رۆژنامەکان: هەولێر چاوەڕێی هەواڵی خۆشە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 16ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • ئەمریکا پێشوازی لە دانوستانەکانی بەغداد و هەرێم دەکات، هەولێر چاوەڕێی هەواڵی خۆشە
  • تورکیا پشکنینی هێڵی بۆری نەوتی کوردستان تەواو دەکات
  • تورکیا بەهیوایە لە ماوەی چەند مانگێک پرۆژەی “رێگای گەشەپێدان” لەگەڵ عێراق جێبەجێبکرێت

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا ئاماژە بە ئامادەیی دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان
  • بەغداد و هەولێر هەنگاوی تازەیان ناوە لە دانوستانەکانی پەیوەست بە مووچە
  • لە یادی ژینا ئەمینیدا، رۆژئاوا سزای تازە بەسەر تاراندا دەسەپێنێت

قودسی عەرەبی

  • مەسرور بارزانی دانوستانەکانی لە بەغداد کۆتاییپێهێنا، چاوەڕێی کۆبوونەوەی حکومەتە
  • عێراقییەکان بەنیازن دژ بە حکومەت خۆپیشاندان بکەن
  • عێراق دۆسیەیەکی بەرامبەر کۆمپانیایەکی میسری دۆراند، پێویستە عێراق 787 ملیۆن دۆلار بدات

عەرەبی جەدید

  • سودانی لە بەڵێنەکانی پەشیمان بووەتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت لە عێراق
  • پوتین پێشنیازی دانوستان لەگەڵ ئۆکراین دەکات
  • سوەیدای سوریا بە فراوانکردنى خۆپیشاندانەکان وەڵامی هەڕەشەکان دەداتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • لە بەریتانیا یەکەم دەرمانی کەمخەویی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا و ئەوەی بەکاریبهێنێت رۆژی دواتر لە بێخەویدا بێتاقەت نابێت
  • ئەو پەرستارەی حەوت منداڵی تازەلەدایکبووی کوشت لە بەریتانیا، دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری تاوانبارکردنەکانی لەدادگا هەڵبوەشێنێتەوە
  • باڵیۆزی فەرەنسا لەنێو باڵیۆزخانەکەدا لە وڵاتی نایجەردا لەلایەن کودەتاچییەکانەوە دەستبەسەرکراوە

ژاپۆن تایمز

  • وەزیری بەرگریی چین دیارنەماوە و ئەمریکا پێیوایە لە ئەرکەکەی دورخراوەتەوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە
  • زانایان پێیانوایە بەشێک لە گەرما زۆرەکەی ئەمساڵ پەیوەندی بە بورکانێکی ژێردەریاوە هەیە لە باشوری زەریای هێمندا لە ساڵی رابردووەوە چالاک بووە
  • ژاپۆن بەنیازە لە مانگی داهاتووەوە بودجەی چارەسەریی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا کەمبکاتەوە

واشنتن پۆست

  • کارمەندانی سێ کۆمپانیای گەورەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا بەهۆی كەمیی موچە و نا دڵنیایی لە داهاتووی کارەکانیان مانیانگرتووە
  • ساڵێک لەدوای خۆپیشاندانەکانی ئێران، سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە وڵاتەدا قوڵتر دەبێتەوە
  • بومەلەرزەکەی مەغریب بەهۆی لەدەستچوونی ئەو گوندە گەشتیارییانەی کە سەرچاوەی داهات بوون بۆ وڵاتەکە، نەهامەتییەکی دیکەی بۆ وڵاتەکە هێناوە

عەرەب نیوز

  • ژمارەی گیانلەدەستداوانی بومەلەرزەکەی مەغریب نزیکی سێ هەزار کەس بووەتەوە و 5600 کەسیش بریندار بوون
  • سەرۆکی ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای تورکی و هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتەدا سەپاند بەهۆی ئەوەی هاوکاری روسیایان کردووە
  • لەو شارەی لیبیا کە بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوت مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هەیە

هەواڵی زیاتر

Back to top button