لێکۆڵینەوە لە “دزینى” 2.5 ملیار دۆلارەکە ئاشکراکرا

دادگا دەستى بەسەر موڵک و پارەى تۆمەتباراندا گرت

دادگای کەرخ راگەیەندراوێکى لەبارەى لێکۆڵینەوەکانیان لە “دزینى” دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەکەى دەستەی باجى عێراق بڵاوکردەوە و دەستى بەسەر موڵ، پشک و پارەى نەختینەى تۆمەتباراندا گرتووە.

رۆژى 12ى مانگى رابردوو ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى پێشووى نەوت لە نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاشکرایکرد، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى پارەى باج لە بانکى رافیدەین “دزراوە”.

ئەمڕۆ 3ى تشرینى دووەم، دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ رایگەیاند، لە رێوشوینی زیاتر گیراوەتەبەر بەرامبەر هەندێک تۆمەتبارى دۆسێکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی هەندێک لایەنى کەمتەرخەمی دیکە، کە رەنگە ئاسانکاریان بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەکە کردبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەشێوەی کاتی دەستمان بەسەر 55 موڵک لە بەغداد گرتووە، دەستیشمان گرتووە بەسەر پشکە داراییەکانی تۆمەتباران و خێزان و کەسە نزیکەکانیان بە بڕی 167 ملیار دینار، لەگەڵ 108 ملیار دینار پارەی نەختینە.

هەروەها دەستمان بەسەر پشکی تۆمەتباراندا گرتووە لە یەکێک لە مۆڵە بازرگانیەکانی بەغداد، بە بڕی 100 ملیار دینار.

دواى چوار رۆژ لە ئاشکراکردنى دۆسێکە لەلایەن ئیحان عەبدولجەبار، رۆژی 16ى تشرینى یەکەم، دەستەى دەستپاکی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوەیان لە دیارنەمانى ئەو 2.5 ملیار دۆلارە کردووە و دۆسیەکەیان ئاراستەى دادگا کردووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button