رۆژنامەکان؛ دادگای فیدڕاڵی مۆڵەتی دا بە ناردنی پارەی بۆ هەرێم

رۆژنامە عەرەبی و ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ هەینی، 22ی ئەیلولی 2023

ڕۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقئەوسەت

  • دادگای فیدڕاڵیی عێراق مۆڵەتی دا بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان
  • سعودیە داوای چاکسازییەکی گشتگیر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتیدا دەکات
  • تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت هێزە ئەمنییەکانی نیگەران کردووە

قودسی عەرەبی

  • کورد و تورکمانەکانی کەرکوک گلەیی لە پەراوێزخستنیان دەکەن لە پرۆسەی دامەزراندندا
  • ئیسرائیل بیر لە پشتگیری بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی سعودیە دەکاتەوە وەک هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان
  • تورکیا: هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ روبەروبوونەوەی دیاردەی دەمارگیری دژی ئاوارە و گەشتیارە عەرەبەکان

عەرەبی ئەلجەدید

  • دانوستان دەکرێت بۆ لکاندنی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بە ئازەربایجانەوە
  • راسترەوە توندرەوەکان حوکمی ئەوروپا دەکەن و دەیانەوێت رێگری لە شەپۆلی کۆچبەران بگرن
  • پێشبینی دەکرێت نرخ بگاتە سەرو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک

ئەلعەرەب

  • ئاساییبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل یەکلایی بووەتەوە، بەڵام سعودیە پێش ئەوە چاوەڕێی چی دەکات؟
  • دوای شکستی فەرەنسا و پاشەکشەی سعودیە، قەتەر هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی سەرۆکایەتی لوبنان دەدات
  • ئیمارات دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێکی بەرگریی روون و پابەندکراو لەگەڵ ئەمریکا

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • وەزیری گەنجینەی بەریتانیا: کەمکردنەوەی باج کارێکی ئەستەمە و لە چەند مانگی داهاتوودا بڕیاری قورستر دەدرێت
  • سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا: ئەگەر دەسەڵات بگرینەدەست لە یاسا و رێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا لانادەین
  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا چاکسازی لە خوێندنی ئامادەییدا دەکات و یاسا و وانەی نوێش زیاد دەکات

ساوس چاینە مۆرنینگ

  • پوتین پشتڕاستیکردەوە کە مانگی داهاتوو چاوی بە سەرۆکی چین دەکەوێت لە پەکین
  • بەهۆی بوونی کێشە لە یەکێک لە موشەکانەی کە چین بۆ بۆشایی ئاسمانی هەڵیداوە ئاسمانییەکانی، تۆڕی موشەکە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە پاشەکشێی بەرچاوی کردووە
  • چین داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات روبەروی هەژمونگەرایی بوەستێتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمریکا

واشنتن پۆست

  • زێلێنسکی لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن داوای هاوکاری زیاتری کردووە بەڵام کۆمارییەکان رازی نین، سەرۆکی کۆنگرێسیش رەتیکردووەتەوە بیبینێت
  • دوای ماوەیەک لە ئارامی و بێدەنگی.. مەترسی هەیە شەڕ و پێکدادان لە غەزە دروستببێتەوە
  • دوو کارمەندی رەشپێستی پێشووی تیکتۆک کۆمپانیاکە تۆمەتباردەکەن بەوەی تۆڵەی لێکردوونەتەوە کاتێک پرسی جیاکاریی رەگەزییان وروژاندووە

عەرەب نیوز

  • بەشار ئەسەد بەستەڵەکی دیبلۆماسی خۆی شکاند و گەیشتە چین تاوەکو لەگەڵ سەرۆکەکەی تاوتوێ ئاوەدانکردنەوە سوریا بکەن
  • رێژەی سودی بانکی لە تورکیا بۆ 30% بەرزدەبێتەوە لەکاتێکدا رێژەی هەڵئاوسان 65%یە
  • کەمی ئاو خەڵکێکی زیاتر لە شاری درنەی لیبیا ئاوارە دەکات دوای ئەوەی بەرز زریانە وێرانکەرەکە کەوت

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button