رۆژنامەکان: مەسرور بارزانی هانا بۆ بایدن دەبات تاوەکو هەرێم لە داڕمان رزگار بکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 14ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • دەستپێشخەری سودانی، ئومێدەکانی زیندووکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد
  • فوئاد حسێن لە تارانەوە داوا دەکات زمانی هەڕەشە بەکارنەهێنرێت
  • ئەمریکا پێشوازی لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سودانی دەکات

شەرقولئەوسەت

  • فوئاد حسێن لە تارانەوە: هیچ مەعقول نیە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عێراق یان کوردستان بکەن
  • دوای رۆژێک لە “هاواری یارمەتی” بۆ بایدن، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دەگاتە بەغداد
  • یاسای “مەهسا ئەمینی” لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەندکرا

قودسی عەرەبی

  • مەسرور بارزانی داوای لە بایدن کردووە دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد
  • بەرپرسانی کورد خۆیان ئامادەکردووە بۆ سەردانیکردنی بەغداد بەمەبەستی چارەسەری مووچە
  • وەزیری دەرەوەی عێراق دڵنیایی دەدات بە ئێران کە پابەندی رێککەوتننامەی ئەمنین لەگەڵیان

عەرەب

  • مەسرور بارزانی هانا بۆ بایدن دەبات تاوەکو هەرێم لە داڕمان رزگار بکات، بەغدادیش فشارەکانی کەمکردەوە
  • ئێران هێزی سەربازی کۆکردووەتەوە دژ بە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان
  • ژنە رۆژنامەنووسانی ئێران باجی رووماڵکردنی دۆسیەی ژینا ئەمینی دەدەن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا پلانی هەیە ئەگەر حوکمی گرتەدەست بەشێک لەو کۆچبەرانە وەربگرێت کە دەچنە ئەوروپا بۆ نەهێشتنی قەیرانی کۆچبەرانی بەلەمە بچوکەکان
  • روسیا دەڵێت، موشەکێکی دروستکراوی بەریتانیا لە هێرشێکی ئۆکراین بۆسەر ژێردەریایی و کەشتییەکی وڵاتەکەی لە دورگەی کریمیا بەکارهاتووە
  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە بەرنامەی زیرەکی دەستکردی چات جی پی تی هەمان توانای پزیشکانى ئیمێرجێنسی بەریتانیایان هەیە لە دەستنیشانکردنى نەخۆشیدا

واشنتن پۆست

  • کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور پشتیوانی بۆ روسیا دوپاتکردەوە و رایگەیاند، ئەوە کاری لە پێشینەیەتی
  • لە لیبیای  ماندوودا تەرمی خەڵک لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێت و ژمارەی گیانلەدەستدان لە 5300 کەس تێپەڕیوە
  • ئەمریکا رێککەوتنامەیەکی لەگەڵ بەحرەیندا واژۆکرد وەک مۆدێلێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین سەیردەکرێت

چاینە دەیلی

  • هەوڵەکانی چین بۆ بە مۆدێرنیزەکردنی وڵاتەکەی خستنەڕووی چیپی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا بەرەوپێش دەبات
  • وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت، هیچ رێنماییەکیان دەرنەکردووە بۆ قەدەغەکردنی کڕین یان بەکارهێنانی ئایفۆن لە وڵاتەکەیاندا
  • چین دەڵێت هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ تایوان دۆخی ئەو دورگەیە بەرەو خراپتر دەبات

عەرەب نیوز

  • کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی لافاوەکەی لیبیا بەدوای کەسە نزیکەکانیاندا دەگەڕێن و سەرەرای مردنی هەزاران کەس، 30 هەزار کەس بێ ماڵ ماونەتەوە
  • شرۆڤەکارانی نەوت پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لە کۆتایی ساڵدا بگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
  • بەگوێرەی راپۆرتی متمانەپێکراو بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سودانەوە 13 گۆڕی بەکۆمەڵ لە هەرێمی دارفور بەدیکراون

هەواڵی زیاتر

Back to top button