قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران لەبارەى چەکداماڵینی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵات و چۆڵکردنی بارەگاکانیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش جەختیکردەوە کە بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێکراون و بەشێک لە بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات چۆڵ کراون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button