رۆژنامەکان: ئێران چەند رۆژێکی دیکە مۆڵەت بە عێراق دەدات بۆ دەرکردنی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 24ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانی رووسیا
  • بازاڕی خانووبەرە لە هەولێر لە پاشەکشەدایە
  • ئێران ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی دەکات بۆ پاراستنی سنوور

شەرقولئەوسەت

  • ئێران چەند رۆژێکی زیادە مۆڵەت دەدا بە عێراق بۆ دەرکردنی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران
  • پەرلەمانتارانی چوارچێوەی شیعی سوورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی “خور عەبدوڵڵا”
  • سودانی ئامادەکاری دەکات بۆ دیدارەکەی لەگەڵ بایدن

قودسی عەرەبی

  • تاران گەشبینە بە چەکداماڵینی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی لە عێراق
  • لە یادی راپەڕینی تشرینییەکان دەستدرێژی و پێشێلکارییەکان لە عێراق بەردەوامە
  • تۆمەتی کەمتەرخەمی دەدرێتە پاڵ بەرپرسانی لیبیا لە لافاوەکەی دێرنا

عەرەب

  • عێراق بێکاری بە پشووەکان دادەپۆشێت، 110 رۆژ لە ساڵێکدا پشووە بێجگە لە هەینی و شەممە
  • حکومەتی سودانی گرەو دەکات لەسەر جێگیربوونی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری 100 دۆلاردا
  • ئازەربایجان کێشەی قەرەباغ بە رێگای خۆی چارەسەر دەکات لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تایمز

  • بەهۆی سکانداڵی دەستدرێژیی سێکسی پێشکەشکارێکی رادیۆی بی بی سی، دوو بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵەکە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە
  • پاش کوشتنی ژنێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی لەندەن، ئەو پۆلیسانەی چەکیان پێیە، چەکەکانیان رادەستدەکەن
  • کامپەکانی دوورگەی لێسبۆسی یۆنان کە وەک قەڵغانێک بوون بۆ قەیرانی کۆچبەرانی ئەوروپا، لە ئێستادا پڕبوون

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • قەیرانی دیمۆگرافی لە چین سەرهەڵدەدات و ژنان ئامادەییان نییە منداڵ بخەنەوە بەهۆی سەختی ژیانی دایکایەتییەوە
  • نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوروپا نیازی نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بچڕێنێت و بەڵێنی نزیکبوونەوەی زیاتر بە پەکین دەدات
  • شی جینپینگی سەرۆکی چین ئۆڵۆمپیادی یارییەکانی ئاسیای ساڵی 2022ی کردەوە کە پێشتر دواکەوتبوو

واشنتن پۆست

  • دامەزراندنی کرێکارانی چینی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان نیگەرانی لەبارەی کاری زۆرەملێ و مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا دروستکردووە
  • رەخنەگرانی وڵاتی سەلڤادۆر دەڵێن روبەڕوبوونەوەی توندی باندە مافیاییەکانی وڵاتەکە لەلایەن سەرۆکی وڵات، مەترسیی خستووەتە سەر پرۆسەی دیموکراسی
  • لە پاش راپرسییەکی کەناڵی ئەی بی سی لەبارەی هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی پرسی ئابووری، کۆچبەران و تەمەنییەوە، رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە

عەرەب نیوز

  • ئاوارەکانى سووریا لە ئەستەنبوڵ پێیانوتراوە کە شارەکە جێبهێڵن ئەگینا رووبەڕووی سزای سەخت دەبنەوە
  • یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا لە چین دەستیپێکرد و بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت
  • بەرپرسانی رۆژهەڵاتی لیبیا کۆنفرانسێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ قوربانییانی لافاوەکە لە شاری دێرنا رێکدەخەن

رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتماد

  • سێ هەزار و 506 پارچە شوێنەواری کۆنی سەردەمی هەخامنشیان، لە ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە ئێران
  • سعودییە و ئیسراییل لەچەند رۆژی رابردوودا بە نهێنی دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبووە
  • ئەمریکا و رۆژئاوا هەوڵی بێبەشکردنی رووسیا لە مافی ڤێۆکردن دەدەن

دنیای ئێقتساد

  • لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نیویۆرکدا ئێران و ئەمریکا بابەتەکانی “بەرنامەی ناوکیی ئێران” و ” درۆنی شەڕکەر”یان تاوتوێکردووە
  • سوپای پاسداران بەرانبەر بە هەر گۆڕانکارییەکی جیۆپۆلەتیکی رادەوەستێت
  • ئیسرائیل و سعودییە زیاتر لێکنزیک دەبنەوە و ئێران تەوەری یەکێک لە باسەکانیانە

شەرق

  • سەرۆککۆماری ئێران پێداگری لەسەر پاراستنی مافی ئەرمەنییەکان و ئاسایشی سنوورەکان دەکات
  • محەمەد بن سەلمان رایگەیاند، ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات، مانای وایە سعودیەش دەیبێت
  • گەیاندنی یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بە ئۆکراین، دۆخی شەڕەکە ئاڵۆزتر دەکات

قودس

  • سەردانی بەشار ئەسەد بۆ چین، وەک دوو وڵاتی دۆست بە قازانجی ئێرانە
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بابەتی زیارەت بۆ وڵاتەکەی گرنگە و لەو بارەوەیەوە کەمکاریی زۆر کراوە
  • سەرۆککۆماری ئێران ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ پێشگیریی لە هەر مەترسییەک بەپێویست دەزانێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button