ترس هەیە 20 هەزار کەس بەهۆى لافاوەکەى لیبیا گیانیان لەدەستدابێت

تاوەکو ئێستا تەرمى لانیکەم پێنج هەزار و 900 کەس لەژێر قوڕ و لیتەدا دەرهێندراون

سەرۆکی شارەوانی دێرنا لە رۆژهەڵاتى لیبیا دەڵێت، مەزەندە دەکەین لەنێوان 18 بۆ 20 هەزار کەس بەهۆى لافاوەکەى شارەکە گیانیان لەدەستدابێت.

تاوەکو ئێستا تەرمى لانیکەم پێنج هەزار و 900 کەس لەژێر قوڕ و لیتەدا دەرهێندراون، بەڵام بەشێکى تەرمەکانیش لافاو لەگەڵ خۆى بردوویەتى بۆ نێو دەریا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button