رۆژنامەکان:مووچەی مووچەخۆران پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد گەرم دەکاتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 17ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • مووچەی مووچەخۆران پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد گەرم دەکاتەوە
  • شیکەرەوەکان لەرێگەی گریمانەی هەڵەوە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن
  • داوای پێکهێنانی لیژنەی قەیرانەکان دەکرێت لە عێراق، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی بومەلەرزە

شەرقولئەوسەت

  • رێککەوتنێکی لاواز کراوە لەنێوان هەولێر و بەغداد لەبارەى مووچە
  • سوپای پاسداران لەسەر سنورى کوردستانی عێراق کۆکراوەتەوە
  • ئێران رێگەی نەدا خێزانی ژینا ئەمینی، یادی مەرگی کچەکەیان بکەنەوە

 زەمان

  • ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق گفتوگۆ دەکات، کۆدەنگییەک هەیە لەسەر یەکلاکردنەوە و پێدانی مافەکانی کوردستان
  • ئەنقەرە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات
  • عێراق هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ رێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی رق و دەمارگیریی

قودسی عەرەبی

  • عێراق بە چەند دێڕێک دڵنیایی دەدات بە ئێران کە نەیارەکانیان لە کوردستان چەکدەکات
  • رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن رۆژنامەنووسان لە ئێران بە پلان و بەرنامە بەئامانج دەگیرێن
  • لە تونس مشتومڕ دروستبووە لەسەر چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن یاسا، ترس هەیە ئازادی بەرتەسک بکرێتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێڤەر

  • پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەیەوێت بەریتانیا پێداچوونەوە بە سیاسەتى دەرەوەدا بکات و پەیوەندیی تازە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دروستبکاتەوە
  • ئەکتەر و کەسایەتی کۆمیدی “رەسێل براند” تۆمەتبارە بە دەستدرێژی بۆسەر چەندین ژن و منداڵ، بەڵام خۆی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە
  • بەهۆی سەرقاڵى بە جەنگى ئۆکراینەوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە قەیرانە مرۆیی و ژینگەییەکانی باشووری زەوی دابڕاوە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • وەزیری پەرەپێدانی چین دەڵێت، سەربارى باڵەخانە زیادەڕۆکانى نێو ناوشارەکان، ئەوانی کەنار دەریاکانیش لەناودەبەن
  • پۆلیسی هۆنگ کۆنگ هۆشداریی دەدات کە چەند ‌هێزێک هەن لە دژی سەقامگیری شارەکە کاردەکەن
  • پەکین تائێستا بێدەنگە لە هۆکاری دیارنەمانی “لی شانگفو”ـی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی

واشنتن پۆست

  • ئەو کەسانەى لە ئاگرەکەى دوورگەی ماوی ویلایەتی هاوای ئەمریکا ماڵەکانیان لەناوچوو، هێشتا بێماڵن و داهاتوویان روون نییە
  • کۆمپانیاکانی پیشەسازیی خۆراک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە گومان دەخەنە سەر داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی زیانەکانی شەکری دەستکرد
  • هۆکاری دیارنەمانی وەزیری بەرگریی چین پەیوەندیی هەیە بە تێوەگلان لە گەندەڵییەوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە

عەرەب نیوز

  • هاوکارییە مرۆییەکانی سعودییە بە بڕی 90 تۆن گەیشتنە لیبیا و هیواکان بۆ گەڕان بەدوای خەڵکی زیندوو کۆتاییانهات
  • ئەمریکا پێشوازیی لە هەوڵەکانی سعودییە دەکات بۆ بانگێشتکردنی حوسییەکانی یەمەن بۆ پرۆسەی ئاشتی
  • لایەنە ناکۆکەکانى لیبیا بەهۆی کارەساتی لافاوەکەی شاری دێرنا ناکۆکییەکانیان وەلاناون

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • –  چۆکدادانی ئەمریکا بەرانبەربە ئێران؛ لە قەتەر شەش میلیارد دۆلار تەسلیمی ئێران دەکرێ
  • – سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسراییل دژایەتی ناتانیاهۆ دەکەن
  • – پێنج میلیۆن زیارەتکەری شیعە چوونەتە مەشهەد و ٤٠٠هەزار کەسیان بە پێیان چوون

ئەبرار

  • – حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان پاشەکشەیان کردوە و ڕیکەوتنەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە
  • – سەرۆکی ستادی سپای ئەمریکا دەڵێت لە سەردەمی ترامپ‌دا قەت خوازیاری هێرشکردنەسەر ئێران نەبووم
  • – ئەمریکا، کانادا و یەکێتیی ئورووپا گەمارۆی تازەیان خستەسەر ئێران

شەهروەند

  • – ئیستعمار و دوژمنانی ئێران پلانیان بۆ جیاییخوازان (حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) هەیە و کار لەسەر پارچەپارچەکردنی ئێران دەکەن
  • – سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت؛ هێڵی سووری ئێمە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و گشتیی ئێمەیە
  • – لە کوردستان چەند تیمێکی تێرۆریستی دەستبەسەر کراون

جەوان

  • – ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و گەڕانەوە بۆ دواوەی ڕووداوەکانی ساڵی پار
  • – کۆماری ئیسلامی بەهێزەوە دەچێتە دانیشتنەکانی ئورووپا و دڵنیایە لە سەرکەوتن
  • – بەشداریی پێنج میلیۆن زیارەتکەری ئێران لە مەشهەد، نیشانەی وەفاداریی خەڵک بە کۆماری ئیسلامییە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button