بەهۆى هێرشەکانى ئازەربایجان بۆسەر ناگۆرنۆ قەرەباخ لانیکەم 29 کەس کوژران

زووم:

دوای 24 کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشی سوپای ئازەربایجان بۆ سەر ناگۆرنۆ قەرەباخ، بەنێوەندگیرى روسیا ئازەربایجان و هێزەکانى ناگۆرنۆ قەرەباخ لەسەر ئاگربەست رێکەوتن.

یەکێک لەو داواکارییە سەرەکیانەی ئازەربایجان، کە هێزەکانی قەرەباخ قبوڵیان کردووە، چەکداماڵینى تەواوەتیانە.

بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس بەهۆى هێرشەکانى دوو رۆژى رابردووى ئازەربایجان بۆسەر هەرێمەکە لانیکەم 29 کەس کوژران و نزیکەى 200 کەسی دیکە برینداربوون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button