بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دووبارە قەیرانی هەڵاوسان لە بەریتانیا دروستدەکاتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 20ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • بەهۆی پلانەکانی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە کاربۆنییەکان قەدەغەی ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی دوادەکەوێت
  • سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکاران “دەسەڵاتی ئەخلاقی” هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
  • بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دووبارە قەیرانی هەڵاوسان بۆ ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دروستدەکاتەوە

ژاپۆن تایمز

  • وەزیری تازەى دەرەوەی ژاپۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەردەکەوێت و کۆبوونەوەی دیبلۆماسیی ئەنجامدەدات
  • کۆمپانیای تۆیۆتا، کە پێشەنگی بەرهەمهێانانی ئۆتۆمبێلی هایبریدە، روبەڕووی چەند بەربەستێک بووەتەوە لەبەردەم بەرهەمهێنانیدا
  • ژاپۆن کۆتا وەجبەی ڤاکسینی بێ بەرامبەر پێشەکشی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات و لەمەودوا هاوڵاتییان دەبێت بیکڕن

واشنتن پۆست

  • بەهۆی کوشتنی سەرکردەیەکی سیاسیی حزبێکی جوداخوازی هیندستان لە کەنەدە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە روو لە زیادبوونە
  • لە گوتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان زێلێنسکی داوای پشتیوانی لە سەرکردەکانی جیهان کرد و گوتی “خراپەکار متمانەی پێناکرێت”
  • ئازەربایجان ئۆپراسیۆنێکی لە دژی “تیرۆریستان” لە ناوچەی کێشەلەسەری ناگۆرنۆ قەرەباخ دەستپێکردەوە

عەرەب نیوز

  • ئەو پێنج هاوڵاتییە ئەمریکییەی لەلایەن ئەمریکاوە ئازادکرابوون بە خێزانەکانیان شادبوونەوە
  • سعودیە دەڵێت، هیچ چارەسەرێک بۆ پرستی ئیسرائیل و فەلەستین بەردەستنابێت بەبێت دروستبوونی دوڵەتی فەلەستین
  • دوای دەستپێکردنی هێرشی ئازەربایجان بۆسەر ناگۆنۆ قەرەباخ مەترسی شەڕ لەگەڵ ئەرمینیادا سەرهەڵدەداتەوە

 

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • فشارى پەرلەمانى هەیە بۆ هەموارکردنەوەى رێککەوتنى خور عەبدوڵڵا و پێشخستنى بەرژەوەندیی عێراق
  • سودانى داوەتنامەیەکى فەرمى لە بایدنەوە پێدەگات بۆ سەردانیکردنى واشنتن
  • بنکە و بارەگاى ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران بە تەواوەتى چۆڵکران

شەرقولئەوسەت

  • توڕەیی عێراقی دژى بۆردومانکردنى فڕۆکەخانەکەى سلێمانى لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە
  • ئیسرائیل هۆشداریی بە گروپەکانى سەربە ئێران لە سووریا دەدات
  • بایدن هۆشداریی بە سەرکردەکانى جیهان دەدات لە هاوسۆزیی بۆ رووسیا و پشتیوانیکردن لە دەستدرێژییەکانى بۆسەر ئۆکراین

عەرەب

  • داوا لە ئیدارەى بایدن دەکرێت فشارى هاوپەیمانەکانى ئێران لە عێراق لەسەر هەرێمى کوردستان رابگرێت
  • عێراق دڵنیایی بە کوەیت دەدات لەبارەى پەیماننامە واژۆکراوەکانى نێوانیان
  • گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا زریانەکانى ناوچەى دەریاى ناوەڕاستى دووهێندە کردووە

قودسى عەرەبى

  • سبەى بەشار ئەسەد دەگاتە چین و لەگەڵ سەرۆکى وڵاتەکە کۆدەبێتەوە
  • عێراق چەککردنى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێرانى راگەیاند و دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانى دوور لە سنوور
  • وەزیرى دەرەوە سعودییە: دەوڵەتى فەڵەستین مەرجێکى سەرەکییە بۆ ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • عێراق تەواوبوونی پرۆسەی چۆڵکردنی بنکەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی راگەیاند
  • تۆمەتبارێکی ئەمنی لە زانکۆی تاران بە جل و بەرگی پژاکەوە دەردەکەوێ، بۆ؟
  • سەرۆککۆماری ئێران لە نیویۆرک بە چەند پرسیارێک ئەمریکا دادگایی دەکات

ئەبرار

  • ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناکۆکیی سیاسییەوە بۆ ئەگەری روبەڕوبوونەوەی سەربازی
  • بایدەن دەڵێت، بۆ رزگارکردنی دیموکراسی لە وڵاتەکەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرککۆماری دەکات
  • لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ هەڕەشەیەک لە سەر ئێران نامێنێت

شەهروەند

  • سەرۆککۆماری ئێران داوا لە میدیاکارانی رۆژاوایی دەکات رووماڵی رووداوە راستەقینەکانی وڵاتەکەی بکەن
  • بەغداد تارانی لە چۆڵکردنی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادارکردەوە
  • بەشداریی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەم وڵاتە دەرفەتێکی باشە

قودس

  • ئێران بۆ پێشگیری لە سەرهەڵدانەوەی قەیران لە ناوچەکە دیپلۆماسیی سەربازی بەکاردەهێنێت
  • کێشەی دوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان سێ تەوری تورکی، عەرەبی و عیبری هەیە
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەمریکا ژنی دووگیان لەسەر شەقامەکان دەکوژێت و بۆ ژنانی ئێرانیش روانگەیەکی فریودەرانەی هەیە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button