مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2022

سەندەی تایمز

  • باندێکی هاککردنی جیهانیی بەشێک لە بەرپرسە باڵاکانی جیهان بەئامانج دەگرن، لەنێویاندا ئەوانەی رەخنە لە جامی جیهانی قەتەر دەگرن
  • دامەزرێنەری کۆمپانیای تویتەر داوای لێبوردن لەو کارمەندانە دەکات، کە لە کارەکانیان دورخراونەتەوە و پێیان دەڵێت “هەمووتانم خۆشدەوێت”
  • وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە چەواشەکردنی پەرلەمان لەسەر قەیرانی کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت، چەندینجار هۆشداری پێدراوە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی خەڵک

سەندەی تەلەگراف

  • وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بڕی 10 ملیار پاوەند لە بودجەی گشتی لە وەرگرتنی باجی سەر کرێکارانی چینی مامناوەند پەیدادەکات
  • بەگوێرەى لیکۆڵینەوەیەک بەهۆی ئەو قەیرانەی کەرتی تەندروستی بەریتانیای گرتووەتەوە نەخۆش هەبووە دوو رۆژ چاوەڕوان بووە تاوەکو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بە هانایەوە چووە
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە نیازە یاسای مافی بەریتانی بخاتەوە بوارى جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی کۆچی نایاسایی بوەستێنێت

سەندەی ئێکسپرێس

  • ریشی سوناک رۆژێک پشووی زیاتر لە سەرتاسەری وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت، بەهۆی رێوڕەسمی تاجلەسەرنانی شا چارلزی سێهەمەوە، کە بڕیارە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت
  • پوتین شۆک بووە بەهۆی ئەوەی کەشتییە جەنگییەکانی لەلایەن تورکیاوە لە گرنگترین سنورە ئاوییەکانی دەریای رەشەوە رێگرییان لێکراوە هاتوچۆبکەن
  • سەربازانی روسیا بۆئەوەی لە بەرەکانی جەنگ بە زیندویی بمێننەوە، پەنا بۆ خواردنی ئاژەڵە کێوییەکان دەبەن، کەنغەر بە نمونە

ئۆبزێرڤەر

  • پەرستاران لە سەرتاسەری بەریتانیا بەنیازى مانگرتنن تاوەکو پێش سەرى ساڵ، بەهۆی کەمبوونەوەی موچەکانیان
  • بۆ چارەسەری قەیرانی کۆچی نایاسایی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ستافێکی نوێ و شارەزا لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهانەوە دەدامەزرێنێت
  • باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دژی کۆمارییەکان بەشدارى لە کەمپەینی سەرخستنی کاندیدانی دیموکراتەکان دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button