رۆژنامەکان: رێکخراوە کوردییەکان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسیکردن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 15ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • سودانی جدیەتی حکومەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەولێر، بۆ مەسرور بارزانی دوپاتدەکاتەوە
  • سەرەڕای هەڕەشەکان، باوکی ژینا ئەمینی جەختدەکاتەوە لە یادکردنەوەی مەرگی کچەکەی
  • سێ تۆمەتی تاوانکاری فیدراڵی ئاڕاستەی کوڕەکەی بایدن کراوە

عەرەب

  • میسر کەوتە جوڵە بۆ رێگریرکردن لە ئامادەبوونی تورکیا لە رۆژهەڵاتی لیبیا بە ناوی گەیاندنی هاوکاریەوە
  • وەزیری پەروەردەی کوەیت بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی کوڕان و کچان لە زانکۆکان
  • سەختی جەنگی سودان، گرنگی دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانی نەهێشتووە

قودسی عەرەبی

  • مەسرور بارزانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبووەوە بۆ چارەسەری قەیرانی مووچە
  • رێکخراوە کوردییەکان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسیکردن
  • ئەمریکا هۆشداریدەدا لە سزای نوێ دژی بانکە عێراقییەکان

عەرەبی جەدید

  • بەرپرسە عێراقیەکان جەختدەکەنەوە کە دۆسیەی ئەمنی شارەکان دەدەنە دەست پۆلیس و سوپا لە شارەکاندا نامێنن
  • دژیەکبوونی دوو حکومەتەکەی لیبیا هۆکاری گەورەبوونی کارەساتەکەی وڵاتەکەیە
  • دانوستانەکانی حوسیەکانی یەمەن و سعودیە دەستپێکرد

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • حکومەتی بەریتانیا هۆشداریدەدات لەوەی چین سوود لە هەلی کاری وڵاتانی دەرەوەی چین دەبینێت بۆ دامەزراندنی سیخوڕەکانی
  • 7.7ملیۆن هاوڵاتی بەریتانیا لە لیستی چاوەڕوانی پزیشکدان
  • بە پێی توێژینەوەیەک، دایکان و باوکانی ئەم سەردەمە کەمتر بایەخ بەوە دەدەن منداڵەکانیان گوێڕایەڵیان بن

ژاپۆن تایمز

  • حکومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دۆست و دوژمنی بەیەکەوە کۆکردووەتەوە
  • بەهۆی قەیرانی کەمی شۆفێر، ژاپۆن پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی بیانی فراوان دەکات
  • بە گوێرەی توێژینەوەیەک، چالاکیەکانی مرۆڤ دۆخی هەسارەی زەویان بردووەتە قۆناغێکی مەترسیدار

واشنتن پۆست

  • وەزارەتی دادی ئەمریکا، کوڕی جۆ بایدنی سەرۆک بە سێ کەیس تۆمەتبار دەکات
  • ترس هەیە لەوەی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بگاتە 20 هەزار کەس
  • ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی کە دەگەنە ئیتاڵیا رووی لە زیادبوونە

عەرەب نیوز

  • یەمەن چەند شاندێک دەنێرێتە سعودیە بۆ گفتوگۆی ئاشتی
  • هەڵمەتێکی فراوان لە لیبیا بەرێوەدەچێت بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان و دەرهێنانی لاشەکان
  • نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان دەستی لەکارکێشایەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button