ـى ئەو ژنانەى لەلایەن هێزەکانى پشتیوانى خێراوە فڕێنراون

ئەلعەرەب

  • ئێستا هەرێمى کوردستانى عێراق بەبێ دامەزراوەى هەڵبژێردراوە پاش کۆتاییهێنان بە کارى پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاکان
  • فەڵەستینییەکان دەیانەوێت قەدەغەکراوەکان بشکێنن و بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانى قودسدا بکەن
  • هەژموونى دەوڵەتى قووڵى ئایینى لە کوەیت ترس و نیگەرانى دروستکردووە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

گاردیان

  • دۆخی باڵەخانەی زیندانیانى بەریتانیا خراپە و یەک لە هەر 10 زیندانێک پێویستە دابخرێت و زیندانییانى بگوازرێنەوە
  • بەهۆی خراپیی دۆخی ژیانییانەوە مەرگ بەرەوپیری ئاوارەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ دەچێت
  • بەهۆی بەربڵاوی سەیرکردنی فیلمی پۆرن لەنێو هەرزەکارانی بەریتانیا، منداڵان روبەڕووی مەترسیی رەفتاریی خراپ دەبنەوە

ژاپۆن تایمز

 

  • دوابەدوای رەزامەندی وەرگرتن لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی زەهایمەر لە ژاپۆن، لە ئێتستادا چاوەکان لەسەر کاریگەریی لاوەکییەکانن لەسەر کەسی بەکارهێنەر
  • سەرەڕای هەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسان لە ژاپۆن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بیر لە زیادکردنی موچەی کارمەندانی وڵاتەکەی دەکاتەوە
  • لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرما، قوتابخانەکانی ژاپۆن روبەڕووی مەترسی پەتای وەرزیی و کۆرۆنا دەبنەوە

واشنتن پۆست

  • لەگەڵ نزیکبوونەوەی دوا وادەی پەسەندکردنی بودجە، هێشتا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە چەقبەستوویی دایە و کۆماریی و دیموکراتەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتن
  • پلەکانی گەرما لە هیندستان بەرزبوونەتەوە و بەهۆی بێ کارەباییەوە لە هەندێک ناوچە خەڵکی لە گەرما گیان لەدەستدەدەن
  • داوادەکرێت چین و ئەمریکا ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و لەبواری کەشوهەواوە رێککەوتنێک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی جیهان بخەنەوە سەر رێرەوی خۆی

عەرەب نیوز

  • سعودیە پلانی هەیە لەسەر بەرزترین لوتکەچیای وڵاتەکەی شارێکی گەشتییاریی شاهانە لەبەرزیی زیاتر لە سێ هەزار مەتر دروستبکات
  • بەتۆمەتی پشتگوێخستن “ئیهمالی” لەبارەی روداوی لافاوەکەی لیبیا، بەرپرسانی وڵاتەکە ‌هەش کەسیان دەستگیرکرد
  • هێزێکی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان لایەنەکانی فەلەستین لە باشوری لوبنان جێگیرکرا بۆئەوەی کۆنترۆڵی گرژییەکانی کامپی ئاوارەکانی وڵاتەکەیان بکەن

رۆژنامە فارسییەکان

 

کەیهان

  • مەغریب سەرکەوتنێکی مێژووی  تۆمارکرد و فەرەنسا لەم وڵاتە دەرکرا
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، گەورەکردنی پرسی ژنان و باڵاپۆشی لەلایەن رۆژئاواییەکانەوە بۆ ناکۆکینانەوەیە لە ئێران
  • سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، بۆ بەرگری لە وڵات دەستیان لەسەر پەلاپیتکەی چەکەکانیانە

ئەبرار

  • چەندین وڵاتی ناوچەکە خوازیاری ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسراییلدان
  • حزبەکەی ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەرلەمانی سەنای وڵاتەکەی شکستی هێنا
  • سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێن گوتی، ئێران پێویستی بە چەکی ناوکی نییە و هیچ گرفتێکیان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ناوکی نییە

رەسالەت

  • ئابوری ئێران روو لە گەشەیە و کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی هەلیکار دادەنێت
  • لە پرسی کەمئاویدا بەنداوەکانی تورکیا زیانی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە
  • پەیوەندى حکومەت و زانکۆ بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان پێویستە و نابێت مەجالی دووبەرەکینانەوە بە دوژمن بدرێت

جمهووری ئیسلامی

  • هەزاران کەس لە خەڵکی ئەوروپا داوای پەیوەستبوونەوەیان بە یەکێتی ئەوروپا دەکەن
  • ئەرمینیا داوای ناردنی شاندێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووە بۆ قەرەباغ دەکات
  • پێداگری دووبارەی ئێران و ئەوروپا بۆ وتوێژ و دیالۆگ لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران

هەواڵی زیاتر

Back to top button