“بەنداوی موسڵ مەترسی لەسەر نییە”

زووم:

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە بەنداوی موسڵ هەڕەشەى داڕمانى لەسەر نییە.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هەندێک دەزگای راگەیاندن دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە بەهۆی داڕمانی بەنداوی موسڵ هەمان کارەساتی دێرنای لیبیا دووبارەدەبێتەوە لە عێراق، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و دۆخی بەنداوەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە خەزانەکانى بەنداوەکە پڕنین و هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە کە ئەگەر بارانی بەخوڕ باری، بتوانین ئاوى بارانەکە خەزن بکەین.

هەواڵی زیاتر

Back to top button