قاسم ئەعرەجی ئەندازیاری رێككەوتنی ئەمنی ئێران عێراقە

زووم:

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق لەم ماوەیە زۆرترین جموجوڵی هەبووە، دوای ئەوەی وەك ئەندازیاری لایەنی عێراق بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران دیاریكرا.

ئەعرەجی هەفتەی رابردوو سەردانی سلێمانی و تارانی كردبوو، دواتر گەڕایەوە بەغداو ئەمڕۆش سەردانی هەولێری كرد، بەگوێرەى سەرچاوە هەواڵییەكان ئامانجی سەردانەكە بۆ جێبەجێكردنی دوایین هەنگاوەكانی رێككەوتنی چەككردنی حیزبەكانی رۆژهەڵاتە لە هەرێمی كوردستان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button