رۆژنامەکان: چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی پارتی بۆ کەرکوک

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 11ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەزارەتی نەوت زیادبوونێکی بەرچاوی یەدەگی نەوت رادەگەیەنێت
  • هۆشداری دەدرێت لە ئاڵۆزبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر
  • عێراق دانوستانەکانی لەبارەی دۆسیەی ئاو لەگەڵ سوریا دەستپێدەکات

شەرقولئەوسەت

  • هەسەدە چەکدارانی لایەنگری دیمەشق تۆمەتبار دەکات بە تێوەگلانیان لە گرژییەکانی دێرزور
  • وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان عێراق چەند لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ چارەسەری قەیرانی کەرکوک
  • قوربانییەکانی بومەلەرزەکەی مەغریب، دوو هەزار کەس تێدەپەڕێنێت

قودسی عەرەبی

  • هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لە عێراق رەتیدەکاتەوە هەڵبژاردن لە کەرکوک دوابخرێت
  • پەرلەمانی عێراق پلان دادەنێت بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و گاز
  • پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات لە هێرشەکانی ئێران بیانپارێزێت

عەرەب

  • چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی پارتی بۆ کەرکوک
  • سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی هێرش کردنە سەر کوردستان دەکات
  • ژمارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەى نەخوێندەواری لە عێراق، هەرێمی کوردستانی توڕەکردووە و دەڵێن، ژمارەکان راست نیە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات کە بنیادنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەى مەغریب چەندین ساڵ بخایەنێت
  • ئەمساڵ 184 هەزار کەس لە بەیتانیا توشی شێرپەنجە بوون کە دەتوانرا لەرێگەی کەمکردنەوەی جگەرەکێشان و خواردنەوە و گۆڕینی شێوازی ژیان رێگری لەو ژمارە زۆرە بکرێت
  • ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی سیخوڕەکەی نێو پەرلەمانی وڵاتەکەی نیگەرانییەکانی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی چین و رایگەیاند ئەو کارە جێگای قبوڵکردن نییە

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین داوادەکات سوپای وڵاتەکەی گرنگی بدات بە مەشق و راهێنان و ئامادەیی جەنگیان تێدابێت
  • چین دەڵێت ئامادەیە بۆ هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ وڵاتانی جیهان بۆ بەرەوپێشبردنیی کەرتی زانست و تەکنەلۆجیا
  • سەرۆکی چین بەبۆنەی روداوی بومەلەرزەکەوە سەرەخۆشی لە مەغریب دەکات دەڵێت شۆک بووە کە روداوەکەی بیستووە

واشنتن پۆست

  • جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای بەشداریی لە لوتکەی G20 سەردانی ڤێتنامی کرد بۆ ئەوەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی چیندا بەهێز بکات
  • لە ناوچە دورە دەستەکانی مەغریب هیچ هاوکارییەکی حکومەت بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانەوە نەگەیشتووە و خەڵکی خۆیان بەدوای قوربانیاندا دەگەڕێن
  • هاوینی ئەمساڵ بۆ هەرتاکێکی جیهان گەرمترین بووە لەمێژوودا

عەرەب نیوز

  • شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆی بەرهەمداریی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان لە لوتکەی G20 دا ئەنجامدا
  • لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر مارکێتێک 46 کەس لە سودان گیانیان لەدەستدا
  • هاوڵاتییانی مەغریب بە دەست و ئامێری گەورەوە خەریکی گەڕانن بەدوای قوربانییانی بومەلەرزەکە و کۆمەڵگای نێودەوڵاتیش بەڵێنی هاوکاریی دەدن بۆ ئەو وڵاتە

رۆژنامە فارسییەکان

جمهووری ئیسلامی

  • حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەک دەکرێن و هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی هەواڵگری بۆ ئیسراییل و ئەمریکا
  • سوپاى نەیجەر دەڵێت، فەرەنسا بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتەکەیان خۆی ئامادە دەکات
  • رەجەب تەیب ئەردۆغان باس لە پێکهێنانی داڵانێکی بازرگانی لەنێوان تورکیا، عێراق، سعودیە و عیمارات دەکات

کەیهان

  • پووچەڵکردنەوەی 400 بۆمب لە ماوەی چەند مانگی رابروودا کە 40 دانەیان بۆ رۆژانی موحەڕەم داندرابوون
  • ژمارەى قوربانییەکانى بومەلەرزەکەی مەغریب زیاتر لە چوار هەزار کەسە و هەندێک لە گوندەکانی وڵاتەکە ئاسەواریان نەماوە
  • دۆزینەوەی 740 گۆڕی بەکۆمەڵ لە ئۆسترالیا کە زۆربەیان منداڵ و کۆرپەلەن

ئەبرار

  • سەردانەکەی پافڵ تاڵەبانی بۆ تاران، پەیوەندى بە رێککەوتنی ئێران و عێراق لەسەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە
  • ئامانجی ئەمریکا لە پێکەوەی وەسڵکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوا، لاوازکردنی چینە
  • دادگاییکردنی سێ کەس لە تۆمەتبارانی هێرش بۆسەر شاچراغ لە شیراز دەستیپێکرد

قودس

  • هاوکاریی ئەمریکا بە ئۆکراین جیا لە کەسابەتی شەڕ و بازاڕگەرمی شتێکی دیکە نییە
  • تورکیا و ئازەربەیجان هەوڵدەدەن بە پێکهێنانی داڵانی هاوکاری، جێئۆپلۆتیکی ناوچەکە بگۆڕن
  • بەهۆی کەمئاوییەوە ئێران پلەی چوارەمی جیهانی لە رۆچوونی عەرزدا هەیە

هەواڵی زیاتر

Back to top button