لیژنەی دارایی میوانداری وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ دەکات

 رۆژنامە عەرەبییەکان

 

سەباح

  • لیژنەی دارایی میوانداری وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ دەکات
  • یاسای لێبوردنی گشتی تووشی چەند بەربەستێکی سیاسی بووەتەوە
  • پایتەخت سەوزاییەکەی لەدەستداوە و بووەتە سندوقێکی بنیادنان

 

شەرقئەوسەت

  • ئێران گاڵتە بە هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ دەکات: موشەکی “لێدەری ئیسرائیل”ـمان هەیە
  • سوەیدا بۆ 35مین رۆژی خۆپیشاندانەکانی بێکارەبایە
  • هۆشداری نێودەوڵەتی لە کارەساتی بەردەوامی ناکۆکییەکان لە یەمەن

 

قودسی عەرەبی

  • هۆشداری دەدرێت لە بەسەربازکردنی منداڵانی عێراق لەرێگەی یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە
  • توێژینەوەیەک: ئەڵمانیا بەرەو دەمارگیریی زیاتر دەڕوات و حکومەتیشی هۆشداری دەدات لە مەترسی توندڕەوە راستڕەوەکان
  • سنورەکانی غەزە تاو دەسێنێت: گەنجان بەردەوامن لە خۆپیشاندان

ئەلعەرەب

  • مەسیحییەکان بە هاوارکردن هۆشداری لە کۆتاییهاتنیان لە عێراق دەدەن
  • بورهان خۆی وەک هاوپەیمانی رۆژئاوا و رکابەری روسیا نیشاندا
  • وازهێنانی فەڕەنسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی لوبنان پەیوەستە بە کاتەوە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

فاینەنشیەڵ تایمز

  • دوای ئەوەی ئازەربایجان هێرشی کردەسەر خوداخوازەکانی قەرەباخ، شەپۆلی کۆچی ئەرمەنییەکان خەریکە پەرەدەسەنێت
  • دوای ئەوەی روسیا خۆی لە سزای وڵاتانی G7 بۆ دانانی سنورێک بۆ نرخی نەوتەکەی پاراست، قازانجی زۆری لە فرۆشی نەوت کردووە
  • دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لەوەی حکومەتی ئەمریکا بەهۆی دواکەوتنی بودجەوە پەکی بکەوێت

 

ژاپۆن تایمز

 

  • دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر بڕیاری قەدەغەی هاوردەی خواردنی دەریایی ژاپۆن لەلایەن چینەوە، ئاستی هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتە بەرێژەی 41% دابەزیوە
  • ئەمریکا بەنیازە پرۆگرامێکی سیخوڕیی ژێردەریایی سەردەمی جەنگی سارد بۆ روبەڕووبوونەوەی چین زیندووبکاتەوە
  • ژاپۆن سیستمێکی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕیی زانیاریی لەبارەی کارەساتەکان دەرستدەکات و کاری فریاگوزاری و بەهاناوەچوون خێراتر دەکات

 

واشنتن پۆست

  • خەرجیی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ پرسی خۆپاراستنیان لەروی ئەمنییەوە بەراورد بە سالی 2020، بەرێژەی لەسەدا 500 زیادیکردووە
  • خەریکە کات لەبردەمی کۆنگرێسی ئەمریکادا نامێنێت بۆ ئەوەی وڵاتەکە لە دۆخی پەککەوتن بەهۆی نەبوونی بودجەوە، بپارێزن
  • بەشێک لە سیاسەتمەدارانی رۆژئاوا هانی ئۆکراین دەدەن سەرەڕای ئەوەی لەدۆخی جەنگدایە، هەڵبژاردن ئەنجامبدات

 

عەرەب نیوز

  • بەهۆی ترسیان لە پاکتاوی نەتەوەیی لە ناگۆرنۆ قەرەباخ، ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکە روو لە زیادبوونە
  • بەرپرسانی ئێران دەڵێن، لە ساڵیادی 28 ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون کاری تیرۆریستی لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینیدا لە تاران ئەنجامبدەن
  • سعودیە ئیدانەی کارە ئیستیفزازییەکانی ئیسرائیلییە توندڕەوەکان دەکات کە لە مزگەوتی ئەقسادا کردوویانە

رۆژنامە فارسییەکان

 

کەیهان

  • وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، 30 هەوڵی تێرۆریستی لە پێتەختی وڵات پووچەڵکراونەتەوە و 28 کەسیش دەستبەسەرکراون
  • 53 مامۆستای زانکۆ پشتیوانیان لەو کچە خوێندکارە کوردە دەربڕی کە بێ ‌باڵاپۆش لە زانکۆی تاران دەرکەوتبوو
  • هەوڵێکی میدیایی بۆ تێکدانی مامەڵەی بازرگانیی نێوان ئێران و وێنۆزیولا بەبڕی چوار میلیار دۆلار لەئارادایە

 

ئەبرار

  • روسیا بۆ قسەکردن لەسەر شەڕەکەیان لەگەڵ ئۆکراین ئامادەیە، بەڵام دژی راوەستانی شەڕەکەیە!
  • یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئێران خوازیاری رێککەوتن لەگەڵ ئەم وڵاتەیە
  • سەرۆککۆماری ئێران بە بۆنەی رۆژی نەتەوەیی سعودییەوە، پیرۆزبایی لە محەمەد بن سەلمان کرد

 

شەهروەند

  • وەزیری دەرەوەی ئێران لەوڵامی تەشەرەکانیی بەرپرسانی ئیسراییل، گوتی هەڕەشەکانی ئەم حکومەتە دەستکردە هیچ بایەخێکی نییە
  • 120 هەزار ئەرمەنی، بەهۆی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجانەوە قەرەباغیان بەجێهێشت
  • دوو وڵاتی ئێران و ئازەربایجان خوازیاری پەرەپێدان بە پێوەندییەکانیانن

 

قودس

  • تێرۆریستە قۆڵبەسکراوەکان هەر هەموویان سەربە داعشن و ویستوویان لە 30 شوێنی شاری تاران تەقینەوە ئەنجام بدەن
  • هەوڵە تێرۆریسییەکانی سەر ئێران، ئەمریکا و رۆژاوایان لە پشتە و دەیانەوێت سیناریۆی لیبیا لە ئێران دووپات بکەنەوە
  • وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ تاران لەسەر بنەمای رێزی دوو لایەنە و خۆبواردن لە دەستێوەردان لە کاروباری یەکترە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button