رێژەی هەژاریی لە ئەمریکا لە ساڵی رابردوودا لە 7.8%ەوە بۆ 12.4% زیادیکردووە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 13ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • رێکخراوەکانی هاریکاریی دەڵێن دۆخی لیبیا بەهۆی لافاوەکەوە کارەساتبارە و رەنگە ژمارەی گیان لەدەستداوان بگاتە 10 هەزار کەس
  • ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی ئەو وڵاتە بە شەمەندەفەر گەیشتە روسیا
  • نەوەکانی ئەو کەسانەی کە 230 ساڵ لەمەوبەر لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا بە کۆیلە کراون  داوا دەکەن خاکەکەیان نەسڕدرێتەوە

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی لیبیا دەکات بەبۆنەی ئەو لافاوە کوشندەیەی کە ناوچەیەکی وڵاتەکەی وێران کردووە
  • سەرۆکی چین داوا لە کرێکارانی خاڵە سنورییەکانی وڵاتەکەی دەکات کە باشتر خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن
  • یەکەم 500 باشترین و پێشکەوتوترین کۆمپانیای تایبەتی چین داهاتەکانیان زیادیکردووە و وەبەرهێنان لە بواری لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان زیاتر دەکەن

واشنتن پۆست

  • سەرەرای کەمبوونەوەی هاوردەی حەبی ئازارشکێنی ئۆپیۆید لە ئەمریکا، خواست لەسەری بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
  • رێژەی هەژاریی لە ئەمریکا لە ساڵی رابردوودا لە 7.8%ەوە بۆ 12.4% زیادیکردووە
  • سەرەڕای مردن و بێسەروشوێنبوونی هەزاران کەس لە لیبیا، ناکۆکی لایەنەکانی ئەو وڵاتە بووەتە رێگر لەبەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان

عەرەب نیوز

  • کۆمپانیای ئاپڵ بەفەرمیی ئایفۆن 15ی راگەیاند و لە گرنگترین گۆرانکارییەکانیش دانانی شوێنی بارگاویکردنەوەی تایپ سی و روکاری تایتینیۆمە بۆ مۆبایلەکە
  • دادگای باڵای ئیسرائیل لەبارەی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی وڵاتەکەی، کە چەندین خۆپیشاندان و نارەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، کۆدەبێتەوە
  • جیهانی عەرەبی بەپەلەن بۆ ئاوەی هاوکاریی قوربانییانی روداوەکانی لیبیا و مەغریب بکەن کە بەهەردووکیان تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • ئارامى کەرکوک هێزە ئەمنییەکان دەگێڕێتەوە شوێنەکانى پێشووییان و لیژنەى لێکۆڵینەوە لە راستییەکان دەستبەکارەکانى دەکات
  • نەوت: پرۆژەى پترۆکیمیاوییەکان لە عێراق زیاتر لە 40 هەزار هەلى کار دەڕەخسێنن
  • عێراق پێشوازیى لە کردنەوەى باڵیۆزخانەى نەمسا لە بەغداد دەکات

شەرقولئەوسەت

  • عێراق پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ رێگریی لە دەستپێکردنەوەى بۆردومانەکانى ئێران بۆسەر هەرێمى کوردستان
  • سودانى: کێشەى کەرکوک سیاسییە نەک ئەمنى
  • ئەپڵ “ئایفۆن 15″ى ئاشکراکرد؛ شەحن و کامێراکەى تازەیە

قودسى عەرەبى

  • قەیرانى مووچەى فەرمانبەران لە کوردستان: بەغداد “پێشێلکردنى یاسا” رەتدەکاتەوە و هەولێریش بە “کوشتنى کات” تۆمەتبارى دەکات
  • لە پاش بومەلەرزەکەى مەغریب 300 هەزار کەس لەسەر شەقام و کۆڵانەکان دەخەون
  • نەتەوەیەکگرتووەکان “پشتیوانى خێرا” بە کوشتنى سەدان کەس لە رۆژئاواى دارفۆرى سودان تۆمەتباردەکات

عەرەب

  • قەدەغەکردنى نیقاب لە قوتابخانەکانى میسر سەرەتایەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەى سەلەفییەکان
  • بەر لە هەفتەیەک لە کۆتاییهاتنى وادەکەى ئێران، عێراق چەکدارانى کورد بۆ ناوخۆ دەگوازێتەوە
  • بێسەروبەرى هۆکارى خراپ هەڵسەنگاندنى قەبارەى زیانەکانى زریانى دنیاڵە لە رۆژهەڵاتى لیبیا

رۆژنامە فارسییەکان

 


شەهروەند

  • وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وێڕای پاراستنی هێڵە سوورەکان ئامادەن لەگەڵ ئەمریکا بکەونە وتویژەوە
  • هەندێک گومان و ناڕوونی لەسەر “کۆچی دوایی” یان “شەهیدبوون”ی پێغەمبەری ئیسلام، قسەی لەسەر دەکرێت
  • 200 نوێنەری پەرلەمانی ئێران بەبۆنەی باش بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی ئەربەعینەوە دەستخۆشی لە سەرۆکۆماری وڵاتەکەیان دەکەن


کەیهان

  • سەرۆکۆماری ئێستای ئێران 550 هەزار میلیار تمەن قەرزی حکومەتی پێشووی وڵاتەکەی پاک کرد
  • ئەمریکا بە ئازادکردنی شەش میلیار دۆلار بۆ ئێران، ئاوێکی ساردی بەسەر ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکە‌دا کرد
  • پێشبینی دەکرێت هاتنی لافاو لە لیبیا 10 هەزار گیانلەدەستدان و 100 هەزار بێسەروشوێنی لێبکەوێتەوە

ئەبرار

  • بۆچوونی ئەمریکا لەسەر ناجێگیربوونی ئابووریی چین رەتدەکرێتەوە
  • ئەندامێکی کۆڕی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئیران دەڵێت، لە ئێستادا پێگەی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی خراپ و ناسەقامگیرە
  • وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا پێداگری لەسەر چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد

هەمشەهری

  • دوژمن دەیەوێت لە رێگەی ناکۆکییە قەومی و ئایینیەکان و پرسی ژنانەوە، لە ئێران‌دا قەیران بخوڵقێنێت
  • فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەغداد پابەندى رێککەوتنی ئەمنیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەبێت
  • مەغریب وڵامی پێوەندییەکانی فەرەنسا ناداتەوە و ئاڵۆزییەکان بەرەو لێواری شەڕیان دەبات

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button