رۆژنامەکان: جانتاکەی سودانی نامەی نهێنی ئێرانی بۆ کۆشکی سپی تێدایە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 23ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی پابەندی عێراقی بە یاسا نێودەوڵەتیەکان دووپاتکردەوە
  • مانگێکی تەواو لەبەردەم پەرلەمانە بۆ هەڵسەنگاندنی کابینەی حکومەت
  • هەرێم رێکاری تازە دەگرێتەبەر بۆ دابینکردنی دەرمان

شەرقولئەوسەت

  • جانتاکەی سودانی نامەی نهێنی ئێرانی تێدایە بۆ کۆشکی سپی
  • تورکیا رەتیدەکاتەوە لەئێستادا لە سوریا بکشێتەوە
  • لە کەرکوکەوە بۆ “خور عەبدوڵڵا”… بیردۆزی پیلانگێڕی عێراقییەکانی سەرقاڵ کردووە

عەرەب

  • هەژموونی میلیشیاکان رێگرە لەبەردەم سودانی بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان لە عێراق
  • سەرەڕای سەروەتە نەوتییەکەی، عێراق بە دوای سەرچاوەی دیکەدا دەگەڕێت بۆ پارەدارکردن
  • هاوپەیمانێتیەکی ستراتیژی لە نێوان چین و سوریا دەستپێدەکات

قودسی عەرەبی

  • سودانی: دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە
  • بەرپرسانی کورد لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باس لە یەکخستنی پێشمەرگە دەکەن
  • تاران سوپای لەسەر سنوری ئەرمینیا کۆکردووەتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا هۆشداریی دەدەن باڵەخانەی حکومەتی ئەو وڵاتە لەلایەن کەسانی خاوەن ئایدۆلۆژیای توند کۆنترۆڵکراوە
  • دوای بەرزبوونەوەی تێچووی مانگانەی بژێوی کۆچبەران، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هۆتێلی سێ ئەستێرەیی دەدات بە کۆچبەرانی وڵاتەکە
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە چۆن هەنگاو بە هەنگاو فرۆشتنی هەموو جۆرەکانی جگەرە قەدەغەبکات لە وڵاتەکەیدا

چاینە دەیلی

  • دوای سەردانی سەرکردەی هەردوو وڵات بۆ چین، شی جینپینگی سەرۆکی چین پەیوەندیی بەهێزی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا و کوەیت بەرز دەنرخێنێت
  • سەرۆکی چین داوا لە جوتیارانی وڵاتەکەی دەکات هەوڵەکانیان بۆ بنیادنانی وڵاتێکی کشتوکاڵیی و زیادکردنی بەرهەمەکانیان، چڕتر بکەنەوە
  • قسەکانی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێچەوانەی رەفتارەکانی وڵاتەکەیەتی

واشنتن پۆست

  • بەهۆی زۆربوونی کۆچبەری موسڵمان و بەنگلادیشی لە شارۆچکەی هامترامێک لە ویلایەتی میشیگان و کۆنترڵکردنی ئەنجومەنی ئەو شارۆچکەیە، هەڵدانی ئاڵای هاوڕەگەزخوازیی تێدا قەدەغەکرا
  • حکومەتی ئەمریکا هۆشداریی دەدات فەرمانبەرانی کەرتی گشتی خۆیان بۆ داخستنی دامەزراوەکانیان ئامادەبکەن، بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بوجەی وڵاتەکە
  • سەرەڕای دواکەوتنی، ئەمریکا موشەکی دورمەودا بۆ ئۆکراین دابین دەکات

ژاپۆن تایمز

  • فۆمیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە کۆبوونەوەکانیدا لە نیویۆرک قۆناغێکی نوێی دیبلۆماسی بۆ وڵاتەکەی دەهێنێتەکایەوە
  • رەنگە ئازەربایجان شەڕەکەی لەگەڵ جوداخوازە ئەرمەنییەکان بردبێتەوە، بەڵام روبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی گەورەتر دەبێتەوە
  • بەهۆی کەمیی بەرگریی دوای کۆرۆنا، رێژەی توشبوون بە پەتای ناوەرزیی بە 57% لە وڵاتەکەدا بەرزبووەتەوە

 

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • سەرۆککۆماری ئیڕان رایگەیاند، هیچ هێزێکی چەکداری نایاسایی لەنزیک سنوورەکانمان، مافی ئەوەی نییە چەکی هەبێت
  • 60%ـى کۆمپانیا بیانییەکان لە روسیا تاوەکو ئێستا ماونەتەوە و لە چالاکی بەردەوامن
  • گەشتى سەرۆککۆماری ئێران بۆ نیویۆرک، نمونەی دیپلۆماسی لەسەر بناغەى بەرگریی پیرۆزە

 ئافتاب

  • بە چ زمانێک پێتان بڵێین ئاو نییە، بۆ کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێ؟!
  • پەیامی ئێران لە نیویۆرک؛ هەر لایەنێک دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بجووڵیتەوە دەدۆڕێت
  • بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکان، ئابووریی وڵاتەکە دەبووژینێتەوە

جوان

  • سەرۆککۆماری ئێران لە نیویۆرک گوتی، رۆژاوا بەرامبەر بە ئێران دۆڕاوە
  • لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئێرانیانی تاراوگەنشین بۆ سەرمایەگوزاری لە ناوخۆی وڵات ئەرکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیە
  • وەزیری بەرگریی روسیا لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران، جەختی لەسەر هاوکاریی سەربازیی هەردووڵات کردەوە

رەسالەت

  • ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی نیویۆرک‌ زۆر بەهێز دەرکەوت
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی پێشی بە هەرچەشنە گۆڕانگاریەکی جێئۆپلۆتێکی لە ناوچەکەدا گرتووە
  • بەرزترین رێژەى خەمۆکی، لە شادترین وڵاتانی جیهاندایە

هەواڵی زیاتر

Back to top button