مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2022

حوڕییەت

  • لە شاری بینگۆل بەبەهای 550 ملیۆن دۆلار یەکێک لە گەورەترین ناوچە پیشەسازییەکان دەکرێتەوە
  • لە کۆبونەوەی ئەردۆغان و سکرتێری ناتۆدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێکراون
  • بەهۆی بومەلەرزەکەی دوێنێی ئیزمیرەوە 57 کەس برینداربوون و کەسێکیش بەهۆی ترسەوە گیانی لەدەستدا

سەباح

  • ئەردۆغان پێشنیازی ریفراندۆم بۆ یاسای باڵاپوشی دەکات
  • کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە تۆمەتباردەکرێت بە ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ فەتحوڵڵاچییەکان لە لەندەن
  • حکومەت 10 ملیۆن کەسی لە لیستی رەش دەرکرد کە قەرزی بانکیان پێنەدەدرا

سوزجو

  • بەرزبوونی رێژەی هەڵاوسان هاوڵاتیانی نیگەران کردووە
  • لە ئیزمیر بەهۆی بومەلەرزەوە بەشێک لە هاوڵاتیان لە دەرەوەی ماڵەکانیان رۆژیان کردەوە
  • لە ئەستەنبوڵ بازرگانیکردن بە مادەی هوشبەرەوە چوار هێندە زیادیکردووە بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو

تورکیە

  • لە شاری بەدلیس ئەگەری نەخۆشی هاری لەنێو ئاژەڵانی بێلانەدا هەیە
  • ئەردۆغان: بێ بەرامبەر دانەوێڵە بۆ وڵاتانی هەژاری ئەفریقا رەوانە دەکرێت
  • لە شاری وان سەنتەری پەروەردە و فێرکردنی منداڵان بەبەهای دوو ملیۆن دۆلار کرایەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button