نێچیرڤان بارزانى: ئەمریکییەکان گلەییان لە پرۆسەى یەکخستنەوەى پێشمەرگە هەیە

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمریکییەکان گلەى گەورەیان لە پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە هەیە، گلەییەکەش لە پارتى و یەکێتى دەگیرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا گوتى، حکومەتى هەرێم بەوپەڕى شەفافییەتەوە مامەڵەى لەگەڵ بەغداد کردووە و هەموو ئەو زانیارییانەى پێشکەشى کردوون راست و دروستن، چاوەڕوانین سەرۆکوزەیرانی عێراقیش کێشەى موچەى هەرێمى کوردستان چارەسەر بکات.

ئەو گوتى، ئێستا بەغداد مامەڵەى فیدراڵیى لەگەڵ هەرێم ناکات و دەبێت ئەم بابەتە چارەسەربکرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button