ئەوروپا روبەڕووی قەیرانێکی خراپی تەندروستی دەبێتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 21ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە درێژکردنەوەی وادی کۆتایی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی لە وڵاتەکەیدا هەنگاوی پێچەوانە دەنێت بۆ پابەندییەکانی حکومەت بە پرسی ژینگە
  • ئەوروپا روبەڕووی قەیرانێکی خراپی تەندروستی دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی نزیکەی هەموو هاوڵاتییەکی ئەوروپی گازی ژەهراوی هەڵدەمژێت
  • بەهۆی ناکۆکییان لەسەر دانەوێڵە، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، چیتر چەک بۆ ئۆکراین رەوانە ناکات

چاینە دەیلی

  • لەگەڵ ئەوەی ئابوری چین خەریکە دەبوژێتەوە، هیچ ئاماژەیەک بۆ کەمبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا بەدیناکرێت
  • بەهۆی پرۆگرامێکی نوێ لە چین، چاندنی ئەندامی جەستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە کاتی کەمتر دەخایەنێت لەکاتی گواستنەوەی ئەندامەکە
  • چین لە ریزبەندیدا هاتووەتە یەکەمی لیستی توێژینەوە ئەکادیمییەکان و پێش ئەمریکا کەوتووە

واشنتن پۆست

  • ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین رەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت بەهۆی ئەوەی هەنگاوی پێویستی نەناوە لە دژی داگیرکارییەکانی روسیا
  • بۆیەکەمجار لە دوای گرتنەدەستی تەختی پاشایەتی، شا چارڵزی بەریتانیا بۆ چارەسەری پرسی ژینگە سەردانی فەرەنسای کرد
  • سەرەڕای چەقبوستوویی پەیوەندییەکانی نێوانیان جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ کۆشکی سپی

عەرەب نیوز

  • شازادەی جێنشینی سعودەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا گرنگ و سودبەخشن بۆ هەردوولا
  • دوای رازیبوونی جوداخوازەکانی ئەرمینیا بە داواکارییەکانی، ئازەربایجان جەنگی لە دژی ناگۆرنۆ قەرەباخ راگرت
  • یونسکۆ سروستی پارێزراوی سعودیە دەخاتە لیستی میراتی جیهانییەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پێشبینیدەکرێت پاش هەڵبژاردنەکان یاساى نەوت و گاز لە پەرلەمانى عێراق پەسەندبکرێت
  • ئەندامێکى لیژنەى نەوت و گاز: تورکیا بەبیانووى نۆژەنکردنەوەى بۆرى نەوت، دەستى دەستى بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکات
  • کەشناسیی عێراق: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ روودانى زریان و بارانى پێشوەختە لە عێراق

شەرقولئەوسەت

  • محەمەد بن سەلمان: دۆزى فەڵەستین بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گرنگە
  • ئازەربایجان بەرەو ئەوە دەڕوات کۆنتڕۆڵى خۆى بەسەر ناگۆرنۆ کاراباخدا بسەپێنێت
  • زێلێنسکى داوادەکات مافى “ڤیتۆ” لە رووسیا وەربگیرێتەوە

قودسى عەرەبى

  • تاران هەڵسەنگاندن بۆ رێکارەکانى بەغداد دەکات بۆ داماڵینى چەک لە حیزبە دژبەرەکانى
  • ئەمریکا و وڵاتانى کەنداو داوا لە عێراق دەکەن پابەندبێت بە سەروەریی کوەیتەوە
  • سەرۆکى ئازەربایجان سەرکەوتنى وڵاتەکەى لە ناگۆرنۆ کاراباخ راگەیاند.. ترسى ئاوارەبوونى بەکۆمەڵ هەیە

عەرەب

  • پادشاى مەغریب 12 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەى ناوچە زیانلێکەوتووەکانى بومەلەزرەکەى 8ـى ئەم مانگە تەرخاندەکات
  • بانگەوازەکان بۆ راگرتنى تورکیا لە عێراق فراوانتر دەبێت، بەڵام بەبێ ئەوەى هەڕەشەى سزادان بکرێت
  • بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین ژیانى هاوڵاتیانى باشوورى یەمەن سەختتر دەکات

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکا و سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا ئاگاداردەکاتەوە ئەگەر ریگەی دژایەتیی وڵاتەکەی هەڵبژێرن، دەدۆڕێن
  • هاوپێوەندیی تاران و مۆسکۆ بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی بێگانەکانە لە ناوچەکە
  • بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، گەشەی ئابوریی وڵات سێ هێندە زیادی کردوە

ئێران

  • عەلی خامنەیی دەڵیت، لاوەکان نیشانیان داوە دەتوانن گیروگرفتەکانی وڵات چارەسەر بکەن
  • دیپلۆماسی سەرکەوتووانەی حکومەتەکەی رەئیسی بووبەهۆی درەوشانەوەی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
  • رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەرهەمی بەهێزبوونی پێگەی ئێران لە ناوچەکەیە

کەیهان

  • شەڕی یەکڕۆژەی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە 100 کوژراو و 200 بریندارەوە کۆتاییپێهات
  • ئەمریکا لە بوونی مەعنەویی ئێران و جێکەوتنی کلتووری بەرەنگاریی ئەم وڵاتە لە ناوچەکەدا نیگەرانە
  • ئەوروپییەکان لە ستراتێژیی بەرتەسکردنەوەی پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نەبوون

ئەبرار

  • مانۆڕی سەربازیی ناتۆ، چرا سەوزێکە بۆ چوونە شەڕ لەگەڵ روسیا
  • سەرۆککۆماری ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کۆتایی بە قەیرانی بڕیاردان لەسەر رێککەوتنی ناوکیی وڵاتەکەی بهێنێت
  • گوتەبێژی سوپای پاسداران دان بەوەدا دەنێت کەمترین گرنگی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی وڵات داوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button